مەرگەسات

Wednesday, 21/09/2016, 19:52

2277 بینراوە


دیسانەوە دڵەڕاوکێ
هەنگاوەکانمی خزاندە باخچەی پاییز
کەخشە خشی گەڵاکان
سەمفۆنیایەکە بۆ مەلوولی!.
دەستێك ئاڵۆزی  پرچی هەوڤ دەبارێنێ
دەستێك خەمی دەریا
ئاوەژوو دەکا!
ئااای خاڵخاڵۆکە
بەم خاڵانە فڕین تاقی وەکە
ئەم شەو مەرگ دەست لەملانێمە !
ئەم هەموو هەوڵەتدا و
من هەر بەرەو پاییز هەنگاوم نا
ئەم هەموو دەریابوونەت
منی نەفرەتی
مەلە فێر نەبووم!
بێ خەیاڵ شیعڕێك گۆڕەو شارم دەدا و
ئەهریمەنێ تەڵقینم دەدا.

بانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە