سەرۆک یان بەرۆک ؟

Sunday, 13/11/2016, 22:04

2439 بینراوە


هەزاران پەڕتووکتان سووتاند
هەزاران پێنووستان شکاند
هەزاران گەنجی کوڕو کچی
ئەو خاکەتان
لە سەرزێدی باپیران 
تاراند
دەبڕۆن جەهەننەم بن سەرشۆڕانی مێژوو
ئێوە قەت نابنە سەرۆک
لاچن لە بەر چاومان
تا بە یەکجاری
نەچوونە ناو زبڵدانی دیرۆک .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە