پانۆرامای گێلەکانی حیزب

Friday, 20/01/2017, 23:22

3689 بینراوە


زۆرینەی تەتەڵەی هەڵەکان خۆم ئامادەبوونم هەبوو.
- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی : مام جەلال ساڵی ١٩٨٦ لەشەڕی قەیوان - ماوەتدا سەردانی شاخی ( کۆڕەنکی) پشتی ئۆردوگای کارێزەی کرد منیش بۆم ڕاستکردوە ووتم برادەر ئەوە ناوی شاخی ( کوێرەنگ) ی بەرامبەر گوندی کۆڵەردە چونکە خۆم ئەو کاتە لەکەرتی ٣ی تیپی ٣١ ی سلێمانی وەک پێشمەرگە لەوێ بووم.
- ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەرمێزی خوانێکی پەڕلەمانیدا چەتاڵەکەی بەدەستە ڕاست و چەقۆکەی بەدەستی چەپ گرتبوو شازی گۆڕانکاریت بەمێ!
- کادرێکی زۆرزۆر پێشکەوتووی پارتی لەمیانەی بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی ڕۆژ تیڤیدا پێێ ووتم بەکامێرامانەکە بڵێ تەنگاوم با زوومەکە لەسەرم لابدا تا سەرئاو دەچم.
- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ووتی ٤٢ ساڵە خانم (.... ) خێزانمە لە حەمامدا پشتم دەشوا خۆش کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان .
- ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان: ڕەنجم بەزایەع نەچوو لەهەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستانی ساڵی ٢٠١٣ لەگردەکە دەنگم بۆ ( ڕێزانی شێخ دلێری) برازای شێخ جەعەفەر مستەفای مەکتەنی سیاسی یەکیتی خڕکردەوە. 
- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: شەهید برایم عەزۆ وهاوڕێکانی ١٩- ١٠-١٩٧٦ لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆرەوە لەبادینان شەهیدکران شازی ئەندامی سەرکردایەتیت بدەمێ هێندە ترسنۆک بیت زاتی ئەوە نەکەیت ئەو پۆلە شەهیدە بەدەستی چەتەکانی قیادەی مۆقەتەی سەر بەبنەماڵەی بەرزانی شەهیدکران.
- کاروان ساڵحی پەڕلەمانتاری خەت مایلی پارتی ناو گۆڕان بڕێک لەپێشمەرگە دێرینە ساویلکەکانی ووڵاتی هۆڵەندای هەڵخەڵەتاندبوو گوایە لای پارتی بڕی ١٥ ملوێن دیناریان وەک قەرەبوو بۆ وەردەگرێت ، ناوی هەموویانی وەک پێشمەرگەی دێرینی پارتی تۆمار کرد.
----------------------------------------
هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەرکرادیەتی و بەرپرسی مەڵبەندی چواری ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانیە لە بادینان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە