سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


نهێنییە شاراوەکەی پارتی لە پشت گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمانەوە چییە؟

Wednesday, 01/02/2017, 23:40

6991 بینراوە


پارتی بۆچی سوورە لەسەر لە وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە گۆڕان؟
هیچ کاتێک پارتی هێندەی ئێستا پێویستی بە سەرۆکایەتی پەرلەمان نەبووە٫ ئەوەش بۆ ئەوەیە لە ڕێگای پەرلەمانەوە هەتا ئەو کاتەی مەسعود ئەمرێت ماوەی سەرۆکایەتی بۆ درێژبکەنەوە٫ تاکە ئامانجی پارتی ئەوەیە٫ چونکە دەزانێت ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان لە یەکێتیبێت و بژاردەکەشی پارتی دایبنێت٫ ئەوە لەو مەکتەب سیاسیانە دەبێت کە پارتی لە ناو یەکێتیدا کڕیوێتی٫ یاخود هەر مەکتەب سیاسییەکی دیکەبێت وەک نەجمەدین کەریم و سەعە لیکە و مەلا هەلیکۆپتەر و شێخ تورتە و ئەوانی دیکە ئەیکڕت و پارتی هەرچی بوێت لە ڕێگای ئەوانەوە دەیکات٫ وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردودا بەهاوکاری پاڵپشتی ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی یەکێتی بەیاسای ۵٤ دەسەڵاتیان بە مەسعود بارزانی و مەسرور و مەسعود بارزانی دەرکرد و ئەو بنەماڵەییان کرد بەفیرعون٫ ئێستا پارتی ئەیەوێتوسەرۆکی پەرلەمان بدرێت بەیەکێتی ولە بەرانبەر چەن پۆستێکی چەور بدات بە یەکێتی٫ بۆ ئەوەی وەک ساڵانی پێشوو تەمەنی مەسعود بارزانی هەتا مردن درێژ بکەنوە لەسەر کورسییەکەی٫ هەر بۆیە پارتی ڕووشدە لەسەر گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان و پێدانی بە یەکێتی٫ ونکە هەر مەکتەب سیاسیەک بکرێتە سەرۆکی پەرلەمان٫ پارتی وەک نەجمەدین کەرێم و مەلا هەلیکۆپتەر و شێخە و ئەرسەلان و سەعدی ئەدیسۆن ئەیکڕێت و کاری خۆیپێ ئەنجامدەدات۰

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە