پۆلیسی سویدی و دەسەڵاتی سادیسمی کوردی

Thursday, 13/04/2017, 16:24

2871 بینراوە


لەهەر شوێنێک بێدەنگی هەبوو کەرامەتی ئینسان لە مەترسیدایە
ئەمە ڤیدۆی ڕووداوێکە کە مانگێ پێش کارەساتە ئسلامە تیرۆلیستەکەی پایتەختی سوید کە لە ستۆکۆڵم ڕوویداوە. هەرچی کاری تیرۆلیستی لە ئەوروپا ڕوویداوە باگراوندەکەی ئیسلام بووە واتە ئیسلام توندوتیژییە نەک ئارامی و گفتوگۆ و تێگەیشتن. پێش من برادەرێک لە کوردستانپۆست بە ناوی [ڕزگار ڕانگۆر] بابەتەیكی زۆر جوانی لەسەر ئەو کارە تیرۆلیستیەی ستۆکۆڵم نوسی دەستەکانی خۆشبیت (کلیک) هەر بۆیە ئیتر من پێویستناکات هیچ شتێک بنوسم بەڵکو لە بابەتەدا زۆر جوان باسی لە هزری سیودێکان دەکات کە پێش خۆیان‌و کرداریان و قسەکردنیان کەوتووە و هەمیشە هزر حاکمی ڕووداوەکانە نەک دەسەڵات. 
برادەرێکی تر کە ناوی[بەڵێن ڕەواندوزی] پارچە هۆنراوەیەکی تەنز ئامێزی نوویسوە بەناوی غەریبی و دەڵێت: نیشتیمانێک کە دزو جەردە و جەلاد پاسەوانی بێت نازانم بۆچیمە، چی لێبکەم. (کلیک) دەستەکانت خۆش بەڕاستی دەسەڵاتی کوردی خۆماڵی هیوایەتی تیکشکاندنی تاکی کوردە بە تایبەتی تاکە جوان‌ و هزر تەندروستەکەی. ئەم دەسەڵاتە دەسەڵاتی سادیسمە چێژ لە ئازارەکان‌ و لێدان‌ و سوکایەتی و شەق تێهەڵدان دەبینیت و پێ قەڵەو دەبێت. سادیسم بەو کەسانە دەڵێن کە حەزێکی ناسروشتییان هەیە بۆ ئازاردانی خەڵک، سەددام وەختی خۆی لەم کەسانەی زۆر هەبوو پێمان دەوتن جەلادی زیندانەکان ئێستاکە دەسەڵاتی کوردی لەوەی زۆرە پێیاندەڵین شەق وەشهێن‌و دەمانچە کلک وەشێنەکانی پارتی.

لەژێر دەسەڵاتی کورددا
ئەگەر ببیتە فەیلەسوفیش سوکت دەکەن
ئەگەر بوویتە قارەمانیش وەک مامەڕیشە ئەوا هەر دەتکوژن
فەلسەفەی دەسەڵاتی کوردی
گەر نەتکوژێ سوکت دەکات

ئەو کلیپە ڤیدۆیەی کە لەسەرەوە دەیبنیت ئۆتۆمبیلێکی سویدییە کە لە سێ پۆلیسی ژن و یەک پاسەوانی پیاو دەیانەوێت بچن لە یەکێک لە گەرەکەکانی ستۆکۆڵم کەسێک بهێنن یاخود لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن، مەبەستی من ئەوە نییە کە بۆچی ئەم پۆلیسانە دەچن یاخود کارێک بکەن بەڵکو مەبەستی من لەم بابەتەدا ئەوەیە کە ئەم ڤیدۆیە چیمان پێدەڵێت پولیس‌ و ئۆتۆمبئیلی فەرمی پۆلیس پێناس لە ئاسایش‌ و هزر و جوانی دەوڵەت دەکات، هەر بۆیە کە چوویتە هەر وڵاتێکەوە دەبێت لەو ئاسایش‌ و پۆلیسانە بڕوانیت تاکو بزانیت ئەم وڵات تاکو چەند ئارامی تێدایە، چونکە پۆلیس سمبوڵی جوانێکانی دەوڵەتە نەک کەرامەت شکاندنیان. لەهەر وڵاتیک کەسێکت بینی دەمانچە بە لاقەیەوە بوو ئەوا بزانە لەو وڵاتە ئارامی نییە هەمیشە کاتبوارە بۆ کوشتنت. 
ئەم ڤیدۆیە سێ پۆلیس پێش ئەوەی کاری خۆیان بکەن کەسێک دێت بە تێڵاو بەردەوە دەکەوێتە پۆلیس و ئۆتۆبیلەکەیان و تێکدەشکێنیت لەهەر سێ پۆلیسەکە دەدات و کەسێک خۆشبەختانە دەچێت پەلاماری دەدات‌ و دەیدا بە زەویدا تاکو یارمەتی پۆلیسەکان بدات بەڵام یەکێک لە پۆلیسەکان نایەڵێت و کەسەکە قۆل بەست دەکەن چونکە نایەڵێت تووندووتیژی بەکار بهێنێت، خۆشحاڵم لە وڵاتێکدا دەژین کە توندووتیژی تێدا نییە هەمیشە لە قەیرانترین کاتدا دەسەڵات هەوڵیداوە خەڵککەی هێمن بکاتەوە وەک لەوەی فێری کاری تووند و تیژیان بکات. سویدێکان هەمیشە دەستی هزریان لەسەر دڵیانە نەک لەسەر هینیان.
ئەو ڤیدۆیە کاردانەوەیەکی زۆری بە دووی خۆیدا هێنا و خەڵک زۆر توانج‌ و ڕەخنەی لە پۆلیس گرت دەیانووت باشە پۆلیس کە چەکی فەرمی هەڵگرتووە بۆ بەکاریان نەهێنانەوە؟ بەڵام سویدێکان هەمیشە ژیانی کەسێکیان لا بەنرخترە وەک سەروەت و سامان. ئەو کەسەی نێو ڤیدۆکە کەسێکی کۆچەرییە و هاتۆتە نێو سویدەوە بۆ پەناهێندەیی، واتە کەسێکی بیانییە نەک سویدی کە لە کەمپێکی بچوکیدایە کەچی ئێمە خەڵکی ئەو نیشتیمانەیشین زمان‌ و کەرامەت و مەرگیان بەیەکەوە بەر کلکە دەمانچەداوە کە تەنها دوایی هەقی خۆمادەکەین و هیچیتر. لە هەر شوێنێک بێدەنگی هەبوو کەرامەتی ئینسان لە مەترسیدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە