لە سەر گرتنەوەی موسڵ دیسان مەسعود بارزانی دەستی کردەوە بە درۆکردن وقسەی بێمانا

Wednesday, 19/10/2016, 22:25

5418 بینراوە


هیچ کەسێک بەقەدەر ئەم پیاوە قەزمە خائینە گومانی لەسەرخۆی و حیزب و دەستەو تاقمەکەی خۆی نییە.نازانێت کە پارتییەکان دیسان لەشەڕی چاوەڕوان کراوی موسڵدا چ بێقیمەتیەکی تر دەکەن و چۆن هەڵدێن و ئابڕووچونێکی تر دەخەنە سەر خەرمانی مێژووی پارتیی و بنەماڵە ! کە مێژوویان تژییە لە تێکشکان و ڕاکردن و بەزین و ترسنۆکی و ئاشبەتاڵ.
 بۆیە بەخێرایی مەسعود پەیامێک دەنێرێت، کە کەس نازانێت بەچ ناونیشانێک و تیتڵێک پەیامێکی شەرمنانە و لەناویدا هەیە" مەسعود پێشمەرگە " بە ئەولادی خۆی دەزانێت و سەرکەوتنەکانی ئەوان بەهی کورد و دەسکەوتی کورد لەقەڵەم دەدات، لەکاتێکدا پێشمەرگە هێندەی ئەم چەند ساڵەی کە ئەم" قەزمە" لەسەر کورسی دەسەڵاتە سوکایەتی پێنەکراوە، هەڵبەت بەشێک لە قسەکانی بە پاڵپشتی شێخ جەعفەری وەزیری پێشمەرگەش دەکات، ئەو کۆنە وەزیرەی کە خاڵییە لە موڕاڵ و سەرەفی پێشمەرگایەتیی!
 مەسعود بۆ دەیەوێت بڵێت پێشمەرگە سەر بە هیچ پارتێک نییە؟ لەکاتێکدا ئەم قسە سوا و و بێتامەکانی دەکرد جگە لەمایکی دووبارەی مێدیا ڕووزەرکانی پارتی هیچی تری لێنەبوو کە هەواڵێ ووڕێنەکەی بگوێزێتەوە.
 ئەم جارە گرتنەوەی موسڵ وەک ساڵی ١٩٩١ وایە ئەوسا موسڵ و دهۆک و دەڤەری بادینان بۆ پارتی دانرا کە هێرش بکات و بەعس ڕاوەدوونێت، کەچی لە دهۆک هەموو بەعسییەکان بە پارێزگاری دهۆکیشەوە نێنرایەوە بەسەلامەتی بۆ باوەشی بەعس، موسڵیش وەک خۆی مایەوە و هیچ هێزی فشەڵی پارتی لەو ناوەدا نەجوڵا.ئێستا کە هێز لەگەرمیان و سلێمانی بۆ موسڵ چووە بۆ شەڕی داعش.سیرەمامزی قارەمان لەگەڵ کوڕە جەنەڕاڵەکانی مەسعوددا لەدەرەوەی ووڵاتن بە "پلەی ستیەشن " شەڕدەکەن و خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە مەسعودیش فشە ڕاپۆرت دەنێرێت و پێشتریش داوای لەمێدیاکان کرد حیزبایەتی نەنێن بە لەشکرەکەوە کە پێشمەرگەن.
مەسعودی سوک دەڵێ "جێگەی شانازییە، سوپای عێراق و پێشمەرگە لەیەک سەنگەردا خوێنیان ئاوێزانی یەک دەبێت" تۆ سەیری ئەم پیاوە پوچە بکە، کە بەر لەماوەیەک دەیووت من دەوڵەت دروست دەکەم، ئێستا دەڵێت لەگەڵ بەغداد ئاوێزانی باڵای قەزمی یەکتر دەبین.
 یەکێتی تازە خەبەری بۆتەوە دەڵێت :" ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاکانی" یەکێتی" ڕەخنەی توند لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و عەشرەتی بارزان دەگرن و ئاماژە بۆئەوە دەکەن، تەواوی ئەو پێشمەرگانەی لە یەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ شەهید بوون سەربە هێزەکانی یەکێتین، لە کاتێکدا شێخ جەعفەری سەر بە یەکێتیی لە تەنیستییەوە وەستاوە و سمێلی سپیی بۆ مەسعود زەرد دەچێتەوە، یەکێتییەکانیش دەڵێن، ئیتر ناکرێت پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتیمانی شەهید ببن بەڵام مەسعود بارزانی بێتە سەرشاشە و باس لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بکات لەو میحوەرانەی کە بەرپرسەکەی هێزکانی پارتییە ".
ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، ئەو کەسانەی گیانان لەدەست داوە هەموویان بە پاشماوەی تەقینەوە زامار بوون و یان شەهید لەناویاندا دکتۆریش هەبووە، پرسیارەکە لەوەدایە ئەی بۆ پارتی هێزی نەناردوە بۆ ئەو ناوچانە ؟ لەکاتیکدا ئەو شوێنە سنوری پارتییە؟ داخۆ ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە داعش لەپلانێکی جەهەندەمیدا ئەم ناوچانەی بەئاگاداری تورکیا و پارتی چۆڵ کردوە و تەقینەوەی تێدا چاندوە، ئەگینا هەموو دەزانین کەوا بەو خێراییە ٢٠ گوند بگیرێتەوە لایەنی کەم دەبێت ٢٠ تەرمی چەتەکانی داعش دەبێت لەو ناوەدا کەوتبن!.مەسعود دەڵێت:٢٠٠ کم ٢ گیراوە.
 زۆر بەدوری مەزانن ماوەیەکی تر خوێڕیەکی وەک ئاری هەرسینی و هێمن هەورامی و سەرۆ قادر دێن باس لەشەونخونی مەسعود دەکەن کە چۆن پلانی گرتنەوەی موسڵی داڕشتوە و ئەمەریکییەکان سەریان لەزیرەکی ئەم " مارشاڵ ڕۆمڵەی"کورد سوڕماوە.ئەوەتا کورەکەی کۆسرەتیش فریا کەوتووە خۆی وەکو بریندار پیشان دەدات، نازانن ئەو وێنەیە وێنەی بریدار نییە، بەلکو هی کەسێکە کەوتبێت و بریندار بووبێت.کورەکەی کۆسرەت کە هیچ پلەیەکی سەربازیی نییە، ئەوەتا ئەمیسیان کرد بە قارەمان و دەیانەوێت ئەوەمان پێ بڵێن کە ئەم کورەی کۆسرەت سوێنی کۆسرەت دەگریتەوە، دوای مردنی کۆسرەت کورەکانی ئەمان دەبنە رابەر، ئەوەتا لە ئیستاوە مێژووی ئازایەتیی و قارەمانی تۆمار دەکەن، یەکیتیی و گۆڕانیش نامە بۆ کۆسرەت دەنیرن.دەک رووتان رەشتر بێت، یەکێتیی وگۆران و هەموو حیزبەکان بۆ خۆتان و ئەو بۆ بەچکە بەرپرسە بێ ئەستێرەکانەی کە دەیانێرنە دواوە شەر، تا لە دوای شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەک مێژووەکە بۆ ئەم کوڕە زۆڵ و بەچکە خائینانە تۆمار بکەن! ئەوەی جێگەی پێکەنینە "فەرەیدوون عەبدوڵقادر" لەسەری شانامەی نوسیوە، ئەو هەموو پێشمەرگانە گیان بەخشیوە کەچی مێدیای قەشمەر باسی شالاو دەکات کە ڕوشاوە.پرسیارەکە لەوەدایە کۆسرەت بۆ ملی ناشکێنێ لە هەولێر دانیشێت و بەرۆکی سلێمانی بەرنادات ؟ لەکاتێکدا ئەو ئەگەر وەک فەرەیدوون باسی دەکات و تاڵەبانی ستایشی کردوە بۆ وەک تەحدایەک لەهەولێر دانانیشێت؟ سلێمانیش ئەم هەموو لیوایەی حیمایەی ئەم پیرەداماوانە دەکەن چۆڵی بکەن ئۆکسجین لەو شارەدا نەماوە ژینگەی شارتان تێکداوە، بڕۆن بەرۆکمان بەردەن، ڕووی بابی شۆڕش ڕەش بێت کە ئێوەی کردۆتە سەرباز بەسەر شارەوە دارو بەردو گرتان داگیرکردوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم مەسعود هەرچی بڵێ و بکات نەدەبێتە سەرکردە و نە خۆی نە قەبیلەکەی نابنە پاڵەوان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە