لە چلەی نەوشیروان مستەفا با ئەم کارە بکەین

Friday, 23/06/2017, 1:13

4811 بینراوە


ووڵاتی سعودیە بڕیاری دا بە دەرکردن و ناردنەوەی حوشترەکانی دەوڵەوتی قەتەر کەنزیکەی ٣٠٠٠ دانەن. ئەمە جگە لە ناردنەوەی هەموو ئەو ئاژەڵانەی قەتەر کەلە سعودیە داڵدە درابوون و وا ئێستا ناسنامەو پاسپۆردی سعودیەیان لێ سەندرایەوەو نێردرانەوە بۆ قەتەر. ئەم کارەی سعودیە دوای ئەوە دێت کە قەتەر بەداڵدەری تیرۆر ناسرێنرا. ئەگەر چی ئەم بڕیارەی سعودیە نە ئەبوایە بگەیشتایە ئەو ئاستە و ژیانی ئاژەڵ بەم گەرمی هاوینە بخاتە مەترسیەوە،لێ سعودیە ئەیەوێ هەرچی فشارە بیخاتە سەر ئەو دەوڵەوتە و کاریگەری خراپی لەسەر دروست بکا. ئەمە لەکاتێکدا سعودیە خۆی گەورە داڵدەری تیرۆر و تیرۆریستانە.
-------------------------
سەردەمی مەلیك مەحمود  ئەو کاتەی ئینگلیز عێراق و کوردستانیان داگیر کرد، مەلیك مەحمود بڕیاری دا ئاڵاکەی دەوڵەوتی بەریتانیای مەزن چی تر لەکوردستان و سەرای سلێمانی هەڵنەکرێ و گەلێ بەڕێزەوە پێچایانەوەو دایانە دەست نوێنەرەکەیان لە سلێمانی و پێیان ڕاگەیاند، ئێرە کوردستانەوەو ئەو ئاڵایەش باشترە بچن لە ووڵاتی خۆتان هەڵیبدەن و ئێمەش ئاڵای خۆمان هەیە کە لە شوێنی ئەو ئاڵایە هەڵی ئەکەین.
بنەماڵەی بارزانی تەواو پێچەوانەی هەموو بنەماڵەکانی تری کوردستان تەنها حەز لە یەك ڕەنگی و یەك دەنگی و یەك جامانە سووری و یەك ناوچەیی خۆیان ئەکەن. ئەمان هەرگیز حەز بە پێکەوە ژیان و تەبایی ناکەن و نایانەوێ لەگەڵ کەسانی تردا،بەتایبەتی لەژن و ژنخوازییدا تێکەڵاوی لەگەڵ جگە لەخۆیا زیاتر بکەن. ئەوان تەنها ژن لە سۆرانی دێنن و کچانی خۆیان نادەنە سۆرانی. ئەم خەسلەتە دزێوە وای لێکردون لە هەموو بوارەکانی تردا خۆیان دوورە پەرێز بکەن و تێکەڵاوی کەسی تر نەکەن. 
لەژیانی ئەمڕۆی کوردستانی باشووردا بنەماڵەی بارزانی سنووری دێگەڵەیان  چەسپاندوە و ئەوەی بەدڵیان نەبێ ئاوودیوی دەکەن و دەری ئەکەن. بۆیە پێشنیاری ئێمە لە کوردستانپۆست بۆ خەڵکی سلێمانی ئەوەیە لەم بۆنەی چلەی نەوشیروان مستەفا هەستن بەوەی ئەو پارچە پەڕۆ پیسەی ناویان ناوە ئاڵای پارتی کە لەسەر لقی چوار هەڵیان داوە، بچن دایگرن و بیدەنەوە دەست ئەدهەم بارزانی ژنکوژ و پێی بڵێن، ئێرە شاری سلێمانی،شاری شێخی مەزن و شاری پێکەوە ژیان و شاری کۆی رەنگەکان و کۆی کەلتوورە جیاوازەکانە. لەبەرئەوە بچن لە بلەو بارزان هەڵی بدەن تا ئەو کاتەی گەلی کورد لە ڕەگ و ڕیشە هەڵتان دەکەنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە