غەوار

Sunday, 29/01/2017, 16:46

3933 بینراوە


- هەلە و، بەڵێ فەرموو . 
-  ڕۆڵە گیان من باوکتم،لە بەهەشتەوە قسەت لەگەڵ ئەکەم . 
- بابە گیان ، ببورە دەنگتم نەناسییەوە، لە هەشتاکانەوە، لەو کاتەی شەهید بویت دەنگت نەبوە ، 
-  ڕۆڵە چیبکەم، منیش سەر قاڵی ڕۆتینی ڕۆژانەی بەهەشتم، تۆ پێم بڵێ : ئەو جاشانەی منیان شەهید کرد چییان بەسەر هات و هەقی منیان لێکرایەوە!
-  ئەی چۆن بابە گیان، یەکێکیان ئامر لیوایە، دوانی تریان زابتی گەورەن، یەکێکی تر تاجیرە و لەسەر پارە سەرخەو ئەشکێنێ،،وابزانم دانەیەکیشیان ڕاوێژ ک  .ئا  .ئەوەیە،،یەکێکی تریان لە بەینی تورکیا و یۆنان خنکا .وابزانم ئەو چوو بۆ جەهەننەم بۆیە تۆ سودفەت نەکردوە  .
- یەعنی چی ! ئەوان دەستیان بە خوێنی من سوور بوو. .
 - ئەوە شیعاراتی کۆن بوو،، ئەمڕۆ کوڕ ئەوەیە دەستی زەرد یان سەوز بکات  .
-  دەک بەزیا نەبێ، کار وا بڕوات قەت سەربەخۆ نابین. .
- خەمت نەبێ بابە گیان، دەمێکە سەربەخۆین، ڕەنگە ئاگات لێ نەبێت لە ٣١/ی ئابەوە سەربەخۆین،،  .
-  سی و یەکی ئاب چیە ڕۆڵە ؟ . 
 -  ئەو ساڵە لەسەر هەولێر شەڕ بوو، حیزبێک کارتی سووری وەرگرت و کرایە دەرەوە، کە ویستی بگەڕێتەوە سەیری کرد فیشەکی لێ بڕاوە، ئیتر لەگەڵ جەیشی"زێڕە"
ڕێککەوت و لەسەر نەزەرییەی برایەتی کورد و عەرەب خۆیان کردەوە بە شارا و تا ئێستا دای کوتاوە .
-  کەواتە کوردستانی گەورە فت ..-   .نا بابە گیان وامەڵێ، ئێستا لە بەینی دوو پارچەی کوردستانا چاڵی وا گەورە هەڵکەنراوە هەر مەپرسە .لە هەردوو شەڕی عالەمییا ڕوی نەیاوە . .
-  جا ڕۆڵە چاڵ بۆ چیە ؟ . 
-  بۆ ئەوەی ناحەزانی کورد ئەم دیو و ئەو دیو بە ئاسانی نەکەن  . . .  .
-  ئەمە مەهزەلەیە کوڕم، ئەی مەسەلەی دیموکراسی کە زۆر باس ئەکرێت  .!  .
 - بڕگە بە بڕگەی هاتۆتە دی، دیموکراسی ئەوەنە بە هێزە ئەبێت سەرۆکی پارلەمان و خەڵکی تریش ئیحترامی ڕای ئازادی سەیتەرەکان بگرن و بەرەو ماڵەوە بەگ دابنێن .
 -  دەک خوا بیبڕێت، پێم بڵێ ئێستا وەزع و گوزەرانی ژیانتان چۆنە، بیستومە شوکر ئێستا نەوت هەیە و هەرێم دەوڵەمەنە .جگە لەوەش باسی گازیش ئەکرێت  .
-  بەڵێ . بەڵێ .هەرێم لە ڕیزی یابان و نەرویجە .حکومەتەکەشمان ئەوەنە ئاقڵە بیری لە ڕۆژی تەنگانەش کردۆتەوە، بۆیە پاشەکەوت ئەکات و چوار مانگ مساویە بە یەک مانگی معاش، جگە لەوەش نەوەک"مالکی" شەڕی هەرێم بکات چەن ملیاردە دۆلارێک لە خاریج شاردراوەتەوە تا لە شەڕی هەرێم و مالیکیا فریامان بکەوێت، نابێ کەسیش! بزانێ ئەو پارانە لە کوێن، نە بادا زەفەری پێ بدرێت . .
-  ئێ .ئێ .تێئەگەم ڕۆڵە، یەعنی نەبوونی هەموتانی گرتۆتەوە . 
-  بەڵێ، ڕێک وایە، سەرۆکی حکومەت بە پاسکیل دەوام ئەکات، وەزیرەکان بە هەروەڵە . سەرکردایەتی حیزبەکان بە پاس، خواپیاوەکان ئیجازەن لە ماڵەوە . سەرۆکایەتی هەرێم بە پارەی ئەوقاف ئەژی! تەنانەت ئەو پارەیەی بە ناوی داعیشەوە وەرئەگیرێت، ئەخرێتە ئەو لاوە نەوەک داعیش حەلقەی دووەمی هەبێت    .
-  کوڕی خۆم وادیارە ماڵی کورد تێکچوە.
-  واللە بابە گیان ماڵی کورد دەرگا و پەنجەرەیشی پێوە نەماوە.
-  بۆ وا کوڕی خۆم ؟
-  لەبەر خاتری کورسی و نەفەرێک .   .
-  کام کورسی و کام نەفەر ؟   .
-  بابە گیان، ئەو سوئالە تەرک بکە، دەستیان ناگاتە تۆ دەستیان ئەگاتە من، تۆ پێم بڵێ ، بەهەشت خۆشە .؟
-  خراپ نیە ، ەس خەمی ئێوەمە. .
-  خەمی ئێمەت نەبێت، وەعدیان یاوە ئێرە بکەن بە "دوبەی"
- کوڕم دوبەی وا نایەتە دی . .
-  یەعنی بابە ئێوە لەو دوورەوە ئەزانن یان ئەمانەی هەرێم.!. .
 - ڕۆڵە گیان ئەبێ بڕۆم مەوعیدێکی زەروریم هەیە . دواتر بە تەفسیڵ قسە ئەکەین 
 -  زۆر باشە بەس هەوڵ بە زۆر بەزەقی قسە مەکە و بە "جفرە" بێت، باشترە
-  بۆ کوڕی خۆم ؟
 -  نەوەک ئاس  .ئاسی .ئا .خراپ لێکی باتەوە . 
-  زۆر باشە کوڕی خۆم با لەسەر من تووشی گێچەڵ نەبیت . جارێ خوا حافیز.
-  خوا حافیز بابە گیان، سڵاو بگەیەنە بە ئەهلی بەهەشت .
-  تۆش بە بەهەشتەکەی لای خۆتان . 
====
سەرچاوەی ئەم تەنزە ، سکێچێکی هونەرمەندی بەناوبانگی سوری"غەوار/ درید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە