سەرۆکێکى نوێ بۆ هەرێمى کوردستان

Tuesday, 22/11/2016, 21:28

2710 بینراوە


پارتى و یەکێتى یان چاکتر بڵێین ، مەسعود بەرزانى و جەڵال تاڵەبانى ، هەموو ڕێگەیەکى ناشایستە و ساختەکاریان پیادەکرد ، بۆ دەنگدان بە دەستورى کۆمارى عێراق ساڵى ٢٠٠٥ ، دەنگى هەموو خەڵکى کوردستانیان ، بەزیندوو مردوو ناوخۆ و هەندەران ... بە ساختە بەو دەستورە دا ، وە بە گوێرەى مادەى ٧٣ ى ئەم دەستوورە ، لەبەر ئەوەى سیستەمى وڵات پەڕلەمانیە ، سەرۆک کۆمار دەسەلاتەکانى سنوردارو بێکاریگەرە لە سەر بارى سیاسى وڵات و زیاتر تەشریفاتیە .
 بەئاسانى لەسەردەمى سەرۆک کۆمارى ئێستا فواد مەعسوم ، نەخوێندەواریکیش ئەزانێت قورسایى ئەم پۆستە چیە ، ئەم زیندەوەرە ، سەرخۆشى لە خێزانى نزارسامەرائى ئەکات ، کە ئەکتەرێکى سینەماو شانۆى عێراقە ، لەکاتێکدا کە ئەو کەسە لەژیاندا ماوە و هێشتا نەمردووە ، کەواتە لە سیستەمى پەڕلەمانیدا سەرۆکایەتى ئاگاى لەدەوروبەرى خۆشى نیە بەڵام کاروبارى وڵات بەڕێوە ئەچێت ، مەسعود زۆر هەوڵى نەزۆکانەى دا هەتا پێچەوانەى ئەوە سەرۆکایەتیەک بەباڵاى خۆیدا ببڕێت کە تەواوى دەسەڵاتەکان لە دەستى خوێناوى خۆى کۆبکاتەوە ، کە پەڕلەمانێک بەو هەموو لەرزۆکیەیەوە نەخێرێکى تیابوو ، مەسعوود ئەویشى کڵۆمدا و ڕەوانەى ماڵەوەى کردن ، ئێستا لە پێناوى کورسیەکەیدا میللە تێکى بەخۆیەوە جەڕاندووە . 
 ئێستا کار گەیشتۆتە ئەوقۆناغە کە پێویستمان بە سەرۆکێکى تازەیە بۆ هەرێم ، ئەم سەرۆکە هەتا ئێستا لە دەبابە ئەترسیت و دەبابە لەلاى ئەو دوژمنى کوردە ، لەبەرئەوە دوبارە بونەوەى ٣١ى ئابێکى تر ئەستەمە ، ئەم سەرۆکە بەبۆنى نەوت سەرو دڵى ئەگیرێت ، کەواتە نەوت دزیش نیە ، ئەم سەرۆکە کوڕى نیە هەتا دەزگاى سەرکوت و داپڵۆسێنەرى بۆ دروست بکات و ڕۆژنامەنوسى بە هەڵوێستى پێبکوژێت ، ئەم سەرۆکە تازەیە وەکو مەسعود ئەو سیفەتەى نیە کە ژن و خوشک وکچى و بنەماڵەکەى لە خەڵکى کوردستان بشاریتەوە ، چونکە هیچى لەوانە نیە ، ئەم سەرۆکە زۆر خۆشى لەڕەنگى زەرد نایەت ، کەواتە نەپێویستى بە وەزیرى زەردە ، نە جاشى زەرد ، نەکۆیلەى زەرد ، ڕەنگى زەردیشى نیە هەتا جاش و مستەشارو خائینانى بە ڕەنگى زەرد پێ سواخ بدات . ئەم سەرۆکە بارەگا سوتاندی نیە بەلکو تەکیەو بارەگاکەى خۆى سوتاوە ، ئەم سەرۆکە نەمەرحەباى تەلدزئەکات و نەخۆشى لەکەرى ناوجۆگا و ڕیشى چڵکن دێت .
ئەم سەرۆکە تازەیە ، نازانێت نەمسا کەوتۆتە کوێوە ، ئەگەر چا چاوئێشەو دانئێشەى گرت ناچێت بۆ ئەوێ وەکو مەسعودى مەلا لەسە حسابى سفرەى بێڕەونەقى نەدارانى کوردستان ، مەسرەفى ساڵێکى ئەم سەرۆکە ناکاتە تەنها و تەنها یەک چرکە مەسرەفى مەسعود وخێڵى مەسینە . ئەوەى شانازییە بۆ ئەم سەرۆکە نوێیەى هەرێم ، هەتا ئێستا نەبۆنى خیانەتى لێدێت و نەتامى خیانەتى کردووە . بەڵام :
لە سەردەمى ئەم سەرۆکە تازەیە بێکاریەکى کوشندە وەکو پەتا لە ناو جاش قەلەمەکاندا بڵاو ئەبێتەوە ، چونکە پێویستى نەبە جاش قەڵەمە نەبە قەڵەمفرۆشە ، سەرمایەى ئەم سەرۆکە تازەیە دڵخۆشکردنى خەڵکى کوردستانە ، دەرچوى قوتابخانەى خۆشەویستى خەڵکە ، ڕێزى هەموانى لایە و هەوادارى هەموو دەنگخۆش و گۆرانیبێژێکە ، بە پێچەوانەى مەسعودى کورسیە لەق ، کە دەرچوى مەسینەخانەکەى بەرزانیە ، بێجگە لەقین و دڵڕەشى وخۆفرۆشى هیچیترى لێهەڵناوەرێ . 
 مەسعود وەکو ئەردۆغانى باوەپیارەى توشى هستریا بووەو پەتى پچڕاندووە و بەکۆمەڵانى خەڵکى برسى وسکهەڵوشیوى کوردستان ئەڵێت : هەڵپەرن ، هەڵپەرن ، ئەم سەرۆکەتازەیە تەنانەت لەهەڵپەڕیندا لەو جیاوازەو ئەم خۆى بۆدڵخۆشکردنى خەڵک هەڵئەپەڕێت .
 لە و ڤیدیۆیانە بڕواننە هەڵپەڕکێى سەرۆکى داهاتوى هەرێم :
 *
* بەداواى لێبوردن لەم بەڕیزە چونکە ناچێتە سەرکورسیەک کە لەسەر لیتاوى خیانەت و خیانەت و خیانەت و نەوت دزى و نۆکەرى و بێئابڕوى چەقی بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە