ئاوڕێک لە یەکێتى و کۆیلەى پێڵاو

Sunday, 14/05/2017, 17:03

4223 بینراوە


لە مێژە بەرپرسەکانی یەکێتى وتویانە: ئەگەر تیکەکەى چەور بوو!؟ با سلێمانى وێران بێت .
ئیتر با کەس گلەیى لە یەکێتى نەکات لە سەر وێرانکردنى سلێمانى ، کەى یەکێتى بەتەنگ سلێمانیەوە بووە ، هەتا ئێستا مشورى بخوات ، یەکێتى خوێنى سلێمانى ویستووە ، ئێستاش زەوى دار و بەردو شاخ و ئاو و ئەوەى سەرزەوى و ژێر زەوى ئەوێت .
دواى سەرنەکەوتنى مفاوەزاتى حکومەت و یەکێتى ساڵى ١٩٨٥ لیپرسراوى منەزەمەى بەعس لە شارۆچکەى قەرەداخ کە کەسێکى خەڵکى بەغداد بوو ، هەندێک ڕیش سپى وکەسایەتى شارۆچکەکە بانگ ئەکات و پییان ئەڵێت ئیمە چاوپۆشى لەوە ئەکەین کەخۆراک بچیت بۆ ناوچەکە کە ( ئەوکاتە یاساخ بوو سزاى توندیشى لەسەر بوو) لەبەرامبەردا ئێوەش هاوکاریمان بکەن و مەهێلن ئەم ناوچەیە ئاشوب بیگرێتەوە واتە: ئێمە حەقمان نیە چى بگوزەرێت تەنها کەس نەیەت بەلاماندا ، هەندێک لەم خەڵکانە ئەچنەلاى عومەر فەتاح کەئەوکاتە لێپرسراوى مەڵبەند بوو ، پیى ئەڵێن کە ئەو ناوچەیە لەشەڕ پارێزراو بێت بەرژەوەندى خەڵکەکە وائەخوازێت و خوراک و پێداویستیە سەرەتاییەکانیش ئەگەنە دێهاتەکان ، عومەریش ئەڵێت کوا ئێمە شەڕى ڕوبەڕومان لەگەڵ حکومەت کردووە بەڵام ئەگەر تیکەیەکى چەورمان دەستکەوێت خوای ئەکرد سلێمانیش وێران ئەبوو . 
مەلاى دابڕین 
 دابڕانەکەى مەلا تەقەى تێکەوت ، خۆهەڵکێشانەکەى مەلا پشتى ڕامبۆى شکاند کاتێک کە ووتبوى شەڕى ٢٢ هێلکۆپترى کردووە ، سلڤەر ستالۆنى ئەکتەرى فلیمەکە ئەم هەواڵەى بیست توشى خەمۆکى بوو، گرنگى مەلا لەوە دابوو کەیەک بەیەک هێلکۆپتەرەکانى ژماردبوو بەڵام ناوى دێکەى نەئەزانى ، بەڵام ئەم فشە زەبەلاحەى مەلا نەهێرۆى نەترسان و نە دلێرى سەید مەجیدى ڕاچڵەکاند بڕیاریان داوە کە بوجەى کۆنگرەکەى داهاتوى خەرج نەکەن ، هەواڵەکانى نزیک مەلا باس لەوە ئەکەن ئێستا مەلا وەکو ئەو کاتەى لێهاتووە کە ڕێکەوتنى یەکێتى و گۆران کرا ، یەک لەسەر یەک نێرگەلە ئەکێشێ و هەموو تامەکانى تاقیکردۆتەوە ، مەلا لەترسى یاخسەمەرێکی تر لینکەکەى لەگەڵ پارتیدا ئەوەندە بەهێزکردووە کە هیچ داواکاریەکى ڕەتکردنەوەى لاى پارتى نیە بۆیە سپۆنسەرى ئەمجارەى مەلا و دابڕانەکەى پارتیە و هەرخۆشى وتارى سەرۆکى کورسى هەرێم بخوێنێتەوە ئەگەر لوتفیکرد و وتارى هەبوو ، هەر لە ئێستاوە مەلا جۆزەیەکى ٢٠ ئەمپێرى بەستووەو بەنیازە هەڵەکانى پەیەدە و پەکەک بژمێرێت و بیکاتە دەستکەوتە گرنگەکانى دابڕین .
کوێخاى سەوز و خاک هەڕاجکردن 
لە کۆندا کابرایەکى ڕابوردوو دزێو هیزەیەک ڕۆنى خۆماڵى بە ژنێک شک ئەبات ئەیەوێت هەرچۆنێک بێت بیدزێت و بەئاسانى دەرباز ببێت ، چونکە بەهۆى ڕابوردى بەدیەوە ڕاستەو ڕاست پەنجەى گومان و تاوان بۆ ئەم ڕائەکێشرا ، ناچار چو بۆلاى کوێخاى ئاوایى و ووتى : پورە بەهێ هیزەیەک ڕۆنى خۆماڵى خالیسەى هەیە ئەیدزم نیوەى بۆمن و نیوەى بۆ تۆ ، سەرەتا کوێخا بەمە ڕازى نەبوو کابراى دز ووتى : تۆ چى زەرەر ئەکەیت نیو هیزە ڕۆنت چنگ ئەکەوێت ، بەڵام پاش چەندوو چونێک کوێخا شل بوو ملییدا و ڕازیبوو .
هیزە ڕۆنەکە دزرا و یەکسەر پەنجەى تاوانیان بۆ کابراى دز درێژ کرد و هێنایە گیرو گاز ، کابراى دزەش ووتى سوێند بەخوا کوێخاى دێ چەندى لەو ڕۆنە خواردووە منیش هەر ئەوەندە ، کوێخاش ورتەى لێبڕا و دەمى چووە کلیلە .
کێڵگەى نەوت و غاز لەقەڵەمڕەوى کوێخاى سەوزدایە ، بنەماڵە چەتە و دزەکەى بەرزانى بەخاک و ئاسمان و سەرزەوى و ژێر زەوى تاڵانفرۆشى تورکى کردووە ، یەکێتیش وەکو مریشکە بەکڕ گارەى لەخۆى بڕیوە ئەزانن بۆ: 
بەو خوایە کوێخا چەندى لەو خاک هەڕاجکردنە خواردووە بنەماڵەى تاڵەبانیش هەر ئەوەندە .
داهێنانێکی ترى بنەماڵەى بەرزانى : کۆیلەى پێڵاو
فازیل بەشارەتى یەکێکە لە کۆیلەکانى بنەماڵەى بەرزانى بەرپرسى لقى (١٢) پارتیە لە هەڵەبجە ، ئەم کابرایە یەکێکە لە قێزەونترین و چەپەڵترین کەسەکانى ئەو ناوچەیە ، لەیادى کیمیا بارانکردنى هەڵەبجەدا وپاش بەجێهێشتنى یادەکە لەلایەن ئەدهەم بەرزانیەوە بە پاساوى ئەوەى کەوا شوێنى شیاوى بۆ دانەنراوە ، ئەم بەشارەتیە ووتى : کەوا یادەکە بێسەرو بەرەیى پێوە دیارە و پێیان ناوە بە پێڵاوەکانى ئەدهەم بەرزانى دا ، دیارە ئەم بەرپرسى لقە لە پێلاوەکانى ئەدهەم غافڵگیر نەبووە ، هەر خودى ئەم بەشارەتیە له ‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لە مانگە چوارى ئەم ساڵدا ده‌ڵێت: من وه‌كیلی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیم ، ئه‌وه‌ی قسه‌ بكات پێڵاو ئه‌بڕمه‌ ناو ده‌می، بڕوانە ئەو لینکە
پێدەچێت بنەماڵەى بەرزانى و پارتەکەى کۆیلایەتیان کردبێت بەدامەزراوەیى ، ئەوەتا وەکیلى پێڵاویان هەیە ، هەم بۆ چاودێرى پێلاوەکانیان هەم بۆ ئەوەى کە پێڵاو وەکە چەکێک بەکارى بهێنن بیخەنە دەمى نەیارەکانیان .
فرانسوا حەریرى غەریقى نەفرەت بێت مەسینەى بۆ مەلا مستەفا هەڵئەگرت ئەگەر جەنابیان سەرئاوى بهاتایە ، لەمەوە مەسینە هەڵگر بوو بەزاراوەیەکى بڵاو و بە پارتیەوە لکاوە ، ئێستا بەهۆى پێشکەوتنى شارستانیەوە مەسینە ئەو گرنگیە ستراتیجیەى بۆ پارتى نەماوە، ئەوە نەبێت کە تەپڵى مەسینە بۆ ڕیفراندۆم لێبدرێت ، ئێستا کۆیلایەتی بۆ بنەماڵەى بەرزانى خەریکە ببێتە دیاردە ، کۆیلایەتیش زۆر جۆرى هەیە لەوانەیە کۆیلەى پێڵاو شانسى کاسەلێسى و گەنەخۆرى زیاتر بێت ، هەربۆیە بۆگەنى پێڵاو لەمەکتەبى سیاسى یەکێتى وە خەریکە مێشکى خەڵکى سلێمانى کاس ئەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە