سەڕۆکی هێزەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات بە رووسیا و سوریا

Sunday, 21/08/2016, 16:22

3847 بینراوە


سی ئێن ئێن: ئیمرۆ لە ٢١/٨/٢٠١٦دا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی نێوان سی ئێن ئێن و ستیفین تاونسێند سەرۆکی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و سوریا، بە ڕاشکاوانە رایگەیاند کە هۆشیاری دەدات بە دیمەشق و مۆسکۆ، ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشە ئاسمانییەکان لە باکوری سوریا، دووبارە ئەو ناوچانە بە فرۆکەکانیان بۆردومان بکەن کە هێزەکانی ئەمریکای لێیە.  ستیف دوپاتی کردەوە و گوتی "ئێمە بەرەنگاری لە خۆمان دەکەین بەرامبەر بە هەر هەرەشەیەک و مەترسیەک کە رووبەروومان دەبێتەوە". 
ستیف تاونسێند، یەکەم سەڕۆکی هێزەکانی ئەمریکییە کە رایدەگەیەنێت ئەمریکا تەحەدای هێزە ئاسمانییەکانی سوریا دەکات، لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو ناوچانە چەند رۆژێک لەوە پێش. 
تاونسێند، هەفتەیەکە سەڕۆکایەتی هێزەکانی ئەمریکا دەکات و رایدەگەیەنێت کە کارێکی نا ئاسای بوو، لە رۆژی پێنجشەمەی رابردوو، رژێمی بەشار ئەسەد بە فرۆکەکانی هێڕشی کردە سەر باکوری سوریا، ئەو ناوچانەی کە هێزی تایبەتی ئەمریکا یارمەتی هێزە کوردییەکان دەدەن،  ئیمرۆ ئەو هێزە کوردییانە یەکێکن لە کلیلە سەرەکییەکانی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ ئەمریکا لە کێشەکان دا. 
تاونسێند، بە سی ئێن ئێنی راگەیاند کە هەوڵدەدا فشاری زیاتر دروست بکات بۆ سەر "داعش" . ئاواتە خوازە تا ساڵی داهاتوو ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکان، داعش لە عیراق و سوریا نەهێڵن. ئەمە ئامانجی منە لە سەرکردایەتی کردنی هێزەکانی ئەمریکا و سوورم لە ئەنجامدانی.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەو دەتوانێت بەو ئامانجە بگات؟ تاونسێند گوتی "بەڵی کەی توانیمان خەلافەتی داعش نەهێلێن و لە سەنتەری شارەکان دەریان بکەین". لە درێژەی قسەکانیدا گوتی " ئایا من پێم وایە کە "داعش" بە یەکجاری لە سوریا و عیراق نامێنێ؟ نەخێر، بەڵام دەمەوێت لە شارە سەرەکییەکان نەمێنن، دەمەوێت هەموویان بمرن یان لە بیابان لە کوندا خۆیان حەشار بدەن. لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ئەوەی مەترسیان کەم بێت.  داعش پلانی دژ بە جیهان دارشتووە. بەغدادی و سەرکردەکانی ئەو رێکخراوە راوکراون.  هێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری شاری "رەقەن"، کە پایەتەختی خەلافەتی داعشە. ئەمریکا عەرەبەکانی ناوچەکە و شەڕەڤانە کوردەکانی راهێنان پێکردوە، لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ ناوچەکانی دەرەوەی شاری "رەقە" هەنگاو دەنێین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە