ئاسۆ ئەلمانی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك هەولی كوشتنی چالاكوانێك دەدات

Thursday, 30/06/2016, 22:05

11725 بینراوە


لەدوای پرۆسەی بە ناو ئازادی عێراق، كۆمەڵێك مافیا و چەتە لە نێو هەردوو حیزبی دەسەڵاتی كوردی خۆیان لە سەر شاری كەركوك كردە بەرپرس، زۆربەیان فایلدار، تاوانبار و دز و داوێنپیس بوون، خەڵکی کەرکو دەیناسیین، یەكێك لەو مافیانە ناوی ئاسۆ ئەلمانی بوو، کە یەکێتیی کردی بە بەرپرسی مەڵبەندی كەركوك.ئاسۆ ئەڵمانی جگە لە رابوردووی پیسی وەکو سیخوڕ و پیاوی بەعش، ئەمڕۆ یەكێكە لەو كەسانەی كە دەستی هەیە لە چەندین دۆسیەی دزیی و گەندەڵیی و پیسخۆریی تەنانەت یەکێک بوو لەوانەی نێو ئەو گروپە، کە لە سنوری كەركوك بازرگانی نەوتیان لەگەڵ داعشدا دەكرد.ئاسۆ ئەلمانی لەگەل پارێزگاری كەركوك نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە هەردووکیان تاوانبارن لە دۆسیەی گەندەڵیی و دزی لەو شارە.دوایین تاوانی ئەو باندە مافیانە بەتایبەت ئاسۆ ئەلمانیە، کە هەڵیکوتایە سەر چالاكوانی مەدەنی (مەولود محمود عزیز).

• مەولود محمود عزیز كێیە؟
مەولود گەنجێكی بوێری شاری كەركوكە لە بنەماڵەیەكی ناسراوی ئەو شارەیە.بە بنەماڵە خزمەتێكی زۆری كورد و یەكێتی كردووە.ئەو چالاكوانە بوێرە زۆر ئازایانە رووبەرووی دز و پیسخۆر و گەندەڵكارانی كەركوك بۆتەوە و زۆر بە ئاشكرا قسە لەسەر مافیاكانی كەركوك دەكات لەوانە (نەجمەدین كەریم و ئاسۆ ئەڵمانی).بە هۆی ئەو چالاكییانەی مەولودەوە، چەندین جار رووبەڕووی هەڕەشە بۆتەوە.بۆ نمونە چەند ساڵێك چەتەكانی پارتی هەڵیان كوتایە سەری و بە سەختی برینداریان كرد.مولود چالاکوانێکی مەدەنییە لە شاری كەركوك و لە هەمان كاتدا بەلێندەرە، بەردەوام لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوكەوە رەخنەكانی خۆی ئاراستە دەكات و دەست بۆ دۆسیەی گەندەڵیی ئەم باندە مافیایە دەبات.لە هەمان كاتدا بە بەردەوامی لە سەر دیواری نووسینگەی كۆمپانیاكەی كە كەوتۆتە ناوجەرگەی شار و نزیك لە باڵەخانەی پارێزگای كەركوك، بە لافیتەی گەورە هەڵیدەواسێت و نەترسانە لەسەریان قسە دەکات.
•  ئاسۆ ئەلمانی بۆچی مەولودی بریندار كرد و هەولی كوشتنی دا؟
ئەمساڵ لە یادی دامەزراندنی یەكێتی لە باڵەخانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری كەركوك كرایەوە كە دەكەوێتە گەرەكی شۆراو لە سەر ڕێگای هەولێر.لە تەنیشت بەنزینخانەی ئاكار كە خاوەنی بەنزینخانەكە ئاسۆ ئەلمانیە.لەو بارەیەوە مەولود لە فەیسبوکدا توانجی گرتە یەکێتی.
• كێشەكە چۆن سەری هەڵدا؟
دوای ئەوەی مولود محمود لە پۆستێكدا لە فەیسبوك ئاماژەی بەوە كردبوو، كە دەبوایە لە جیاتی مەكتەبی سیاسی، حەق بوو ئەو باڵەخانەیە بكرابایە بە منتوجاتی نەوتی، نەک مەکتەبی سیاسیی، چونكە بەنزینخانە پەیوەندی بە مەنتوجاتەوە هەیە نەك بە مەكتەب سیاسی.دیارە ئەم پۆستە ئاسۆ ئەلمانی توڕە دەکات، تا كار دەگاتە ئەوەی لە رێكەوتی 8/6/2016 ئاسۆ ئەلمانی بانگی فەرهادی برای مەولود دەكات بۆ مەڵبەند و پێی ڕادەگەیەنێت، كە چیتر قبول ناكەین مەولود ئەو قسانە بكات، دەبێت سنورێكی بۆ دابنێین، تەنانەت بە فەرهادی برای دەڵێت، دەبێت قاچی بشكێنم.دوای گفتوگۆیەكی زۆر فەرهاد لەگەل ئاسۆ ئەلمانی گەیشتبونە ئەو ئەنجامەی لیژنەیەك لە مەڵبەند دروست بكەن، ئەو لیژنەیە بچێت لەگەڵ مەولوددا قسە بکات و گوێی لێبگرن سەبارەت بەو بابەتانەی كە ئەو قسەی لەسەر دەكات.لیژنەكەیش بە سەرپەرشتی (جمال شكور) جێگری مەڵبەند و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەند دروست دەکرێت.
• چۆن هەڵیان كوتایە سەر مەولود و هەولی تیرۆر كردنیان دا ؟
هەر هەمان شەو واتا لە ڕیكەوتی 8/6/2016 كاتژمێر 11، 30 شەو، هێزێكی دەمامكداری سەر بە مەڵبەندی كەركوك لە لایەن خودی ئاسۆ ئەلمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، کە بە هێزە ڕەشەكە ناسراوە لە كەركوك، هەموویان هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مەولود لە گەڕەكی رەحیمئاوا.دوای ئەوەی مەولود لەگەڵیان دەكەوێتە قسە هێزەكە پێی دەڵێن دەبێت لەگەڵمان بێی بۆ مەڵبەند، کاک ئاسۆ (واتە ئاسۆ ئەلمانی) تۆی دەوێت.مەولود پێیان دەڵێت كە ئەمڕۆ لە مەڵبەندەوە پەیوەندییان پێوە كردوە بۆ ئەوەی گوێ لە رەخنەكانی بگرن، بەڵام هێزەكە دەڵێت ئێمە نازانین و ئاگاداری لیژنە نین، تەنها ئەوەندە دەزانین، كە کاک ئاسۆ ئەلمانی فەرمانی پێكردوین تۆی بۆ بەرین.مەولود پەیوەندی بە یەكێك لە ئەندامانی لیژنەكەی مەڵبەند دەكات، ئەویش دەڵێت ئێمە ئاگاداری هاتنی ئەو هێزە نین.پاشان مەولود بە بیانوی ئەوەی دەچێت و خۆی لە بەر دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵیان بڕوات لەو كاتە پەیوەندی بە فەرهادی برایەوە دەكات.فەرهاد زوو دەگاتە بەردەم مالی مەولود و قسە لەگەل هێزەكە دەكات، بەڵام سودی نابێت.لەو ماوەیە مەولود لە ترسی گیانی خۆی ناچار دەبێت لە سەربانەوە ڕادەكات و خۆی دەرباز دەكات.بۆ ماوەیەك لە دەرەوەی ماڵەوە خۆی حەشار دەدات، پاشان پەیوەندی بە هاوڕێیەكی خۆیەوە دەكات بۆ ئەوەی بێت ڕزگاری بكات، بەڵام مۆبایلەكەی مولود لە ژێر چاودێری ئەو هێزەدا دەبێت،  ئەمە ئەوەش دەگەیەنێت کە ئاسیا سێلەکەی فاروقی مەلا مستەفاش دەستی لەو تاوانەدا هەبووە، ئەوەش دەسەلمێنێت کە ئەم بازرگانە سیخوڕی بە سەر هاوڵاتیانەوە دەکات. بۆیە ڕاستەوخۆ هێزەكە دەگاتە ئەو شوێنەی مەولود و دوای ئەوەی مولود ڕادەكات، هاوشێوەی قوات خاسەكانی سەردەمی بەعس دەستڕێژی كوللەی لێدەكەن بە هەموو جۆرە چەكێك (بیكەسی و كلاشینكوف و دەمانچە) تا برینداری دەكەن و بە برینداری دەستگیری دەكەن.
• دوای برینداربوون چیان لە مەولود كرد؟
دوای ئەوەی كە مەولود بە برینداری دەستگیر دەكەن قۆڵبەستی دەكەن و فەردەیەك دەخەنە سەری وەك ئەوەی گەورە تیرۆریستێكیان دەستگیركردبێت.دەیگوازنەوە بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە گەرەكی شۆراو.دوای ماوەیەك كە خوێنی زۆری لێدەڕوات ناچار دەیبەن بۆ نەخۆشخانەی شۆراو، كە زۆرترین كارمەندەكانی سەر بە یەكیتین.لەوێش ناتوانن چارەسەری بۆ بكەن بۆیە بە ناچاری دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادیی.هێزەكە لەگەڵ دكتۆری ئیشكگری ئەو نەخۆشخانەیە دەبێتە دەنگەدەنگیان، چونكە دكتۆرەكە داوای نووسراوی پۆلیس لە هێزەكە دەكات، پاشان هێزەكە دكتۆرەكە ناچار دەكەن، كە بێتە ژێر ركیفیان.بۆیە بە ناوێكی خوازراوەوە (وەهمی) فایلێك لە نەخۆشخانەی ئازادی بۆ مەولود دەكەنەوە، بە ناوی (عەلی مەجید) تۆماری دەكەن.ئەو شەوە بە وردی چاودێری مەولود دەكەن ڕێگە نادەن هیچ كەس زانیاری لە سەر هەبێت.تا رۆژی دواتر بۆ بەیانییەكەی كەسوكاری مەولود دوای ئەوەی سەرجەم نەخۆشخانەكانی كەركوك گەڕان و بە ئاگادارکردنەوەی چەند ئەندامێكی تری مەكتەب سیاسی یەكێتی، شوێنی مەولود دەدۆزنەوە، کاتێک كە شوێنی مەولود دەزانرێت، ئیتر ئاسۆ ئەڵمانی فایلدار، فەرمان بە هێزەكە دەكات كە پاشەكشە بكەن و مەولود لە نەخۆشخانە بەجێبهێڵن.
• چۆن هێزەكەی ئاسۆ ئەڵمانی فەرمانی دەستگیركردنیان لە دادگای كەركوك بۆ مەولود دەركرد؟
دوای بەدواداچوونەكانی كوردستانپۆست، ئەوە زانرا، کاتێک ئەو هێزە لە نەخۆشخانە دێنەوە ڕاستەوخۆ دەچن بۆ دادگای كەركوك و سكاڵایەك لە سەر مەولود عزیز تۆمار دەكەن.بە بیانوی ئەوەی كە ئەو هێزە لە كاتی ئەركی یاسایی خۆیاندا لە گەڕەكی رحیمئاوا توشی مولود هاتونە و ئەوكەسە واتا مەولود كێشەی لەگەڵ حیزبە كوردییەكاندا هەیە لە كەركوك، بۆیە لەگەڵ دەركەوتنی هێزەكەیان مەولود بە دەمانچە تەقەی لێیان كردووە و فیشەك بەر سەیارەی هێزەكانیان كەوتووە و لە كاتی تەقەكردندا مەولود ڕای كردووە و لە ئەنجام كەوتووە و فیشەكیك لە دەمانچەكەی خۆی لە دەستی دەرچووە، بەر قاچی كەتووە و بریندار بووە.پاشان وەك ئەركێكی مرۆڤانە ئەو هێزە بردویانە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر كردن.لە سەر ئەو داوایە داوەری لێكۆلینەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ مەولود عەزیز دەردەكات.

منداڵی هەژاران بە کوشت دەچێت و منداڵی بەرپرسەکان دەیخۆن
• دوای بریندار كردنی مەولود چی روویدا؟
دوای ئەوەی ئاسۆ ئەلمانی قسەكەی خۆی بردە سەر، كە بە فەرهادی برای مەولودی گوتبوو قاچی مەولود دەشكێنێت، بە كردار ئەمەی جێبەجێ دەکات و قاچی مەولود دەشکێنێت.پاشان ئاسۆ بێشەرمانە دەچێتە ماڵیان و داوا لە مەولود و بنەمالەکەی دەکات، كە سكالای لە سەر تۆمار نەكەن، بە شێوەیەكی عەشایەری سوڵح بكەن، گوایە هەڵەیەك بووە و روویداوە.
ئێستا مەولود قاچی شكاوە و تا چەند نەشتەرگەریەكی بۆ ئەنجام دراوە.
چەتە و دزەکانی نەوت لە کەرکوک
ئەمە یەکێکە لەو رووداوانەی کەرکوکییەکان تێیدا دەژین، كە كۆمەلێك مافیا و چەتە و دز ئەو شارە بەڕێوە دەبەن. شایانی باسە لەبەر ئەوەی مەولود چالاکەوانێکی نەترسە بۆیە بە فەرمانی پاریزگاری کەرکوک بۆ چاور ساڵ دەچێت قەدەگەکراوە بچیتە ناو پاریزگاوە  تەنانەت بۆ کاروباری فەرمی خۆشی بۆی نییە سەر بەوێدا بکات!
بەرپرسە بێشەرمەکان
بە قاچی شکاو و بریندارییەوە مەولود دەچێت لافیتەی خۆی بەرامبەر پاریزگای کەرکو هەڵدەواسێت

بۆ راستی ئه‌و راپۆرته‌ هه‌واله‌ سه‌یری په‌یجه‌كه‌ی چالاكوان مه‌ولود عزیز بكه‌ن كه‌ به‌شی زۆری وێنه‌كان له‌په‌یجه‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌
 پەیجی مەولود محەمەد عەبدولرەحمان لە فەیسبوک:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە