مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەجیندا تازەکەی کاک نەوشیروان لە هەڵفراندی ریشۆڵەوە بۆ هاتنەوەی ئەلەکترۆنی

Tuesday, 11/10/2016, 20:57

5621 بینراوە


سەیرە تاکوو ئێستا کەسانێک مابن، هیوایان لەسەر گەرانەوەی نەوشیروان مستەفا هەڵچنی بێت!؟
لەگەرمەی نارەزایەتیکانی ئەمساڵ لە کاتی یادی راپەرینی ساڵی ١٩٩١دا، پیاوە خاکی و سەرکردە کاریزماکە. تێی تەقاند بۆ لەندەن،دوای حەوت مانگ چاوڕوانی گەڕایەوەو هەموو کارو چالاکیەکانی ڕێککەوتنە گوماویەکە بوو لەگەڵ یەکێیەتی.کە تائێستا نەیەک بەندی ڕێکەوتنە جێ بە جێکراوەو و نە ئومێدیکیش هەیە هیچ شتێک بچێتە بواری پراکتیکەوە.
لەەوسەروبەندەدا هەوادارێکی گۆران ویستی ریشۆڵە بکرێت و ئازادیان بکات بۆ گەڕانەوەی کاکە نەوە.بەڵام لەبەر گرانی نرخی رێشۆڵەکانی ناو قەفەس نەیتوانی ئەو کارە ئەنجام بدا.
بەداخەوە هەم ریشۆڵەکان ئازاد نەبوون، هەم گەرانەوەکەشی درێژەی کێشا!؟
جارێکی تر کاتێک کار گەیشتە ئەوەی ئەم دەسەڵاتە ملهوڕە دەست بەرێ بۆ قووتی خەڵک و مووچەی کەم ئەندام کەسوکاری شەهیدان، وەک بینیتان و دەبینن نارەزایەتیکان دەستیان پێکردەوەو ئەمجارە گۆڕان شانبەشانی حیزبە هاوپەیمانەکانی کەوتنە دژایەتی خەڵکی نارازیی و هەرچیان پێکرا کردیان. بەڵلام ڕێک بە پێچەوانەی خواستی هەر پێنج حیزبەکە ، خۆپێشاندان و نارەزایی کراو و بەردەوامی هەیە دوور لە دەستی حیزب و ئەجندای ئەوان.
دوای ئەو شکستە گەورەیەی گۆران ، دەیانەوێ جارێکی تر سواری شەپۆلی نارەزایەتیکان ببنەوەو
بەخەیاڵی خاوی خۆیان ئەمجارەش هەندێک پلەو پۆست لەم دەسەڵاتە دارزاوەو حکومە شکست خواردوە بپچرن..
بەڵام هەیهات خەڵک و گرپە نارەزایەتیەکان زۆر لەوە گەورەترن بچنەوە ژێر چەتری هەڵەکانی رابووردوو...
لە کۆتاییدا:
چارەسەر هەر دەبێت لە دەرەوەی ئەم پێنج حیزبەو حیبۆکەکانی کلکیان بێت،ئیتر کاتی ئەوە هاتوە خەڵک لەوە تێبگات کەچوار ساڵ جارێک خەڵک کۆیلایەتی خۆی تازە نەکاتەوە بۆ ئەم دەسەڵاتە
بەجێی چوونە سەر سندوقی دەنگدان، دەبێ فڕی بدرێنە زبڵدانی مێژوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە