دوو نوكته‌ی خۆش له‌سه‌ر دختور حكمه‌ت

Tuesday, 07/02/2017, 8:17

7787 بینراوە


له‌ژیانم كه‌م كه‌سی وه‌ك ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌م بینیه‌ ئه‌وه‌نده‌ ڕسوا و كه‌سیتیه‌كی درۆزنی سیاسی هه‌بیت به‌وشێوه‌ زه‌قه‌، به‌راده‌یه‌ك هه‌فته‌ نیه‌ نه‌بیته‌ گالته‌جاری میدیاكان و یه‌كیتی شه‌رمه‌زار نه‌كات ، هه‌ربۆیه‌ باشترین كاری یه‌كیتی له‌دواین هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له‌سالی 2013 بواریان نه‌دا  ، هیج تێكه‌ل به‌هه‌لبژاردنه‌كان بیت و فشه‌ی زیاتر بكات  . وه‌هه‌ر ئه‌و دختور حكمه‌ته‌ هه‌فته‌ نیه‌ دیدارێك نه‌كات به‌لام دوای هه‌ر دیداریكی رونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی مه‌كته‌بی مه‌لابه‌ختیار بلاو نه‌كاته‌وه‌ و نه‌لیت به‌هه‌له‌ لیكدانه‌وه‌ بۆقسه‌كانی جه‌نابی دختوری نوێ و ساخته‌چی كراوه‌ . له‌وانه‌ش قێزه‌وه‌نتر ئیستا فێربوه‌ لێدوان به‌پاره‌ به‌پارتی ده‌فروشی وه‌ك ئه‌وه‌ی لێدوانی دا كه‌ئه‌وه‌ی ئاگاداری شه‌فافیه‌تی نه‌وت نیه‌ خۆ نه‌خۆشی گومانی هه‌یه‌  ، به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ من له‌پارتیه‌كانم زانیه‌ یه‌ك ملیون دولار مه‌كته‌بی نیجیرپییان دا؟ یان كه‌داده‌ هیرو به‌دلیری سه‌ید مه‌جیدی گوت ، ۆاره‌ی لێببره‌ له‌پارتی نزیك بۆته‌وه‌ یه‌كسه‌ر مه‌لا به‌یوه‌ندی به‌پارتی ده‌كات و ده‌لیت بودجه‌م لیبرایه‌  ، ئه‌وانیش بودجه‌یه‌كی دیاریكراوی بۆده‌برنه‌وه‌ . 
ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ كه‌سیتیه‌كی نه‌خۆشی هه‌یه‌ ، جونكه‌ ئه‌وه‌ی سه‌یری لێدوان و په‌یجه‌كه‌ی بكات ده‌زانیت هه‌ربه‌راستی   خۆی لێبوته‌ فه‌یله‌سوف و سیاسیه‌كی گه‌وره‌ !؟ له‌كاتیكدا كه‌هه‌ریم به‌گشتی و یه‌كیتی به‌تایبه‌تی توشی ئه‌و هه‌موو به‌ڵا و پاشه‌گه‌ردانی و ململانییه‌ی نێوخۆ بووه‌ به‌شیكی  عه‌قلی ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌یه‌ كه‌جومگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و بریاری كوردی كه‌وتوته‌ ده‌ست .
 مه‌لا خه‌ون به‌وه‌ده‌بینی ببیته‌ كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و خۆشه‌ویست و  پیی بلین دختور حكمه‌ت و پروفیسور ... هه‌ربۆیه‌ گه‌ر له‌و قسه‌ خۆشه‌ی  نه‌وشیروان كه‌ده‌لیت ( كه‌ئارام شه‌هیدبوو به‌په‌له‌ مه‌لا به‌ختیار خۆی گه‌یانده‌ قه‌ره‌داخ ، وه‌ی ده‌زانی ئه‌وه‌ی بجێته‌ قه‌ره‌داخ وه‌ك ئارام خۆشه‌ویست ده‌بیت )ده‌زانین ئه‌وكه‌سایه‌تیه‌ هه‌رله‌شاخه‌وه‌ چه‌نده‌ هه‌رزه‌كاربووه‌ وهه‌ولی داوه‌ به‌س ناوده‌نگ ده‌ربكات 
لێره‌دا  دوو نوكته‌ی خۆشی مه‌لا به‌ختیارتان بۆباس ده‌كه‌م كه‌هه‌ریه‌كه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ و پیناسه‌یه‌كه‌ بۆكه‌سیتی دختور حكمه‌تی ساخته‌چی 
نوكته‌ی یه‌كه‌م  
له‌گه‌رمه‌ی سه‌رهه‌لدانی بزوتنه‌وه‌ی گوران به‌لیشاو یه‌كیتیه‌كان ده‌بونه‌ گوران ، مه‌لای كه‌نه‌ حكمه‌ته‌نه‌به‌ختیاره‌  به‌په‌له‌ ده‌چێته‌ لای تاڵه‌بانی ده‌ڵێ مامه‌ كه‌س له‌گه‌لمان نما،  هه‌موی بوه‌ گوران  جی بكه‌ین ؟ ده‌لیت ئاسانه‌ هه‌موی له‌رقی تۆ رویشتونه‌ بڕۆ تو ببه‌ گوران هه‌مویان دێنه‌وه‌ .
نوكته‌ی دووه‌م 
تازه‌ ووشه‌ی عه‌وله‌مه‌  كه‌وتبوه‌ نێو خه‌لك ، هه‌ندی پیشمه‌رگه‌ ده‌جنه‌ لای نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌لین مانای جیه‌  ، ده‌لیت به‌راستی منیش نازانم ،  به‌لام برونه‌ لای مه‌لابه‌ختیار ئه‌و دوو سه‌عات ئیستا قسه‌تان بۆ ده‌كات له‌كاتیكدا وه‌ك من هیجی له‌سه‌ر نازانێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە