وێنەکەی "عەلی خامنەئی" لە چیای شنروێی لای هەڵەبجە چیمان پێدەڵێت؟

Tuesday, 06/09/2016, 19:03

4623 بینراوە


"هه‌زار ووشه‌ وه‌ک ڕه‌وانی وێنه‌یه‌ک نایه‌نه‌ گۆ" کۆنفۆشیۆس
خەتیار دێهمی دەڵێت: "عەلی خامنەئی ئیتر ناتوانم بینەری بەدبەختی خەڵک بم بەهۆی هەوا و هەوەسی تۆوە". 
-------------------------
ئێمەی کورد وا ناسراوین، کە دۆستمان نییە لەدنیادا، تەنها دۆست و پەنامان چیاکانی نیشتمانەکەمانە. 
بەبۆنەی سیاسییە خۆفرۆشەکانی کوردەوە ئیتر چیاکانیش لە ووڵات دۆستایەتیمان ناکەن، بەڵکو ئەوانیش بونەتە جێگەی سەرانی داگیرکەرانمان و لەوێوە لەناو قوڵایی چیاکانەوە خۆیان تەیار دەکەن بۆ داگیرکاری زیاتر و دۆشینی نیشتمانمان بە بەرچاومنەوە.
 ئەمڕۆ ئێمە تەنها باس لەوێنەی داگیر کەرێک دەکەین کە چەندین خۆفرۆشی نیشتمان لەگەڵیا بەخەندەوە ڕاوەستاون شاگەشکەبوون، هەمان خۆفرۆشەکان بۆ داگیرکردنی نیشتیمان ڕێگەیان نیشان دەدەن، تابە کەماڵی ئیسراحەت لەچیاکاندا خۆی نمایش بکات، تابێت پێیە گڵاوەکانی لە بەرد و داری شنروێیەک بسوێت کە هەمووجێگەیەکی گیانی قوربانیەکمانە و لەشکری ئیسلام لەشکری ئێران و عەرەب و تورک لێرەوە تێپەڕیون و کوشتویانین، ئاین و میژوومانیان خەڵتانی خوێن کردوە، بەڵام وێنەیان نییە گەواهی قسەکانمان بکات و ڕوونتر ڕووداوەکان شرۆڤە بکەین، ئەم وێنەیە زۆر شتمان پێدەڵێ
پێمان دەڵێت: ئیتر هیچ شانازییەک بەچیاکانتانەوە مەکەن، چونکە ئێوە و سەرانی خۆفرۆشی کورد چیاکانیشیان وەک خۆیان پۆخڵکردوە. ئەی بیرتان چوو بەر لە جەڵدەکەی تاڵەبانی ئێوارەیەک بۆ دیداری کەڵبەسورێکی سوپای پاسداران خۆی گەیاندە تەوێڵە تا لەپلانێکدا کورد وەک قوربانی سەربڕێت بۆیان. تاڵەبانی بیری چووبۆوە کەسەرۆکی کۆمارە عێراقە، لەو رۆژەدا وەک قاچاخچییەکی تلیاک مامەڵەی کرد. 
حاکمە ئەمەریکییەکەی عێراق "پۆل بریمەر" دەڵێ : جارێک "ئەحمەدی نەژاد" سەرۆک کۆماری ئێران بەنیازی سەردانی بوو بۆ بەغداد، لەو کاتەدا تاڵەبانی بینیوە، تاڵەبانی هێندە شادمان بووە بەو هەواڵە بە بریمەری ووتوە: " لەخۆشیا خەریکە دەفڕم ".
کاتێک ئەم ئاخوندە سەردانی ئەو ناوچەیەی کردوە "کۆمەڵە و دیموکرات " لەزۆربەی ئەو ناوچانەدا هێزیان هەبوە، حسک و یەکێتیش و پارتیش بەهەمان شێوە، بەڵام پرسیارلەوەدایە بۆچی سەرانی داگیرکەر ئاوا لەماڵەکانماندا دێن و دەچن؟
 بەڕاستی ئەم بازرگان و کوردفرۆش و گەل و خاک فرۆشانە ڕەنجی ئێمەیان بەهەدەر داوە و ئەوەتانێ وێنەیەک چیرۆکی خیانەتی ئەم خۆفرۆشانەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە لەو چیایە گیراوە.
 ئەوەی بۆ من جێگەی سەر سوڕمان بوو، لەدوای بڵاو بونەوەی ئەم وێنەیە، وەک هەواڵێکی پوچ کەس قسەی لەسەر نەکرد و بێدەنگ وەک بایەک بەناوماندا گوزەری کرد.
 میللەتی زیندوو بەسەر ڕووداوە ترسناکەکاندا هەنگاوی راکردن و هەڵهاتن هەڵنانێت، بەڵکو لە ڕووی تێرامان و تاوتوی کردنی ئەم ڕووداوانە دادگا بۆ بکەری دادەنێت، گەر بکەرەکەشی بەجەستە لەژیاندا نەمابێت.
 ئێستا گەر لەهەر کەسێکی دەرکەوتوی ئەم وێنەیە، یاخود لەو بەناو پێشمەرگەو بەرپرسی ئەوکاتی ئەم دەڤەڕە پرسیار بکەیت، کەچۆن بوو ئەم ئاخوندە بەناوتاندا گوزەری کرد؟
 هیچ وەڵامێکت دەست ناکەوێت، تەنها دەڵێن ئێمە بێئاگابووین لەهاتنی، بۆیە لەناو گۆلاو و چڵپاودا نوقمان دەکەن و پاساو دەهێنەوە، کە ئێرانییەکان دۆست و پشتمانن لەلێقەومانەکاندا، نەک چیاکان.
 گەر ڕۆژگارێک بێت کۆماری خوێن و سێدارەی ئیسلامی ئێران هەرەس بێنێت، داخۆ چەند مەلەفی خیانەت سەرئاو دەکەوێت و چەند وێنەی تری ئاوا دەکەونە بەرچاومان؟
 ئێستا ئێمە پێویستمان بەڕزگار بوونە لەم هەموو بەڵایە کە بەناو سیاسیە خۆفرۆشەکان بە سەریاندا هێناوین و نوسەرو بەناو ڕۆشبیرو مامۆستای زانکۆکانیش پاساویان بۆ دەهێنەوەو دەیان کەنەوە بەسەرۆک، بێ ئەوەی یەک تۆز لە موڕاڵ و خۆپەرستی خۆیان واز بێنن و گەلێک ئاوا نەشتەرگەری نەکەن لەبەر خۆیان.
 ئەوەتانێ لەکۆتایدا هەواڵی مامۆستایەکی زانکۆی ئێرانی دادەنێم چی بەم ئاخوندەیە دەڵێت ؟ ئێمەی کورد شەڕمانە وێنەی لەگەڵدا بگرین لەچیاکاندا کە بەپشت و پەنای خۆمانی دەزانین.
خەشیار دیهمی، نووسەر و وەرگێڕ لە بواری فەلسەفەدا لەناوخۆی ئێران، ڕاستەوخۆ نامەیەکی کورت بۆ عەلی خامنەی ڕابەری ئێران دەنێرێت و دەنووسێت نابێت هیوای ٧٠ملیۆن کەس بە هۆی لوتبەرزی و کینەی تۆوە ببێتە قوربانی.
خەشیار دیهمی، ڕۆشنبیرێکی لیبڕاڵی ناوخۆی ئێرانە، لە نامەکەیدا هاتوە"تا ئێستا قسەم لەسەر نۆکەرانت و بەکرێگیراوانت کردووە، بڕوات وایە کە ناتوانم ڕاستەوخۆ قسە لەسەر تۆ بکەم، بەڵام بێجات کرد، ئەوە قسە لەسەر تۆ دەکەم وئیتر ناتوانم بینەری بەدبەختی خەڵک بم بەهۆی هەوا و هەوەسی تۆوە".
خەشیار نوسیویشیەتی"من ئیتر ناتوانم بەرگەی درۆ و دەردە دڵ بگرم، ئەگەر تۆ کار بە یاسا دەکەیت ئەوا من تۆ بانگ دەکەم بۆ لێپرسینەوە، ئەگەر پیاوی مەیدانی وەرە ئەگەریش نا ئەوا بە کرێگیراوانت بنێرە با بێن لە ماڵەکەمدا دەستگیرم بکەن، هەرچەند من بەساڵاچووم و بەرگەی زیندان ناگرم، بەڵام مرۆڤ دەبێت گوفتار و کرداری یەک بێت".
ئەو نووسەرە ٦٠ ساڵە لە کۆتایی نامەکەیدا نوسیویەتی"ئەگەر وەڵامم نادەیتەوە ئەوا من ناونیشانم ئاشکرایە و چاوەڕێی بە کرێگیراوانتم".
خەشیار پێشتریش نامەیەکی توندی بۆ سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران ناردبوو بۆی نووسیبوو"تۆ هاوڵاتیان تۆمەتبار دەکەیت، خۆت تۆمەتباریت بە چەندەها جۆری گەندەڵیی، تۆ هاتویت قسەی گەورەمان پێدەفرۆشیتەوە، بەڵام لە مێژوودا چەندینی وەک تۆمان بینی سەر ئەنجامەکەیان چی بوو".
--------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە