کورد نەتەوەیەکی رەگەزپەرست نییە، مافی خۆیەتی لە دەسەڵاتی نەتەوە داگیرکەرەکانی خۆی بترسێت

Thursday, 16/06/2016, 20:24

2487 بینراوە


ئەم نووسینەی خوارەوە بەر لە پێنج ساڵ لەلایەن بەرپرسی کوردستانپۆست (کەمال جەمال موختار) نووسراوە سەبارەت بە دروستبوونی دوو هەرێمی سەربەخۆ لە باشوری کوردستان بۆ تورکمان و ئاشوورییەکان، کاتی خۆی جەلال تالەبانی و یەکێتیی پشتگیری خۆیان بۆ ئەو پرۆژەیە دەربڕی، ئەمڕۆش پاش ئەوەی پاریزگار ئاسۆ فەرەیدون، پێچووە ناپاکەکەی پارێزگاری سلێمانی بە فەرمێکی ئیداری رێگا دەدات لە سلێمانی غەیری کورد بۆیان هەبێت نیشتەجێ بن و ماڵ و موڵک بکڕن، ئەم فەرمە ئیدارییە هاوکاتە لەگەڵ هاتنی ئەدهەم بارزانیی و سەردانی ئاسۆ فەرەیدون بە گوڵی زەردەوە. ئەوەتا شانە نوستووەکانی پاراستن دەستخۆشی لەم هەنگاوەی پاریزگاری بەسەرچوو دەکەن. ئێمە ئەم کارە بە گەمەیەکی مەترسیدار دەناسێنین کە بۆ کورد بەڕێوەیە، ئەم ناپاکانە دەیانەوێت بە تەواویی سیما ودیمۆگرافیای شاری سلێمانی بگوڕن، وەکو موسڵ و کەرکوک و خانەقینی لێبکەن، لە کوردبوونی بیسڕنەوە. بیرۆکەی تەعریبکردنی سلێمانی و هەولێر پێشتریش قسەی لەسەر کراوە، چەپە خواروخێچەکانی کوردیش ئەمەیان زۆر بە سانایی وەردەگرت، وایان پیشان دەدات ئەم هەنگاوە مرۆڤدۆستانەیە، نەوشیروان مستەفاش بە خەمساردییەوە دەیگوت با ئەو عەرەبانە بێن و ئێمە کەڵک لە ئەزمون و تواناکانیان وەردەگرین، هەموویان پێکرا نمونەیان لەسەر ئەوروپا و ئەمەریکا دەهێنایەوە، کە چۆن لە ئەوروپا بە سنگێکی فراوانەوە غەیری نەتەوەی ئەو وڵاتانە دەرگایان کردۆتەوە وهیچ رێگرییەک ناکەن لە تێکەڵبوونیان لەگەڵ نەتەوە جیاوازەکانی تردا، بەبێ ئەوەی قسە لەسەر ئەوە بکەن کە کورد نە دەوڵەتی هەیە، نە یاسای تێدایە تا مەترسی تێداچوون و لە دەستدانی خاکەکەی نەبێت، جگە لەوە خۆیان لە گێلی دەدا، کە کاتێک عەرەبێک وەکو نمونە دێتە کوردستانەوە زمانی خۆی بەسەر کورددا دەسەپێنێت و نایەوێت کوردی فێرببێت و کوردستان بە خاکی خۆی دەزانێت. لە هەر وڵاتێک کە بێگانەیەک رووی تێدەکات، دەبێت یاسا و دەستور و کەلتور و مێژووی ئەو وڵاتە بخوێنێت و فێری ببێت.
ئێمە لێرەدا بە پێویستمانزانی ئەو وتارەی پێشوو بخەینەوە بەر دیدی خوێنەرە بەڕێزەکان، هەرچەندە دەڵێن ئاسۆ فەریدون لەو بڕیارەی ژوان بۆتەوە، بەڵام ئێمە ئەمە  تاکتیکێک دەزانین، تەنیا بۆ کپکردنەوەی دەنگی ناڕازیی و ئەو رەخنانەیە، کە بەرەو رووی بۆتەوە، نازانرێت لە ژێرەوە خەریکی چ پلانێکی سامناکی دیکەن بۆ کارکردن و ئەکتیڤکردنی ئەو بڕیارە پۆخڵەی یەکێتی.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ خوێندنەوەی وتارەکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە