گەڕانەوەى ئەردۆغان بەرە و وڵاتانى نیمچە دورگەى عربى!!

Friday, 04/11/2016, 20:59

3414 بینراوە


کاتێک تورکیا لەئەندامێتى یەکێتى ئەوروپا بێچارەبو، گەڕایەوە بۆناو سیستەمى کلاسیکى دەسەڵاتدارێتى وڵاتانى نیمچەدورگەى عربى، کاردەکات بۆئەوەى لەداهاتودا وڵاتێک بنیادبنێت، کەلەسەر یەکڕەنگى و یەکدەنگى پێکى بهێنێت، هاوشێوەى (سعودیە. ئەردەن. ئیمارات)هتد.. ئەمەلەڕوى سیستەمى وڵاتەوە کە لەو وڵاتانە تەنانەت نزمترین مافى مرۆڤ تیایدا بەدى ناکرێت،  هەرچى پاشا وتى باشە خەڵک بڵێن زۆرباشە، هەرشتێکیش پاشا پێى خراپ بو خەڵک نەفرەتى لێبکات، هەنگاوەکانى ئەردۆغان زۆرمەترسیداربونەو هەتادەچێت مەترسیدارتردەبن، گومان لەوەدانیە داعش  جگەلەوەى بۆتە یاریکەرێکى دەستى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان، سەربارى ئەمەش دەورى چەتەیەک دەبینن بۆ پاراستنى دەسەڵاتى ئەردۆغان نەک تورکیا!!، ئەوەى کەزیاتر دەسەڵاتدارێتى ئەردۆغانى مەترسیدارترکردوە، بەکارهێنانى ئاینى ئیسلامە، بۆبەرژەوەندى تایبەتى فاشستى خۆى، ئەوەش ئاشکرایە، (کاتێک دەسەڵاتدارێکى خوێن مژ ئاین بەکاربهێنێت بۆ بەرژەوەندیەکانى خۆى ئیدى ئەوئاینە بەسەرکۆمەڵگاوە دەبێتەهۆى لەدەستدانى ڕەحمەتەکەى و جگە لەبەڵایەک هیچیترنیە).
گەر بێت و بەقەد گەورەیى هەنگاوە فاشستیەکانى ئەردۆغان هێز و لایەنەسیاسیە دیموکراتیەکانى ناوچەکە و باشورى کوردستان وەڵامیان نەبێت بۆستۆپ پێکردنى ئەردۆغان، هەنگاوەفاشستیەکانى ئەردۆغان لەگەڵ ئەوەى هەنگاوى گەورەن زۆر خێراشن، بەهاوکارى دۆستەکانى لە باشورى کوردستان گریمانەى ئەوەدەکرێت لە ساڵى ئایندەدا تەنانەت لە (هەولێر و دهۆکەوە) دەرفەتى ئەوەنەدرێت ڕەخنە لەسیاسەتەکانى ئەردۆغان بگیردرێت!!، (ئەوکات ڕەخنەگرتن لە ئەردۆغان یەکسان دەبێت بە بەندکردن و شاربەدەرکردن هەتا تیرۆرکردنیش!!).
بەداخەوە هێزەئیسلامیەکانى باشورى کوردستان بەهۆى قاڵبى ئاینیەوە بەرامبەر بە ئەردۆغان بێدەنگن، گەر کاردانەوەش هەبوبێت زۆرجار بەشەرم و ترسەوە وتویانە و نەبۆتە جدى، لەگەڵ ئەوەشدا هێزگەلێکى ترى سیاسى هەن کەخۆى لەپارتى و نزیکەکانى دەبینێتەوە، جائەم نزیکانەى پارتى حزب بن، یان گروپى ناوحزبەکان بن، بێدەنگیان لە هێرشە ناڕەواکانى ئەردۆغان هەڵبژاردوە!!، کەدواجار هەموومان پێکەوە باجەکەى دەدەین، وەک چۆن ئێستاش باجى هەڵەى سەرکردەکانى ڕابردوى خۆمان دەدەین کەساڵى(1514)لەشەڕى (چاڵدێران)دا، زۆرینەى کورد چونە پاڵ عوسمانیەکان و دژى سەفەویەکان جەنگان دواجار هەرکورد بوەهۆى سەرکەوتنى عوسمانیەکان بەسەر سەفەویەکاندا، ئاشکرایە لەزهنیەتى تاکى تورکدا بەتایبەت چینى دەسەڵاتداریان (هاوبەشى . هاوڕێ یەتی.  هاوڕێ بازى) بونى نیە، دەبێت تۆ تەنها خزمەتکارێکى هاوشێوەى کۆیلەى سەردەمى فیرعەونەکان خزمەت بکەى.
ئامانجەکانى تورکیا لەسیاسەتى سەرکوتکردنى ناوخۆ و پەلهاویشتنى بۆدەرەوە(هەرێمى کوردستان. عیراق. سوریا)چیە؟. 
یەکەم/ پەلکێشکردنى پەکەکە بۆناوشەڕێکى درێژخایەن و ماڵوێرانکەرى ناو شارەکوردیەکان، دواجار هێنانى چەتەکانى داعش لەبەرگى حزب اللەى کوردى کەلەنەوەدەکانى سەدەى ڕابردوەوە تانسۆچیلەر دروستى کردوە، بۆڕوبەڕوبونەوەى گەریلا. 
دووەم/ بێکاریگەرکردنى هەدەپە و ئازادیخوازانى باکور و دروستکردنى حزبێکى نوێى کوردى بەسەرۆکایەتى عوسمان ئۆجلانى براى بەڕێزعبداڵڵا ئۆج ئالان.
سێ یەم/  لەناوچونى دەستکەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان و داگیرکردنى، لەهەمانکاتدا هێنانەدى خەونى گێڕانەوەى ویلایەتى موسڵ بۆسەرتورکیا. 
ئەوەى پێداویستى ئەم قۆناغەیە و ئەوئەرکەى دەکەوێتە سەر هێزەدیموکراتیەکانى کوردستان لەهەرچوارپارچە ڕوبەڕوبونەوەى  ئەردۆغان و شکاندنى قاچەکانیەتى تانەتوانێت هەنگاوەکانى بنێت، ڕێگریکردن لەئەردۆغان زۆرئەستەم نیە، بەیەکێتى یەکى نەتەوەیى و یەکگرتنى لایەنەکان دەتوانرێت، خەونى ئەردۆغان لەناوببرێت، تا نەبێتە فاشستى سەدەى بیست و یەک و هاوشێوەى (مۆسۆلۆنى. هیتلەر) ى سەدەى ڕابردو، لەگەڵ سەرخواردنى خۆى و نەتەوەکەى سەرى چواردەورەکەشى لەقوڕنێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە