بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و رووسیا دەربارەی جەنگی سووریا بە نهێنی دەمێنێتەوە!

Saturday, 10/09/2016, 13:50

3356 بینراوە


 
گاردیەن، ئەی بی سی گەلێک ماڵپەری تری بە زمانی ئینگلیزی, سێ کاتژمیر لەوە پێش رایان گەیاند، کە دوای سێزدە کاتژمێر لە کۆبۆنەوەی نێوان لاڤارڤۆی وەزیرەی دەرەوەی روسیاو  و جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری جنێف، دوای ئەوەی جۆن کێری بە تەلەفۆن برگەی رێککەوتن نامەکەی لەگەل لێپرسراوانی ئەمریکا تاوتوێ کرد ئینجا روسیا و ئەمریکا دووبارە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی سوریا. لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە  هێزی ئاسمانی هەر دوو وڵات هەڵمەتی هاوبەش دەکەن بۆ سەر داعش و گروپی تری توندڕەو.  هەر دوو وڵات گفتوگۆی تازە دەست پێ دەکەن دەربارەی چارەنووسی سیاسیی سوریا لە داهاتوودا.
لاڤارڤۆ رایگەیاند کە بارودۆخی سوریا و بوونی پارتی جیاواز لەو وڵاتەدا هۆکاری ئەوەن  کە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و رووسیا بە نهێنی بمێنێتەوە. هەروها ئەوەشی راگەیاند کە لەو رێککەوتنەدا پارێزگاری کردن لە حوکومەتی بەشار ئەلئەسەد لە دیمەشق خاڵیک بووە لە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە.  یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی تر کە هەر دوو لا گەیشتون بەرێکەوتن دەربارەی مەسەلەی ئەو ناوچانەیە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی  ئەلنوسرە و چەند گرۆپێکی تری توندڕەوە لە رۆژئاوای سوریادا کۆسپێکە لە پێش سەرکەوتنی ئەو رێککەوتنە کە  دەبێت بەسەریدا زاڵبین. 
هێشتنەوەی رێککەوتنی ئەمریکا و روسیا بە نهێنی، گرفتێکە دەبێت کورد لە رۆژئاوای وڵات بە تایبەتی یەپەگە هەوڵبدات زانیاری دەستبکەوێت، وە دڵنیای وەربگرێت لە پشتیوانی ئەمریکا بۆیان هەر وەکو چۆن لەڤارڤۆ بەشار ئەلئەسەد دڵنیا دەکاتەوە لە وەی لەو ریککەوتنەدا پشتیان لە ئەرز نەداوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە