كوفرەكانی یەكێتی پارتی كردە فیرعەون (1-3 )

Sunday, 20/11/2016, 19:28

2704 بینراوە


كلتوری سیاسەتكردن لەنێوان یەكێتی وپارتیدا ئاسمان وریسمان جیاوازن..سەركردەو كادیرانی قورمشكراوی پارتی هیچكات هەست بەشەرمو شەرمەزاری ناكەن كاتێك درۆو چەواشەكاری وفرتوفێڵ ئەبێتە بەشێك لەساسەتكردنیانو وخیانەتی 31 ئابو پەكخستنی پەرلەمانو بەهەدەردانی سامانی میللەتو دزینی قووتی خەڵكیش بەپیرۆز بزانن.. منی كادیری یەكێتی وهەزارانی وەكو منیش لە یەكێتیەكان هیچكات نەترساوین لەرەخنەگرتن لەخودی حزبەكەو سەركردایەتیشمان،تەنانەت سەفقەیەكی سیاسی وەكو سەفقەی 30 حوزەیران بەدرێژكردنەوەی ویلایەتە كۆتاهاتوەكانی مەسعود بارزانیش مەحكوم بكەین.. ئێمە مام جەلال پەروەردەی كردوین ئازاو نەبەرد بین لەرەخنەگرتنو داكۆكی كردن لەمیللەت، ئەوانیش بەكۆیلە بونو تەقدیسی سەرۆكو بنەماڵەكەی گۆشكراون..
ئەمڕۆ كە قەیرانێكی بژێوی كوشندە تەنگی بەمیللەتەكەمان هەڵچنیوە،خەڵكی بەبڕینی قوتی مناڵانیان سەرگەردان و ماڵوێران بونە،زۆركەس هەن بەشێك لەبەرپرسیاریەتی ئەم رەوشە ئەخەنە ئەستۆی یەكێتیەوە.. هەمیشە ئەم پرسیارە روبەروی یەكێتیەكان ئەبێتەوە"بۆچی یەكێتی كە لەدەسەلات شەریكە هیچ قسەیەكی نیە"..
بەر لەهەر شتێك وەكو چاودێرێك نەوەك كادیرێكی یەكێتی دڵگران ئەبم كاتێك هەندێ كەس لەنەشارەزاییانەوە زوڵم لەیەكێتی ئەكەنو ئەیكەن بە شەریكە بەشی ئەم قەیرانو نەهامەتییانە،چونكە یەكێتی ئەگەر چی لەدەسەڵاتدایەو لە دوای راپەڕینەوەش بەناو شەریكی پارتیە، بەڵام بەبی هیچ دودڵییەك ئەتوانم بڵێم كەوا یەكێتی هیچكات شەریكی راستەقیینەی پارتی نەبوە لەدەسەڵاتداو رێگەی پێنەدراوە بەرنامەی سیاسیو ئابوری خۆی لەدەسەڵاتدا جێبەجی بكات،راستە یەكێتی وەك هەر حزبێكی تر وەزیری لە حكومەتدا هەیەو، پۆستەكانیشی زۆرترن لەپشكی حزبەكانیتر، بەڵام هیچكات وەزیرەكانی یەكێتیو كادیرو ئەندامانی لە بەشەكانی تری دەسەلاتیشدا كاریگەرییەكی ئەوتۆیان نەبوەو، نەیانتوانیوە رۆڵی بریاردەر لەسیاسەتی حكومەتدا بگێڕن، بەحوكمی ترسی یەكێتی لەشەڕی ناوخۆیو پەرۆشی بۆ میللەتەكەی هەمیشە رازی بوە وەكو هێزی دوەم لەسەر ساحەكەدا رۆڵ بگێڕێو بەمەش وەكو پاشكۆیەكی پارتی دەركەوتوە.یەكێتی لەزۆر موناسەباتدا ئەم پاشكۆیەتییە رەتئەكاتەوە،بەڵام بەدەیان نمونە هەن لەسەر ئەم پاشكۆیەتیە بەتایبەتیش هەندێكیان دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال زۆر بەزەقی ئەبینرێن،تەنانەت كار گەیشتۆتە ئەوەی نوسەرێكی بێنرخی دەرباری پارتی جورئەت بكاو داوای وەدەرنانی یەكێتیش بكات لەدەسەڵات هاوشێوەی كودەتاكەی پارتی بەسەر گۆڕانەوەو،ئە ندامو لایەنگرانی لەهەولێرو دهۆك وەدەرنێنو جارێكیتر سنورە وەهمیەكەی" دێگەڵە" تۆخبكەنەوە..
ئەم غروورەی پارتیو تاكڕەوی وگوێنەدانی سەرانی بەیاساو بنەما دیموكراسییەكان،بەشێكیان بەرپرسیارتیەكەی ئەكەوێتە سەرشانی حزبەكەی خۆمەوە بە بەڵگەی:
1- دروستبونی یەكێتی هەر لەسەرەتاوە هەڵوێستێكی شۆرشگێڕانە بو بۆ رەتكردنەوەی سیاسەتی تەسلیمبون بەئیرادەی دوژمنانو وەڵامدانەوی واقیعی هەرەسی شۆرشی ئەیلول بو،هەر لەسەرەتاوە یەكێتی خاوەنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان هەڵگیرسێنەری شۆرشەكە بو،ئەمەش لەكاتێكدا پارتی وئەندامانی لەكەرەجو بەشێكی زۆری سەركردەكانیان لە ئەمریكاو ئەوروپا ژیانیان بەسەر ئەبرد،مەفرەزە سەرەتاییەكانی یەكێتی دەستە دەستە دەهاتنە شاخو شۆڕشیان بەرپا كرد،بەڵام دواتر پارتی بەفیتی رژێمی ئێران خۆی خزاندە ناو شۆڕشو سواری شەپۆلەكە بو، هەر بەهاوكاری ئێرانیش دوای شەڕێكی خوێناوی ناوخۆی شۆڕشیش بوە بەشێك لەسەركردایەتی بەرەی كوردستانی لەشاخ..
2- راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991 بەپلانی یەكێتی وقییادەی مەیدانی خودی كاك نەوشیروانو بە سرودەكانی رادیۆی یەكێتی سەركەوتنی بەدەستهێنا،بەڵام هەر ئەوسا رۆڵێكی گەورە درایە مەسعود بارزانیو دواتریش
لەكاتی دانوستانەكانی كورد لەگەڵ بەغدا بروسكەكان بەناوی ئەوەوە لێئەدران.
3- بەدرێژایی ئەزمونی حوكمرانی دوای راپەڕین تا ئەمرۆ هەشت كابینەی حكومەت دامەزراوە، تەنها حكومەتێكو نیوی بەر یەكێتی كەوتوە. كاتێك مام جەلال تەنازولی لەدو ساڵی یەكێتیش كرد بۆ نێچیرڤان بارزانی، پارتی دو ساڵی بەرامبەری نەدایەوە كابینەی هەشتەمی یەكێتی بەسرۆكایەتی دكتۆر بەرهەم.
4- لەكاتی بەرێوەچونی هەڵبژاردنەكاندا،هەمیشە یەكێتی بێدەنگی كردوە لەو هەمو تەزویراتەی پارتی ئەیكرد، تەنانەت لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمیشدا، مام جەلال بەم هەمو تەمەنو خەباتە سیاسیو كاریزمایەوە بەشداری لەبانگەشەی هەڵبژاردنی مەسعود بارزانی كرد.
5- لە31 ئابدا كە پارتی گەورەترین خییانەتی نیشتمانیو نەتەوەیی كرد وسوپای بەعسی رژاندە سەر كوردستانو پەرلەمانەكەی، كە بەمەش لەبەر چاوی هەمو كوردو دونیاش رسواو شەرمەزار بو، دیسانەوە یەكێتی دوای دو ساڵ لەو خییانەتە گەورەیە دەستی بۆ پارتی درێژ كردەوەو لەگەڵی ئاشت ببوەوەو لەم خییانەتەشی شوشتەوە.
6-لەدوای یەكگرتنەوەی دو ئیدارەی هەولێرو سلێمانیشدا یەكێتی رازیبو بەوەی یەكەم حكومەتی یەكگرتوی هەرێم بداتەوە دەست پارتی بەئومێدی ئەوەی ئیدارەكە یەكبخاتەوە، بەڵام پارتی زیاتری ئیشی بۆ سەپاندنی دوو ئیدارەییو دو زۆنی جیاواز كرد.
7- سەرباری ئیمزاكردنی رێكەوتننامەی ستراتیژی لەنێوان یەكێتیو پارتیدا، بەڵام تا ئەمڕۆش دوای دە ساڵی رێك لە ئیمزاكردنی رێكەوتننامەكە هێشتا یەكێتی ناتوانی بەئازادی لەدهۆك كار بكاو، لەهەولێریش فشاری زۆر خرایە سەر ئەندامو لایەنگرانی، تەنانەت یەك مودیری یەكێتی لەقوتابخانەكانی هەولێردا نابینرێ.
8- ئێستاش یەكێتی هیچ دەسەڵاتێكی فیعلی و كاریگەری نیە لەسەرۆكایەتی هەرێمو حكومەتدا،لەم هەمو قەیرانو دزینی سامانی میللەتو برسیكردنی خەڵك رازییە لەژیر سێبەری پارتی لەناو حكومەتێكی شكستخواردودا بمێنێتەوە .
9- كارەساتی گەورەتر  لەبێدەنگبونی یەكێتی لەم هەمو قەیرانو نانبڕینەی خەڵك،زەلیلبونی بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتیو پشتگیریكردنیانە لەسیاسەتە دیكتاتۆرییەكانی پارتیو سەرۆكەكەی،كە كار گەیشتە ئەوەی تەنانەت لەپرۆژەكانی یەكێتیش پەشیمانببنەوە سەبارەت بەگۆڕینی سیستەمی سیاسی كوردستان و شەرعییەتدان بە پۆستی بەسەرچوی مەسعود بارزانی وپیرۆزگردنی وەكو سەرۆكی هەتاهەتایەی هەرێمی كوردستانو پشتكردن لەحزبە هاوپەیمانەكانی یەكێتی لەبەر چاوی رەشی پارتی.
ئەمانە بەشێكن لەو هەمو تەنازلاتو سازشانەی كە بەلای منەوە هەمویان ئەچنە خانەی كوفری سیاسییەوەو ،وایانكرد مەسعوزد بارزانی ببێتە فیرعەونو حزبەكەشی ببێتە حزبێكی دیكتاتۆرو قائیدی هەرێم.
ئێستا بچوكترین هەڵوێست بۆ راستكردنەوەی ئەو هەمو هەڵانەی پێشوی یەكێتیو گەڕانەوەی بۆ ناو ریزی میللەتو گێڕانەوەی متمانەیان، كشانەوەیە لەم دەسەڵاتو حكومەتە شكستخواردوەی پارتی پێش ئەوەی وەكو گۆڕان شاربەدەر بكرێن، ئەگەر چی  یەكێتی بەدرێژایی ساڵانی رابردو بەپاساوی نوێنەبونەوەی شەڕی براكوژی و ترسی دوئیدارەیی بەم سیاسەتانەوە باجێكی زۆر گەورەی داوەو لەبەرامبەریشدا پارتی بەبێ گوێدانە ئەو مەترسییانەوە گەورەترین سودی لەم هەڵوێستانەی یەكێتی وەرگرتوە..ئێستا كاتی هەڵوێست وەرگرتنو گەرانەوەیە بۆ ریزی میللەت.ئەمڕۆ ساحەكە چاوەڕوانی گۆڕانكارییەكی گەورەیە،میللەت بەگشتی ئامادەیە پشتگییری هێزێكی گەورەی جەماوەری وەك یەكێتی بكات كە خاوزەن مێژوییەكی پڕ لەسەروەریو خاوەن هێزە لەسەر ئەرز بۆ ئەوەی روبەروی هەوڵەكانی دیكتاتۆرییەت ببێتەوە كەخەریكە ئەزمونەكەمان بەرەو هەڵدێر ئەبات،كاتی ئەوەیە یەكێتی ئەمجارە كار بۆ سەلماندنی دروشمە سەرەكیەكانی بكات لە ئازادیو یموكراسیو مافی چارەی خۆنوسینەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە