ئایا ئێستا کاتەکەی گونجاوە بۆ ڕیفراندۆم یاخود تیرۆری ڕۆژنامەنووسان؟

Monday, 05/09/2016, 18:52

2726 بینراوە


مەسعود بارزانی وەک ئەوەی کە دەیبینین هیچ بە ڕۆژ و مانگ و ساڵانی ڕابردووی خۆی و پاشەڵی پیس و پۆخڵ و بۆگەنی مێژوویی خۆی شەرمی نی یە و وەک ئەوەی نە پێشمەرگەو سەرکردەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باکووری تەسلیم بە ئێران و تورکیا کردبێتەوە و نە ٣١ی ئابی ئەنجام دابێ و نە سوپای تورکیای هێنابێ، هێشتا دەم لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکوتێ!؟ لە کاتێکدا خۆی و بنەماڵەو عەشیرەت و پارتەکەی نۆکەر و ئەڵقە لە گوێ و چاوشۆڕی سەردەبەرخۆنراوی ئێران و تورانن و تاوەکو ئێران و تورکیاش هەبن و بەهێزبن، ئەوە مەحاڵە دەوڵەتی کوردی دروست ببێ. کەسێک دەتوانێ دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێ و هەوڵی بۆ بدا کە لە ڕاستیدا دژی ئێران، تورکیە، عێراق، سوریە، دەوڵەتە ئیسلامی و عەرەبەکان و...هتد بێ و چ لە ڕێگەی شەڕ کە ئەمەیان مەحاڵەو یان لانی کەم ئەگەر لە ڕێگەی دیبلۆماسیشەوە بێ، دەبێ ئەو کەسە لە ئاستی باڵای ئۆجەلان و گاندی و ماندێللاو تەنانەت زیرەکانە تر و هوشیارترانە و ژیرانەتر لەوان کاری دیبلۆماسی وەگەڕ بخا. بەڵام ئەوە بە کەسێک دەکرێ کە لە بەرامبەر دەرەوەدا بە تایبەت دوژمنان بەهێز و خۆڕاگر و ئازابێ. لەناوخۆشدا نەرم و نیان و گونجاو بێ لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی یەکانی کوردستاندا تەبابێ. بەڵام ئەم بودەڵە پیاوە و دەڵقەکانی، کە خۆشی دەڵقەی ئێران و تورکیا و سعودیە یە ڕاست پێچەوانەکەی ڕاستە، لە ئاست ناوخۆدا خۆ بە زل زان، بەبەهێز زان، بە عەنتەر زان، موغریز، بەهانەگر، نەگونجاو، لادەر، تیرۆریست (بەتایبەتی تیرۆریستی ڕۆژنامە نووسان)، خۆ گیڤ کەرەوە، درۆزن، دووڕوو، فریودەر، ساختەچی، بێنرخ کردنی بەها کوردەواری یەکان و لە ئاست دەرەوەشدا بێگومان تائەوپەڕی ڕیسوایی و سەرشۆڕیی ملی خۆی و هەموو دەڵقەکانی تری خۆشی شۆڕ کردۆتەوە.

لەگەڵ ئەوەی کە مەسعود بارزانی دەم لە ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆ وەردەدا وە نەبێ هەر ئەو بێ، بەڵکوعودەی کوڕی مەسعود بارزانیش (کە ناوی مەسرور بارزانی یە) و زۆرێکی تر لە دەڵقەکانی تریش دەم دەکوتن. تازە بە تازە لەگەڵ نەدیم زەهاویدا دەم دەکوتێ لە ڕیفراندۆم کە نەدیم زەهاوی تاکە ئەندام پاڕلەمانی (گوایە) بە ڕەچەڵەک کوردە. ئەو نەدیم زەهاوەی کە هەتا سەر مۆخی ئێسقان خۆفرۆشە، چونکە دوای ئەوەی کە بوو بە ئەندام پاڕلەمان بۆ یەکەم جار، یەکەم گفتوگۆی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕۆژنامەیەکی تورکی ئەنجامدا تێیدا پ. ک. ک ی بە تیرۆریست دایە قەڵەم، وەک سەگ بە مانگەشەو بوەڕێ. هەرئەو کاتەش هەڵمەتێکی گەورەی دڵسۆزانی چینی ڕۆشنبیری کورد لە دەرەوە، بە تایبەتی لە بەڕیتانیا کەوتنە ڕیسوا کردنی ئەو ملشۆڕەی دوژمن. ئەو نەدیم زەهاوی یە ئێستا بە ناو گوایە ڕاوێژکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەتایبەتی لە بواری نەوتدا، بەڵام لە ڕاستیدا هاو مافیای عودەی بارزانی و دەڵقەکانی ترە لە بواری سپی کردنەوەی پارەو سەروەت سامانی کورد لە لایەن بارزانی یەکان.

عودەی بارزانی لەکاتێکدا پرسی ڕیفراندۆم لای نەدیم زەهاوی باس دەکا، کە ئەو نەدیم زەهاوی یە وەک خۆی نۆکەرو ئەڵقە لە گوێ و سەرشۆڕی دەوڵەتی تورکە و هیچ کارێک و خێرێکیشی بۆ کورد لە دەست نایە، ئەگەر لە دەستی هاتبا، تاوەکو ئێستا خێرێکی دەبوو لێ وەدەرکەوتبایە. ئەوە جگە لە وەی کە بە ناو کوردە، کوردی یەکی پاراو ناتوانێ قسە بکا. کەسێکی زمانی نەتەوەکەی خۆی نەزانێ، واتا خاڵێکی گرنگی میللی لاوازە. ئەگەر عودەی بەڕاست دەیهەوێ پرسی ڕیفراندۆم بێنێتە ناو سیاسەتەوە و هەوڵی بۆ دەدا وەک باوکە دەڵقەکەی، با لەگەڵ ئامریکایی یەکان، ڕووسەکان، ئینگلیزەکان، ئەوروپی یەکان و خودی ئێران و تورکیا و وڵاتە عەرەبی یەکان ئیسلامی یەکان ئەو پرسە بێنێتە ئاراوە. چونکە ئەوانن کە دەتوانن، یاخود ڕێگا دەدەن کە دەوڵەتی کوردی درووست بێ یاخود'نا. بەڵام مەسعودیش زاتی ئەوە ناکا، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورک و ئێران و عەرەب و ئیسلام و ئامریکایی و ڕووس و ئەوروپی یەکان باسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بکا. وەک ئەوەی لە مونیخی ئەڵمانیا نەیتوانی زات بکا، لەکاتێکدا پارتی یەکان کەش و فشی زۆریان پێوە دەکرد، کە لە مونیخ دەیتەقێنێتەوە.
نەدیم زەهاوی جگە لە چاوپۆشین لە کوشتنی ڕۆژنامە نووسانی بێ گوناه و بێ وەی و سیڤیل، جۆرەها مافیای پارە سپی کردنەوەیان بۆ دەکا. ئەو نەدیم زەهاوی یە کە دەبوایە وەک فەلەکناس ئۆجا، جەبار ئەمین، موحتەرەم ئاراس و هاوشێوەکانی بوایە نەک بچێ دژی دڵسۆزترین و بەهێزترین پارتی کوردی لە باکوور بوەڕێ بۆ ڕۆژنامەیەکی تورکی فاشیست.
عودەی بارزانی کە لە ١٣ی ئاگوستی ٢٠١٦دا جارێکی تر ڕۆژنامەنووسێکی تر(ویداد حوسێن) ی شەهید کرد و تیرۆری کرد، وەک سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە، با دەم لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان بکوتێ. ئێستا کاتی تیرۆر کردن و لیژنە دروستکردنانە بۆ ئەوەی لە ڕیگەی ئەو لیژنە وەهمیانەشەوە سەروەت سامانی کورد بە تاڵان بەرن، نەک ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی، ئەگەرنا جگە لە بارزانی یەکان کێ هەیە پێی خۆش نەبێ دەوڵەتی کوردی هەبێ؟!؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە