باهۆم بەهێزە

Monday, 07/11/2016, 1:20

1978 بینراوە


هەتا کەلەبچە لە باهۆم توندکەن هاوارم باشتر دەنگ دەداتەوە
هەزار سێدارەو زیندان و لێدان ئەمن لە 
خەبات سارد ناکاتەوە
ئێمە گەلێکین مێژوی خەباتمان سورە بە خوێنی  قارەمانانمان
دەیکەینە فێرگە بۆ نەوەی دادێ  کونجی تاریکی ساردی زیندانمان
کوشتوبڕین و زێد خاپور کردن  داوای ڕزگاریم بیر ناباتەوە
گەر هیوای وابێ ئاسەمیلەبم دەبێ بتۆپێ بەو ئاواتەوە
چەندە دەبەنگە ڕەجەبی فاشی پێوایە  گرتن  ساردمەکاتەوە
نێڵەی ئاگری ورەو باوەڕم  لە تاریکیدا شەوق دەداتەوە
نەوەی میدیمو ڕێگەی خەباتم   بەرنادەم هەتا دونیا دونیایە
خاکی کوردستان وڵاتی منە  ڕەگم لەم خاکە قەت لە بن نایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە