ئەمڕۆ مەلا بەختیار بە دەستی قوباد تالەبانی بۆکسێکی مزری خوارد

Wednesday, 04/01/2017, 0:15

26785 بینراوە


ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی و مەلابەختیار و پاڤێڵی زاوای و لاهوری شێخ جەنگی لەدانیشتێکدا سەبارەت بەهاتنی فرانس هۆڵەندی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ هەولێر دەبێتە مشومڕ و دەمەقاڵێیان، مەلا سەرزەنشتی قوباد دەکات بەوەی لەپێشوازی سەرۆکی فەڕەنسادا ماڵباتی تاڵەبانی بوونیان نەبووە. قوباد تاڵەبانی بەمەلا دەڵێت تۆ دوو مانگ لەمەوپێش وەک سەرۆکی وەفدی یەکیتی سەردانی ووڵاتی فەڕەنسات کرد چۆن ئاگاداری سەردانەکەی سەرۆکی ئەو ووڵاتە نەبوویت؟
لەمیانەی ئەو مشتومڕەدا، هەردوو لا لە یەکتری تیژ دەکەنەوە و قوباد تاڵەبانی هەڵدەستێک بە بەرچاوی پاڤێلی برایەوە بۆکسێک دەسرەوێنێتە مەلا بەختیار، هەڵبەت مەلا بەختیار خەزوری پاڤێلی براشێتی، هەر بۆ بیرهێنانەوە، مەلا بەختیار ئەو کەسەشە کە ساڵی ١٩٨٥ لە زیندانی یاخسەمەر کە گیرابوو، بۆ یەکەم جار بەهاوکارئ ڕووناکی شێخ جەنابی هاوسەری کە دەکاتە برازای خالە شەهابی شێخ نووری فرسەتی هێنا و هەڵهات، بەڵام لە پشتی جیای گوندی قزلەر مەفرەزەیەکی هێزی بەرگریی و مەفرزەیەکی تیپی ٤٧ پیرەمەگروون فریا کەوتون و هێنایانەوە بۆ یاخسەمەر، بارزانی قالەی خەلوز و عەبدولی حەمە تال، میزیان پێدا کرد، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئیستا هه‌ردوكیان زۆر لە مەلا بەختیارەوە نزیکن و دوو خۆشه‌ویستی مه‌لا به‌ختیارن، هه‌ر ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ به‌به‌رچاوی ده‌یان كادیری ئالای شورش له‌كۆنگره‌ی شه‌قلاوه‌ كاتیك پرسیاریان لیكرد: ئایا روژیك له‌روژان ده‌بیته‌وه‌ یه‌كێتی؟ وەڵامی مەلا بەختیار ئەوە بوو کە وتی : ئەگەر ببمه‌ سه‌رۆكی قه‌هپه‌كانی كوردستان نابمه‌وه‌ بە یه‌كیتی كه‌چی دوو ساڵی پیچوو پەیمانەکەی لە بیر چووەوە و هاتەوە نێو یه‌كێتی. ئەمەش خاڵی لاوزی مەلا بەختیارە، مێژووەیەک بۆ کەسێتی خۆی دروست کردووە، بۆیە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەو بۆکسەشی بە دەستی قوباد تالەبانی خوارد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە