کوردستانپۆست ناوی ئەو بەرپرسەی، کە لە ئەڵمانیا ۳٦۰ شوقەی کڕیوە ئاشکرا دەکات

Sunday, 14/05/2017, 11:16

52827 بینراوە


بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری کوردستانپۆست کەوتووە٫ ئەو بەرپرسەی، کە ۳٦۰ شوقە (فلات)ی لە ئەڵمانیا کڕیوە خاوەنەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیە،  سەرچاوەکە دەڵێت: نەک تەنیا ئەو شوقانە، بەڵکو  لە چەند وڵاتێکی دیکەش  سەدان شوقە و دوکان و کۆمپانیای کڕیوە.
سەرچاوەکە کە لە هەولێرەوە ئەم زانیارییانەی پێداین، ناوی کۆسرەتی بە کۆسرەت مل پان ناوهێنا، وتی ئەم کابرایە نەک دەستی پانە بۆ دزیی، بەڵکو ملیشی پانە بۆ سوکایەتی. وتی: پارتییەکان خۆیان ئەم ناوەشیان لێی ناوە، چونکە بۆتە کابرایەکی سووک بە دەست پارتییەوە و پێی رادەبوێرن، لاسایی قسەکانی دەکەنەوە.
شایانی باسە کۆسرەت بە یەکێک لە هەرە دزە بەناوبانگە دەسەڵاتدارەکان دەژمێرێت، کە ماوەیەک بە ناوی باڵی ناوەندی یەکێتی دژی گەندەڵی قسەی توندی دەکرد و بەپشتیوانی پارتی بەیانیان دەرکرد، پارتییش  پارێزگاری لێکردن، چونکە لەوە دەترسان باڵەکەی هێرۆ دەستیان لێبوەشێنێت.

ئاشکرابوونی ئەو شوقە زۆرانەی کۆسرەت، لەوەوە  ئاشکرابوو، کە د.شێركۆ جەودەت ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیانێت " چەند دەسەڵاتدارێكی هەرێمی كوردستان خانو‌و عەقاراتیان لەدەرەوەی وڵات كڕیوە‌و پارەی هەرێمی كوردستان لەدەرەوەی وڵات سپی دەكەنەوە، لەوانە بەرپرسێك كە لەسلێمانی دادەنیشێت 360 شوقەی لەئەڵمانیا كڕیوە. شوقەكان لەسەر دەریا دروستكراون‌ و پایەكانی لەدەریاوە بەرزكراوەتەوە بۆ ئەوەی شوقەكانی لەسەر دروست بكرێت".
وتیشی "ئەوان میللەتیان بەم جۆرە برسی كردوە‌و خۆشیان لەدەرەوەی وڵات پارە سپی دەكەنەوە و پارەكان دەنێردێنە پۆڵەندا‌و لەوێوە داخڵی ئەوروپا دەكرێت‌ و عەقارات‌و ئیستیسمارات بۆ خۆیان دەكڕن".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە