کۆیلەبوون سوك مەکەن

Sunday, 13/11/2016, 2:20

2973 بینراوە


هاو ڕێیان وشەی کۆیلە بۆ خۆفرۆشەکان بەکارمەهێنن !
ئەزانن بۆ!؟
چونکە کۆیلە بون  چوار سەرچاوەی هەبووە لە کۆندا ئەوانیش:
۱/دیلی جەنگ
۲/بازرگانی بە کۆیلە
۳/بە کۆیلەیی لە دایك بون،واتە  بەرهەمی جوتبونی کۆیلەکان
٤/منداڵ فرۆشتن بە هۆی نەداری لە ئەنجامی کەڵەکە بونی سوی وام .
ئەم کەسانەی ئەمڕۆ کە پێیان ئەڵێین کۆیلە حەدی ئەوەیان نییە شەرەفی کۆیلە بونیان پێ ببڕێت !
لە بەرچی؟
لە بەرئەوەی کۆیلە بەرەمهێنەر بووە و تاکە هۆکاری زێدەی بەرهەم  بووە،واتە ئەفرێنەری زێدەبایی بون.
 کۆیلە جەنگاوەری زیرەك بون و لە جەنگدا تا توانیویانە بۆ داکۆکی لە نیشتیمانی خۆیان جەنگاون و دواتر بۆ بێ چانسییان  گیراون و کراون بە گلادیاتۆر.
 کۆیلە لە ئەنجامی هەژاری و نەداری باواندا بووە بە قوربانی.
کۆیلە بە کۆیلەیی بێ ویستی خۆی لە دایك بووە.
بەڵام ئەم دەعبا بەکرێگیراوو سوکانەی ئێستا خۆیان و  ڕومەتیان و نیشتیمان و بەهایان سوك کردووە بۆ تێر کردنی سک و داوێنیان،هەرگیز ئەمانە ناگەنە ئاستی کۆیلە!
چونکە کۆیلە بەرهەمهێنەر  و نەترسە.
ئەمانی دیکە فاسیدو ترسنۆکن.
کۆیلە تامەزرۆی ڕزگارییە.
ئەمانە کاسەلێس و دەرباری دیوانن و خۆیان حەزیان بەو ژیانەیە.
بۆیە پێیان بڵێن پیسخۆر و کاسەلێس ، یان چەورە و هەڵمش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە