پارتی باوەری بە رەفتار و شێوە دەسەڵاتی بەعس ئاسا هەیە ؟!

Thursday, 29/09/2016, 21:17

3388 بینراوە


هاورێیەک ئامۆزایەکیی بەرپرسی دیاری پارتیە، زۆر بە ئاگاییەوە بە ورتەورت بۆی گێراوەتەوە کە چەندین جار لە کۆبونەوە نهێنی و هەندێک جاریش بە ئاشکرا و لەرێگەی باس و خواس و گفتوگۆی سەر چاخواردنەوە، سەرکردەکانی پارتی ئەوەیان گێراوەتەوە، کە ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانان نەبوایە تا ئێستاش دەسەڵاتی بەعس بەردەوامبوو، هەر بەعس بووە کە زانیوەتی واقعی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆجی و رەفتار و سیفەتەکانی گەلانی عیراقی بە باشی بخوێنێتەوە و بە وردی لێی تێگەیشتوە کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و حوکمیان دەکات، کەچی حەقی میلەتی کوردی فەرامۆش کردووە و مامەڵەی گونجاوی لەگەڵدا نەکردووە، بۆیە لەدەرئەنجامدا ئەو کارەساتەیان بەسەردا هاتووە، کە هەمووی لە دەرئەنجامی پێشێلکردنی مافی کوردەوە بووە هەر لە شکستهێنانی شۆرشی ئەیلول و تەنازول کردن بۆ شای ئێران و، ئینجا پەشیمان بونەوە و هەلپەرستی قۆناغی پاش شۆرشی ئیسلامی ئێران و هەوڵدان بۆ گێرانەوەی ئەو شوێنانەی کە لە ریکەوتنەکەی جەزایر لە گەل شادا دۆراندبویان و بەو پێیە تاوەکو گەیشتوە بە داگیرکردنی کوەیت و راپەرین، کە هەموو هۆکارەکەی لە بنەرەتدا پێشێلکردنی مافەکانی کورد بوون کە لەدەرئەنجامیدا بەرپابونی شۆرشەکان لێکەوتۆتەوە، ئەگینا بەعس و جۆر و شێوەی حوکمەکەی لەگەڵ واقع و ناسینی بارودۆخی گەلانی عیراق گونجاوترین رەفتاری کردووە و باشترین سیستم بووە بۆ گەلێکی لەم جۆرە. 
ئەمرۆش رۆژ لە دوای رۆژ ئەو بیرکردنەوەیەی پارتی دەردەکەوێت و دەیسەلمێنن کە لەو باوەرەدان بە پیادەکردنی جورە حوکمی بەعس ئاسا بۆ ئەم خەڵکە گونجاوەو، ئەمەش  لە بیرکردنەوە وجوڵانەوە و  مامەڵە کردنی پارتی  لەگەڵ روداوەکاندا دەردەکەوێت و، تەنانەت خەریکە ئەوەش دوپات بکاتەوە کە گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی پێناسەی حزب و کەسایەتی رەفتار فاشی بۆ بکەیت و، جگە لە قازانجی تەسکی خۆی و هینانەوەی بەهانە و پاساو بۆ هەموو رەفتارێکی نابەجێ و ناراست و تەنانەت قێزەونی خۆی هیچ هەنگاوێکی راست و سەردەمانە نانێت و رۆچۆتە قوڵایی زۆنگاوی هەڵەی خۆیەوە و، دەبێت لایەنەکان بە وریاییەوە رەفتاری لەگەڵدا بکەن و خەڵک  لە زەرەرە هەمەجۆرەکانی بە دوور بگرن .
تۆ وەرە دان بە شکستی تەواوی خۆت نەنێیت و ئەو شوێنەی کە بە موفلیس لە قەڵەم بدەیت و لەرووی داراییەوە خۆت بە دانا بزانیت و بە ئیدعای سەربەخۆیی چەواشەی خەڵک بکەیت و بتەوێت شکستەکانت بەو شێوەیە داپۆشیت، ئێستاش کە لەناخی خۆتدا باش بزانیت فەشەلت هێناوە و پەشیمان بوبیتەوە و وا بەزەلیلی روو بکەیتە ئەو شوێنەی کە تاە دوێنی بە نەیار لەقەڵەمی بدەیت، کەچی بۆ ئیحراجی و روداری و مانەوەی ئاوی ئابروت بڵێیت باسی سەربەخۆیی کوردستانیان لەگەڵدا دەکەم نەک بەپەشیمانیەوە  دەگەرێمەوە بۆ باوەشیان و منیش مەمنون  .
 بۆیە هەر وەک چۆن هەر پێاوێک زاڵم و زۆردار و مامەڵە خراپ بێت لەگەڵ خێزان و بنەماڵەی خۆیدا، لەدەرەوەش هەمیشە ملکەچ و چاولەخوارە، پارتیش لە مامەڵە کردن لەگەڵ نێوخۆی کوردستاندا بەو شێوەیە دەیبینین و لەگەڵ دوێنێ و ئەمرۆ ی تورکیا وئەمرۆی بەغداش هەمیشە دەست لەسەر سینگ و مات و مەلولە و هەر بەو رەفتارەی لەگەڵ وەزعی نێوخۆی کوردستاندا ناجۆرە و لەسەر زوڵم وزۆری بەردەوامە، مەجبورە لە پێگەیەکی لاوازەوە مامەڵە لەگەڵ ناوەندی عیراق و دەرودراوسێ بکات . بۆیە دەپرسم ئایا ملکەچبون بۆ گەلەکەی خۆت سەت جار لەوە ئەشرەفتر نیە کە بۆ دەرەوەی بکەیت ، کەچی  بە هەوڵی بەعس ئاسا بتەوێت تاکرەوی بکەیت و زاڵ بیت و حوکمی کوردستان بکەیت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە