هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای مەرسومی بارزانی دەکات بۆ دەستبەکار بوونی وەک پارێزگاری شاری سلێمانی!؟

Thursday, 01/09/2016, 13:28

4297 بینراوە


میدیا کوردییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، دەیەوێت لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراوێکی فەرمی بۆ بکەن و بینێرن بۆ سەڕۆکایەتی هەرێم بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێم مەرسومی بارزانی بۆ دەربکات بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێت بە پارێزگاری سلێمانی. ئەوە لە کاتێکدایە کە بزوتنەوەی گۆڕان رەتیکردبووەوە کە کاندیدەکەیان بۆ پارێزگاری شاری سلێمانی بە مەرسومی سەڕۆکایەتی هەرێم دەستبەکار بێت.  گوایە بزوتنەوەی گۆڕان مەسعود بارزانی بە سەڕۆکی هەرێم دانانێت، لە هەمان کاتدا ئیمرۆ کوێستان محەمەد ئەندامی باڵای جڤاتی نیشتمانی گۆڕان گوتی " ئەوان دەرگای گفتوگۆیان لەگەڵ پارتی دانەخستوە بە مەرجێک وەزیرەکانیان بگەرێنەوە و پەرلەمان کارا بکرێت".

ئەوەی جێگە سەرنجە بزوتنەوەی گۆڕان لە لایەک رایدەگەیەنێت کە بارزانی بە سەڕۆکی هەرێم نازانن لە لایەکی ترەوە داوای گەڕانەوەی وەزیرەکانی دەکات بۆ هەمان پەیکەری دەسەڵات کە بارزانی سەڕۆکیەتی!؟ 

 ئەوەی شایەنی باسە، لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی سلێمانی دوو ساڵ لەمەوبەر، زۆر بوون ئەوانەی پێیان وابوو کە ریکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردەیەکی لێهاتووی نەبووە بۆ پۆستی پارێزگاری شاری سلێمانی و کەساییەتی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ژێر پرسیار دا بوو بە هۆی ئەوەی کۆنە بەعسی بووەو لە نووسینەکانیدا بە شانوباڵی سەدامی هەڵگووتوە.  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بزوتنەوەی گۆڕان پێداگری کرد لەوەی کە هەڤاڵ ئەبوبەکر تاکە کاندیدیانە.

پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە ئایا هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەو کەسایەتیە بوێرەیە کە بەبێ مەرسومی بارزانی دەستبەکاربێت و هەوڵبدات لە بنەماڵەی بارزانی یاخی بێت؟ بەوەی کە لە یەکەم هەنگاویدا ژێر بە ژێر هەوڵی بەدەستهێنانی مەرسومی بارزانی داوە، وەڵامی ئەو پرسیارە بریتی دەبێت لە، نەخێر.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە