دۆنالد ترەمپ گۆڕانکاری لەسیاسەتى ئەمریکا دەکات

Monday, 06/02/2017, 19:30

2449 بینراوە


ئەو هەنگاوانەى لەدەسپێکى دەست بەکاربوونى ترەمپ وەک دواین سەرۆکى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا  هاتە ئاراوە، زۆر باس و خواس و لێکدانەوەو شرۆفەى جیا جیای بەدوای خۆی هێنا و ڕەنگدانەوەى پیادەکردنى ئەوسیاسەتە توندە و ئەم لێدوانانەى ئەو سەرۆکە لەسەروبەندى هەڵبژاردنەکان و دوای دەرچوونى بەگوێی جیهانى دا ، چەند ڕاستیەکمان پێ نیشان دەدات، ئەوانیش:
یەکەم: ئەمریکا ئەوەندەى بودجە و پارەو پولیبۆ یەکلاکردنەوەى کێشەکانى جیهان لێرە و لەوێ خەرج کردووە و ئەو تەمویلە زۆرەى حکومەت بۆ جەنگ و لەدەرەوەى خاکى خۆی، دەبێ سنوورێکى  بۆدابندرێ و بۆلەمەودوا دەستکەوتەکانى جەنگ بۆخۆشگوزەرانى خەڵکى ئەمریکا خەرج بکاتک ە بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارە یەک لەدوا یەکەکان ئەوەندەى گرنگیان بە پەیوەندیەکانى دەرەوە  داوە نیوە ئەوەندە لەخەمى کێشە ناوخۆیەکان و باری بژێوى خەڵکى ئەمریکا نەبوونە( خەرجکردنى زیاتر لەسێ تریلۆن دۆلار بۆ جەنگى دژ بە داع شلە عێراق وسوریا و ئەفغانستان بە نموونە).
دووەم: ئەوەندەى ئەمریکا بیری لە دروستکردنى هاوپەیمانى کردۆتەوە، لەو هاوکێشە نێو دەوڵەتیەکان نەیتوانیوە هەیبەت و هەیمەنەى خۆی وەک ژمارە یەک و ئیمبراتۆریەتى جیهان بسەلمێنێت( هاوپەیمانیەتەکان بەنموونە لەڕووى دابەشکردنى خێرو بێرەکانى جەنگ)
سێیەم: دانانى سنوورێک بۆ پەنابەران و ئەوانەى هانا دەبەنە بەر ئەمریکا، ئەوەش وەک هەڕەشەى یەکەم بۆسەر ئاسایشی ئەمریکا دەزانێ و نموونەى11ی سێبتەمبەر نموونەیەک لەو هەڕەشانە.
چوارەم: بەئاشکرا دووپاتکردنەوەى پاڵپشت و پشتیوانى و هاوکاری ئیسرائیل.
ئەوانەى سەرەوە ئەو ئەجێندا و روئیایەن ترەمپ دەیەوێ ساسەتى داهاتووى ئەمریکایلەسەر هەڵبچنێت.
ئایا هەر بەڕاستى ئەو سیاسەتە قبوڵدەکرێ لە پشتەوە روئیا و کارنامە و بەرنامەیەکى تر هەیە؟
ڕەنگە وەڵامدانەوەى ئەو پرسە تا ڕادەیەک ئەستەم بێت، پاساوەکانیش بۆ ئەو واقیعە دەوترێ لە ژیانى دامەزراوەیدا جگەلەهەندێ گۆڕانکاری کەم، پیادەى هەمان سیاسەت و ئەو ستراتیژیەتە ڕەسم دەکات کە وەک کۆنگرێش و ئەنجومەنى پیران بەرنامە ڕێژیبۆدەکەن. بەڵام لە سیاسەت هیچ شتێکى مەحاڵ نیە و زۆر جار پێشبینیەەکان بەپێچەوانەوە  دەردەچن بەڵام  لەوەدا گوێ نەدان بە کارنامەى حزب و ئەوانەى لەسەرەوە ئاماژەمان پێیدا ئەو بابەتە سەردەکێشێ بۆ  بڕایاری یەکلاکەرەوە و تاکڕەوانەى ئەو کەسەى پێشەوایەتى دەکات.. ئەوروپا ترسیان لەئایندەى پەیوەندیەکانى نێوان خۆیان و ئەمریکا هەیە و وڵاتە عەرەبیەکانیش ئەوانەى خۆیان بە دۆست و نزیکى ئەمریکا دەزانن ئەوانیش بەگومانەوە دەڕوانە دواڕۆژی پەیوەندیەکانیان.
هەڵوێستى ئەمریکیەکان بەرامبەر ترەمپ بەکوێ دەگات؟
شارەزایانى سیاسی و  شرۆفەکاران  پێیان وایە ئەو بانگەشەى لەهەڵبژاردنەکان دەدرێ بەگوێی هەواداران و دوای ەرچوون بەپێچەوانەوە جگە لە چەند بەرنامەیەکى کەم، ئەویتر دەبێ بۆ پرەنسیپ و بنەما نەگۆڕەکانى سیاسەتى گشتى  بگەڕێتەوە، بەڵام کەللە ڕەقیو سووڕبوون و جەخت کردنەوە لەسەر ئەو بیرۆکانەى سەرۆک خۆی بەباشی دەزانێت و فشارە ناوخۆییەکان هیچ ئاکامێکیان نەبوو ئەوە دەبێ ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا چاوەڕوانى  لێک هەڵوەشاندنەوە  مەزنەکە ببن وەک ئەوەى لە یەکێتى سۆڤیەت روویدا و بۆ یەکەم جارە لەمێژووى ئەمریکا پێش دەست بەکار بوونى لەلایەن هاونیشتمانیانەوەى خۆپیشاندانى نارەزایی بەفراوانى دەرهەق بکرێ و کار بەوە بگات ژمارەیەکى زۆری ولایەتى کالیفۆرنیا دەنگ بۆ جیابوونەوە لەئەمریکای گەورە بکەن، ئەوەش بێگومان دەزگا پەیوەندیدار و ئاسایشی ئەو وڵاتەى جەنجاڵ کردووە کە هەرچی زوو بیر لەدانى سنوورێک بۆ قسە و گفتار و سیاسەتەکانى ترەمپ دابنێن کە ڕەنگە بەردەوامى ئەو سیاسەتە:
یەکەم: خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەدوای خۆیدا بنێت کە بەهەردوو حزبی دەسەلات (کۆماری و دیموکراتیەکان) نارەزایەتیەکانیان یەک بخەن بۆ لادانى ترەمپ.
دووەم: هەڵبژاردنى پێش وەخت.
سێیەم: تیرۆر کە وەک دواچارە تا تەنگژە ناخۆییەکان لەوە زیاتر قوڵ نەبێتەوە و تیرۆر زۆر جار بە چارەسەر دانداراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە