سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


هەر کەسێک وەکو ئازاد باسی کوردایەتیی و سەربەخۆیی کوردستانی کرد بزانە بووە بە پارتی

Monday, 13/02/2017, 20:39

5613 بینراوە


هەرکەسێک پەتای دەوڵەتی کوردی لە سەر مۆدێلەکەی مەسعود بارزانی لێی بدات، ئەوا بزانە بووە بە پارتی. تا ئیستا هیچ حیزبێک و کەسێکی سیاسیی وەک پارتی و ماڵی بارزانی سواری پشتی دەوڵەتی کوردی نەبوون، ئاڵا و سرود و خواستی دەولەتیی کوردیان بەم شێوەیە هەتک کردبێت،
ئەوەتا ئازاد جوندیانی لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیدا دەنووسێت: بڕیارم داوه‌ ژیانی (حزبایه‌تی) جێبهێڵم و شێوازی تر بۆ سیاسه‌تكردن و كوردایه‌تی بگرمه‌ به‌ر، بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك تاكه‌ ڕۆژیش له‌ ئه‌ركی كوردایه‌تی داببڕێم یان سارد ببمه‌وه‌، لای من چه‌مكی كوردایه‌تی یه‌كسانه‌ به‌ چه‌مكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
دەڵێیت ئازاد جوندیانی ئەو نامەیە بۆ مردووەکانی نووسیوە! پێی وایە پارتی حیزبێکی کوردییە و کوردایەتیی دەکات! پەیامی نامەکەی ئازاد ئەوە دەگەنێت، یەکێتیی کە ئەم ئەندامێکی سەرکردایەتی بوو، کوردایەتی ناکات، لە رێڕەوی خۆی لای داوە، بۆیە ئەم هاتۆتە بەرەیەکی کوردایەتیی تری هەڵبژاردووە، کە پارتییە و سەر بە تورکیایە. ئەو نووسینەی (عارف شێخ ئەحمەدی) بخوێننەوە (کلیک) کە چون ئەم کوڕەی کوردستانی رۆژهەڵاتی تەسلیم بە ئێران کردۆتەوە، ئازاد جوندیانی بۆیە وازی هێناوە، چونکە کوردایەتی زیاتری لە یەکێتی دەوێت، بۆیە بۆ مۆدێلی نوێی کوردایەتیەکەی کاک ئازاد بووە بە پارتی لە بری کوردێک کە ئەم تەسلیم بە ئێرانی کردۆتەوە، ئەم کوردایەتییەکەی لای پارتی بە دڵە و لەوێ تۆختری دەکاتەوە و ئەوەتا لە بری یەکێک، شەنگال و هەموو ناوچەی زونی زەردەوە کاک مەسعود تەسلیم بە تورکیا و میتی کردووە، کاک ئازاد جوندیانی حەزی لەم جۆرە کوردایەتییانەیە و لەوێوە دەوڵەتی کوردی دروست دەکەن.
برادەرێک بۆی نووسیوم، کەوا ئازاد جوندیانی جوتەی لە خۆی دا و بوو بە جاشێکی پۆخڵی پارتیی، تۆ بڵێیت ئازاد نەزانێت، کە هەرکەسێک لەگەڵ پارتی بێت توشی خۆکوژی دەبێت.
پارتی لە مێژوی خۆیدا زۆر لە حیزبەکانی دژی یەکێتی لەسەردەمی شاخ بەکاردەهێنا٫ بەڵام هەتا دەهات یەکێتی بەهێزتر دەبوو، ئەو هێزانەی دیکەش بەرەو بچوکبونەوە دەچوون، بەڵام دواتر کە یەکێتی بوو بە پاشکۆی پارتی، تەنیا جەلال تاڵەبانیش مابوو، ئەویش لە پێناوی کورسیی سەرۆکایەتی عێراق خۆی تەسلیمی پارتیی کرد، ئەو حیزبەش سوک و ڕیسوابوو، خۆی بە چڵەپوشی تەزویراتی دەنگدانەوە هەڵواسی، یەکگرتوی ئیسلامیش ماوەیەکی دیکە باجی ئەوە دەداتەوە، لە سیاسەتکردن و کلکگرێدان لەگەڵ پارتی، دەبینن چۆن سوک و چروک و ڕیسوا دەبێت، گۆڕان ئێستا بە تەنها ماوەتەوە بەرامبەر پارتی و نازانرێت چارەنووسی ئەمانیش بەرەو کوێ دەڕوات، بەڵام دیسان لەوە دڵنیام هەرچی حیزەکانی تریش هەیە بچنە پاڵ پارتی، جگە لە بچوکبوونەوە و سوککردنی خویان هیچ دەسکەوتێک بەدەست ناهێنن، پارتیی بوون نەخۆشی شێرپەنجەیە و بەهێواشی دەیان کوژێت. سەیری ئەنەکەسە بکەن لە رۆژئاوا کە چەند بچوک بونەتە و نزیکەی ۱۳ حیزب لێی دورکەوتەوە و چوونە پاڵ پەیەدە، ئێستا ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان تەنها دوو کەسی یەک خانەوادە سەرپەرشتی دەکات و مەنجەڵێک یاپراخ بەشی هەمویان دەکات، روودا و کەناڵی ٢٤ی مەسروریش کە بەردەوام پرۆپاگەندی بۆ دەکەن، دادیان نادات، چونکە کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەوە گەیشتوون، کە ماڵی بارزانی لەو گۆشە ستراتیجییە نیشتەجێکراون لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە دانراون وەک خەتی خیانەت.
ئەوەی مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە، پارتی دژایەتی هەرهێزێکی کردبێت ئەو هێزە لە ناو خەڵکدا پێگەی بەهێزتربووە، ئەوەشی چوبێتە باوشی پارتی بچوک بووەتەوە و سوک و ڕیسوا بووە، چونکە پارتی وەک خەتی خیانەتی نیشتمانی لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێزێکی نامۆ و بێزرا و ناشرین و نابوتە، سەیریش بکەن تا بێت لە تۆرە کۆمەڵەیانتییەکانیشدا پارتییەکان خۆیان ناتوانن بەرگری لە پارتی بکەن، سەری خۆیان بەسەر ناوگەڵیاندا شۆڕ کردووە و دەنگ ناکەن.
لە کۆتاییدا خۆزگە هەمو ئەو پارتییانەی دیکەی ناو یەکێتی و گۆڕانیش، وەکو ئازاد جوندیانی خۆیان یەکلایی دەکردەوە دەچونە نێو پارتی و لە ژێر وێنەی بارزانی مردوودا بە ناوی دەوڵەتی کوردی لە ژێر چاودێری ئۆردوغاندا درێژەیان بە خەباتی جاشایەتی ئەدا
دەمێک سەوزباوە
دەمێک زەرد باوە
پارە لەکوێبێ
ئەو بۆی خەساوە
زۆرن لەم نەوعە
خۆیان ئەفرۆشن
لەهەر لایەکبن
سەر لە کڕنۆشن
مڕۆڤی بچوک
لەهەر پۆستێک بێ
وەکو کەرێکە
باریشی تفەنگ بێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە