پارتی دەخرێتەوە لیستی تیرۆر

Sunday, 02/07/2017, 19:17

9370 بینراوە


هەرچەند هەریەك لەپارتی و یەکێتی لەلیستی تیرۆری ئەمریکیدا بوون، بەڵام دوای ئەوەی ساڵی ٢٠٠٣ یارمەتی ئەمریکایان دا لەشەڕی داگیرکردنی عێراق، ئێدی لەوساوە ئەم جووت بنەماڵەیە ئەستێرەی بەختیان جارێکی تر کرایەوە و دواتر لەو لیستە ڕەشە دەرهێنران و لەبەرانبەردا ؛کەوتنە دادۆشینی کوردستان و عێراق لەسەر ئەرك و ماندووبوونی شەڕکارە ئەمریکیەکان خۆیان دەوڵەمەند کرد و کوردستان و عێراقیان بەدەردێ  برد کەڕەنگە تا ئێستا هیچ چەتە و باندێکی دز نەیان توانیبێ،بەو جۆرەی بەرن. بەجۆرێك، لەتەك سەرکردە عەرەبەکان بەچاوی خاوەن ماڵەوە لە گەلی عێراق و گەلی عێراقیان ڕوانیوەو جگە لە کرێچی و کۆیلەی خۆیان هیچ مافێکی تریان بەکەس بە ڕەوا،نەبینیوە. ئەمان لەبەرئەوەی خۆیان وەك ئۆپۆزیسێۆن و نەیاری حزبی بەعس وێنا کردبوو،ئێدی لای ئەمریکیەکان خۆیان بە ڕزگارکەری خەڵك و دەوڵەوتی دوای سەدام حوسێن،ناساند. 
دیارە شەڕی داعش زۆر بەباشی و بەبێ عارەق سەرکردە کوردەکان سوودمەندبوون لێی و ئەوەندەی تر خۆیان خرت و قەڵەو کرد کە جگە لەبانکەکانی چواردەوی خۆیان،موڵك و بانکەکانی جیهانیان تەژی کرد لە پارەی دزراوی خەڵك و ئەوەندەی تر نەهامەتی و قات و قڕیان لەملی هاوڵاتی ئاڵاند و سەری هەمویان کرد بە قووڕا.یەکێ لە یاریە ناشرین و قێزەوەنانەی ئەم جووت بنەماڵەیە کردیان دەرهەق بەخەڵکی خۆیان، برسی کردن و دەست بردن بوو بۆ قووتی مناڵانیان. بەجۆرێك، پێیان خۆش بوو هاوڵاتی خۆیان بکەنە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیا و فرۆشتنی سامانی سەرو بن زەوی و دابین کردنی گوللەی تفەنگ و مووشەکی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ داپۆسینی کورد بەگشتی ،هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە بەتایبەتی. لێرەوە بنەماڵەی بارزانی دوای ئەوەی دەستی گەورەی هەبوو لە جینۆسایدی کوردە یەزیدیەکان و خۆبەدەستەوەدانی تەواوەتی بۆ تورکیا،هیچی تیا نەهێشتەوە بۆ ئەوەی کورد لەناخۆ ئەو پشتگیریە دەوڵەتیەی لێی ئەکرا،بەردەوامی پێبدا، سەرباری ئەوەش بنەماڵەی بارزانی بەتەواوی خۆی خستە باوەشی تورکی داگیرکەر و کەلەبچەی کردە گەردن و دەستەکانی. 
ڕەوشی ڕۆژئاڤا بەشێوەیەك کاریگەری کردە ناوچەکە وا لە ئەمریکا بکا واز لە دەوڵەتێکی هاوپەیمانی خۆی وەك تورکیا بهێنێ و بەئاشکرا هەڤاڵبەندێتی لەگەڵدا تێك بدا. ئەمریکا بەڵێ لە عێراق کشاوەتەوە،لێ بەرژەوەندی خۆی نەداوەتە دەست کەسان و لایەنی تر و بەرهەمی ئەو قوربانیانەی ئەوان،بچنەوە. ئەمریکا هەرگیزسێبەری خۆی لە کوردستان و عێراق وون ناکا و ئەوەی ڕێگری ئەوەشی بکا،ئەوا هێزی سەربازی و مارێنزەکانی چۆن هەڵیان کووتایە سەر سەدام بەهەمان شێوەش هەڵئەکووتنە سەر سەری ڕەش. گەمژەی مەسعود لەئاستێکدایە بەتەواوی پشتی بە تورکیا بەستوەو هیچ لە کەلتووری تورك شارەزا نیە. نازانێ تورك هەرگیز هی ئەوەنیە پشتیان پێ ببەستی و داهاتووی خۆتیان بە تەنافی ئەواندا هەڵواسی. 
ئامانجی هەنووکەیی ئەمریکا نەمانی داعشە لە ئێستاداو خۆ ئامادە کردنە بۆ جەنگی داهاتوو کە بەبڕوای من درێژە پێدانی ئەم جەنگەی ئێستایە بەڵام بەرەو خاکی تورکیا و هاوپەیمانەکەی(مەسعود)و ٤٠ چەتەو دزەکان.هەربۆیە تورکیا مەسعودی هەڵپێچاوە تا پرۆسەی (ڕیفراندۆم) بکا بۆ ئەوەی تەگەرە لەبەردەم ئەمریکا دروست بکەن. ئەمریکاش  بەدڵنیاییەوە ئاگاداری ئەو یارییەی تورکیا و مەسعودە . بۆیە وەك دەستپێکێك ئەمریکا ڕایگەیاند؛ 
یەکەم: یارمەتی بۆ پێشمەرگە ناهێڵێ گەر ڕاپرسی لەم کاتەدا بکرێ. 
دووەم: دەست واڵا کردنی دروست کردنی حەشد لەهەموو شوێنێك و گەر پێوست بکا پەلاماری پارتی بدەن،ئەوا ئەمریکا لایەنی حەشد ئەگرێ. 
سێیەم: نەهشتنی ڕۆیشتنی نەوت بۆ تورکیا. 
چوارەم: هاندانی کۆمپانیاکان بۆ هاتنە دەرەوە لە هەولێر و داخستنی کونسوڵخانەکان. 
پێنجەم: گەر مەسعود لەسەر گەمژەییەکانی بەردەوام بوو،ئەوا پارتەکەی ئەخرێتە لیستی تیرۆری ئەمریکی و نەتەوە یەکگرتوەکانەوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە