عەقڵی بە بەرد بوو

Tuesday, 11/10/2016, 17:54

2111 بینراوە


ئەودەمەی مرۆڤ هەمووشتێ بۆ خۆی و هەموو هێزێک لەخۆیدا دەبینێ ، ئەو دەمەی دەرگاکانی بۆ ئاوەڵا دەکرێت ، بە ئاسانی و بەبێ دەربەست دەستی ڕادەگات بەحەزەکانی ، بیرکردنەوە و هەستی بەبەرپرسیاربوونی دەمرێت ، چاوەکانی لە ئاست هەموو نادادی و ستەمێکدا کوێردەبێت ، ڕەخنەکانی هەڵناگرێت ، ستایشی درۆینە دەبنە داینەمۆی هەڵسوڕاندنی ،
ئەودەمەی هەرچی داواکاری هەبوو ، جێبەجێکرا ، بەچاک و خراپیەوە ، کەسێک نەیوت داواکانت بەسە ، لێرەوە هەستی ئاژەڵی سەر هەڵدەدات و کەس ناتوانێ لەغاویکات ، ئەودەمە ژیان ڕوەو جەنگەڵ هەنگاو دەنێت ، سەرکێشیەکانی منی باڵا دەبنە خولیای جەنگەڵ ، ئەوڕەنگەی بەری دڵم بگرێ دەبێ کوێربکرێتەوە ، ئەو دەنگەی ناشازە ئەبێ قڕکرێ ، ئەوهەستەی دورە لەهەستم بکوژرێ ، ئەم حەزە خولیایەکە عەقڵ و هۆش تیایدا کارکردنیان وەستاوە و بونەته بەرد ، لەوشوێنەدا عەقڵێکە بۆتە عەقڵی بەبەردبوو .
ئەم عاقڵە بەبەردبوە ، حەزی لە ئازادی نیە ، ئەوەی بەئازادی بیەوێت بیربکاتەوە ،نەک هەرخودی خۆی بەڵکو ئەبێ  مەملەکەتەکەشی بکرێتە وێرانە ، هەرچی قەڵەمی ئازادە لەدێڕێکی پڕمانادا ئەبێ بکوژرێت ، هەرچی ڕەنگ و دەنگی ئازادە لەم جەنگەڵە دەبێ بسوتێنرێت ، لەولاشەوە تەنیا خۆی و هەموو ئەو عەقڵانەی بەبەردبونە دەبێ بدوێن و بڵێن ، لەکاتێکدا تەنیا ئەوانەی دورن لەشارستانی ئەوەیە بریرکردنەوەیان.
ئەو دەمەی عاقڵی بەبەردبوو ، خۆی دەبێتە دەسەڵات دار  ، حاکمی وڵات دەبێت هەموو ڕەنگەکان ، هەموو گوڵێک ، هەموو شتێک دەبێ ڕەنگی بەردبگرێت ، ئەگینا دەبێت ژیان بوەستێ ، وەستان دەبێتە حەز ، وادەزانێت بەوەستان ڕەوتی پێشکەوتن دەگۆڕێت ، بەڵکو ژیان بەردەوامە ، ئەوەی دەوەستێ تەنیا بۆگەن بونی لەدوایە ، لەدونیای بۆگەنبوشدا ، بەرەنجامەکەی فڕێدانە ،
ئەودەمەی پەرلەمان دەوەستێت ، حکومەت پەکدەخرێت ، مووچە و قووتی خەڵک لە دونیای جەنجاڵی ژیانی پێشکەوتودا ، دوادەخرێت و نیوەشی دەدزرێ، شەنگال دەبێتە قووربانی دونیای سلساری دەسەڵاتی ناحەزی کورد ، ناوە ناوە فودەکاتە زوڕنای دەوڵەت داری ، لەولاشەوە پەتی ملیان لەدەستی تورک و دەستێک لەبەغاو قاچێکیشیان لە ئێرانە....
ئەودەمەی خۆرئاوە جاڕی سەرکەوتن و گەیشن لێدادت و دەبێتە خۆری هەڵهاتوی گەلی کورد ، ئەم جۆرە عەقڵە دەبێتە بەربەست و ڕێگردەبێت لەگەشەی و دەرچونی لە دیلی و باکور دەبێتە ئەستێرەیەکی دروشاوە لە دونیای کوردی سەردەکەوێت ، ئەم جۆرە هزرە دەیانەوێت ببن بە هەورێکی چڵکن تا دەرکەوتنی بەربەست بکەن ، چونکە نایانەوێت لەخۆیان ڕێبەرایەتی گەل بکەن ، تاببنە ڕێبەری گەلێک بۆ کۆیلەبون ، لەلایەن عەقڵێکی بەبەردبوودا ، هەرێم دەبێتە ئەوجەنگەڵە دۆزەخیەی ئێمەی تێکەوتوین ، لەفڕێدان و داماڵین لە خودی خۆمان چارەیەکیتر  نیە ، لەئاستی دوونیاش ئەم عەقلی بەبەردبوەی کورد ، لەگەنیوی زیاتر نابینرێت ، باشترین کاریش کەدەکرێت فڕێدانیەتی ، چونکە خۆنزیکردنەوە لێی تەنیا پیسی و نەخۆشی یە ،
وەستانیش بەدیار عەقڵی بەبەردبو و ڕەفتار جەنگەڵی دەسەڵاتی کوردی ، سەرەنجام هەموومان بەرەو دوونیای بەبەردبوو دەبات ، بۆ ڕزگاربوون لێی بەرەنگاری بونەوەیە بۆ ئەوەی ئەم هۆشە داماڵرێت ، هەوڵی ئەوەبدرێت لەهەستی بوغرای دەرچێت و لەسەرەوە نەڕوانێتە خەڵک بەڵکو وای  لێبکرێت لەناوخەڵک خۆی و دەسەڵاتی ببینێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە