فەرمانبەرانی بانکی کوردستانی نێودەولەتی لە سلیمانی نێچیر رەوانەی ماڵەوەی کردن، چونکە پارتیی نیین

Wednesday, 02/11/2016, 21:21

7875 بینراوە


سەرچاوەیەک لە سلێمانی بە کوردستانیپۆستی راگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی کوردستان، بنکەی سەرەکی لە هەولێرە و سالار مستەفا حەکیم ناوێک بەرێوبەری سەرەکی ئەو بانکەیە، لە دهۆک و سلێمانیش دوو لقیان هەیە، سەرچاوەکە دەڵێت هەموو مانگێک یەک ملیارد و پێنسەد ملیۆن دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی دەچێتە ئەم بانکەوە، ئەم بانکەش، بە بانکی نێچیرەڤان ناسراوە  سەر بە هیچ دامودەزگایەکی حکومی نییە، ئەو پارەیەش وەکو سەرانە ئەو دوو وەزارەتە لە رێگای ئەم بانکەوە دەبێت بیدەن بە نێچیر.
سەرچاوەکە دەڵێت لەڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو بەبڕیاری نێچیر 15 فەرمانبەری ئەو بانکەی لە سلێمانی کە دەکەوێتە سەر شەقامی سالم ڕەوانەی ماڵەوە کراون، لەوانە بەڕێوبەری بانک "دڵشاد ئەحمەد مستەفا و جێگرەکەی بەناوی ئاریاس و بەڕێوبەری ئیدارییەکەی بە ناوی پشتیوان دەرکراون. ڕۆژێک دوای ئەوە فەرمانبەرەکان بۆ گەڕانەوەی بەڕێوبەرەکەیان دەستیانکرد بە ناڕەزایی دەربڕین، نێچیریش بەخێرایی یەک پاسی پڕ فلە ەرمانبەری لە هەولێرەوە ڕەوانەی سلێمانی کرد، زۆربەیان عەرەبن و لە ناویشیاندا جەلیل ناوێک هەیە، خەڵکی سلێمانیی بوو، ئەم جەلیلە پارتییەکی صورە، دانیشتووی هەولێرە.
سەرچاوەکەی نێو بانکەکە دەڵیت نێچیرەڤان هەڕەشەشی کردووە وتوویەتی هەموو فەرمانبەرەکانی دەکات بە عەرەب و چاوی سلیمانیش دەربێت، چی دەکەن، با بیکەن! یان ئەوەتا هەموویان دەبێت تەزکییەی پارتیان هەبێت و ئەندامی پارتی بن ئەوکات دەتوانن کار بکەنەوە.
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست ئەوەشی ئاشکرا کرد، پلانی ئیستای پارتیی ئەوەیە، کە ماوەی چەند مانگێکە بۆ سلێمانی دەستی پێکردووە، یەکەمیان بە هاتنی ئەدهەم بارزانی بۆ سلێمانی دەستی پێکرد، کەوا هەوڵی دا کۆڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵکانی سلیمانی و کەسانی دیکەدا بکات، بە پارە و بەخشیش و کۆمەڵێک دەستکەوت بیان کات بە پارتیی، هەروەها  پارتیی هەوڵ بدات ناکۆکییەکانی نێوان باڵەکانی یەکێتیی تۆختر بکاتەوە، ئەوەبوو لە ماوەی مانگی رابردوودا کە کۆسرەت و د. بەرهەم دژی هێرۆ جیابوونەوەی خۆیان بە ناوەندی بڕیار راگەیاندن، ئەمەش دەستی پارتیی تێدابوو، سەرچاوەکە دەڵێت، هەر ئەمەشە لە ژێرەوە یەکێتیی هاریکاری پارتیی دەکات و توانیویانە ئاسایش و پۆلیس بانکەکەی نێچیر بپارێزێت.
یەکێک لەفەرمانبەرەکان بە پەیامنێری کوردستانپۆستی ووت ئەم دەسەڵاتە خائینە وەکو سەردەمی بەعس، بەڵکو خراپتر رەفتار لەگەڵ کارمەند وهاوڵاتییاندا دەکات، هەموو بانکەکە بووە بە ئاسایش، هەر ئەو فەرمانبەرە وتی: نێچیر بەنیازە هەموومان دەربکات ئەوەی خاوەنی ئەو مەرجە نەبێت، واتە پارتیی نەبێت بۆی نییە ئیدی کاربکات. شایانی باسە بازرگانەکانیش دەیانەوێت پارەکانیان لە بانکەکە ڕاکێشنەوە، بەڵام بە بڕیارێک کە لە مێژە کاری پێدەکرێت ، هەموو ئەوانەی پارەیان لەوێ داناوە، تەنیا دەتوانن ٥٠ وەرەقە وەربگرنەوە.
ماڵپەڕی فەرمی بانکی نیودەولەتی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە