ئه‌مجاره‌ش ......چیرۆكه‌كانی .......

Wednesday, 07.05.2017, 20:00

1421 بینراوە


هه‌ناسه‌ ساردی كورته‌باڵاكانتان بۆ ده‌گێرمه‌وه‌
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ....
نیشتیمان په‌روه‌ر و خه‌مخۆرانی گه‌له‌كه‌مان .....
 ڕۆژنامه‌ و سایتی ئه‌لكترۆنی و پێگه‌كان , كه‌ هه‌قیقه‌ت ده‌رده‌خه‌ن ...
سڵاوی هه‌ناوی پڕ زوخاوی ئێمه‌تان پێشكه‌ش ...
نیشتیمانه‌ جوان و پیرۆزه‌كه‌ی كوردستان , به‌خوا ,جێ ی هه‌مومانی تێدا ده‌بێته‌وه‌ , له‌ناو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و بازنه‌ی توند و تۆڵی نه‌ته‌وه‌دا ,ده‌توانین پشت و په‌نای یه‌كتر بین, ئێ به‌خوا خاكه‌ پیرۆزه‌كه‌ی كوردستان ده‌توانێ‌ , نان بداته‌ هه‌موومان ,واتا, نان و ئاشتی و یه‌كتر قبوڵ كردن ,به‌ته‌نگ هاتنی یه‌كتر و په‌راوێز نه‌خستنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری  زامنی كوردستانێكی یه‌كگرتووه‌ , زامنی پێكه‌وه‌ ژیان و خۆنه‌ویستی یه‌ , له‌ ئیستادا چی ڕوده‌دات له‌ كوردستان , چی ده‌گوزه‌رێ‌ , كه‌ بۆته‌ مایه‌ی په‌شیمان بونه‌وه‌مان له‌ كوردبونی خۆمان , ئه‌و خوێنه‌ی شه‌هید ده‌ی ڕێژێ‌ بۆ كوردستان , سه‌د حه‌یف , نابێته‌ سنور , سنوری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سنوری خاكی كوردستان ,ده‌زانن بۆ ؟
كوردستان خاكی هه‌موومانه‌ , كه‌س له‌ كه‌س زیاتر نیه‌ , موڵكی ته‌نها كه‌سێ‌ ,یان حیزبێ‌ ,یان خێڵێ‌, یان ده‌سته‌یه‌ك نیه‌ ,به‌ڵام ئێستا, كوردستان به‌ته‌واوی له‌ لایه‌ن هه‌ندێ‌ ده‌سه‌ڵات دارو خێڵه‌كی و حیزبی تاك قۆرخ , داگیركراوه‌ , چینێك كه‌ له‌ تفه‌نگ به‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵات ,پاڵپشت به‌ ئه‌جێنداكانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان, میلله‌تی كورد , دیل كراوه‌ , میله‌تی كورد ,برسی كراوه‌ ,میلله‌تی كورد ,كه‌رامه‌تی شكاوه‌ ,میلله‌تی كورد, په‌راوێز خراوه‌ , ده‌ست درێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر موقه‌ده‌ساتی كورد ,له‌ زستانا هیچ پارێزگارییه‌ك نیه‌ بۆ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان و كه‌سیره‌ی كردوون ,ئه‌و خۆراكه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن حوكمه‌تی عێراقه‌وه‌ ساڵانێكه‌ ده‌درێته‌ هه‌ژاران نه‌ك كه‌م بۆته‌وه‌ ,نیه‌ و ,ماڵێكی زۆری هه‌ناسه‌ سارد كردووه‌,هاوینان, كاره‌با نیه‌ ,هه‌رچی له‌گیرفانمان دایه‌ ده‌یده‌ینه‌ (خاوه‌ن مۆلیده‌), له‌ ساته‌خه‌وی شیرندا كاره‌بامان لێ‌ ده‌كوژێننه‌وه‌ و كه‌رامه‌تمان ده‌شكێنن, لای منداڵه‌كانمان ڕوڕه‌شمان ده‌كه‌ن ,چونكه‌ ناتوانین فێنكیان بكه‌ینه‌وه‌ ,ئه‌وجا تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان , چ كاره‌ساتێكی خوڵقاندووه‌ حوكمه‌ت ڕێی خۆشوشتنی لێ‌ گرتوین ,به‌ فه‌رمانی حوكمه‌ت ده‌خه‌وین و له‌ناكاو له‌ نیوه‌ی شه‌ودا زیره‌مان لێ‌ هه‌ڵده‌ستێنێ‌ ,ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان ڕوو ده‌دات ,ئه‌وانه‌ی موچه‌كانیان سێ‌ ساڵه‌ حوكمه‌ت كردوییه‌تی به‌ سێ‌ به‌شه‌وه‌ , دوو به‌ش بۆ حوكمه‌ت و یه‌ك به‌ش , ته‌نها یه‌ك به‌ش بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و هه‌ژاره‌كان ده‌بێ‌ , به‌ ناوی پاشه‌كه‌وت ,كه‌ ئه‌م پاشه‌كه‌وته‌ ,ڕوو زه‌رترین بواری ئابورییه‌ له‌ مێژودا , ئه‌مه‌ به‌گشتی  وه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ,ئه‌وجا , وه‌رن حاڵی كورته‌ باڵاكان ببینن , به‌ ته‌حه‌داوه‌ ده‌ڵێم كورته‌ باڵاكان هه‌ناسه‌ ساردترین توێژی كوردن ,نه‌ خانویان خانووه‌ , نه‌ ژیانیان ژیان, له‌ سه‌رده‌می حوكمه‌تی كوردستانا كه‌ خه‌ونی سه‌د ساڵه‌ی كورده‌ , خێرۆ مه‌ندی به‌ شه‌ره‌فی شاری سلێمانی هه‌ولێر و پیاوه‌ به‌ به‌زه‌ییه‌كانی كورد , جه‌ژنیان بۆ كورته‌ باڵاكان دابین كرد , حوكمه‌ت نقه‌ی لێوه‌ نه‌هات , ئه‌وه‌تا باوه‌شێن لای كورته‌باڵاكان باوی هاتۆته‌وه‌ , تاكه‌ توێژن ناتوانن له‌ گه‌رمایه‌ی هاوین فێنك ببنه‌وه‌ .قه‌ومینه‌ ‌ به‌خوا , ئه‌گه‌ر جه‌سته‌مان ڕێی ده‌دا ,ده‌چوینه‌ كرێكاری ,ده‌چوینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ,ئاومان ده‌فرۆشت , ته‌ماته‌مان ده‌فرۆشت , ده‌من بڵێم چی , ناتوانم خشتێك هه‌ڵبگرم ,هه‌ناسه‌م ته‌نگ ده‌بێ‌ به‌ ڕێگاوه‌ ده‌ڕۆم , ده‌چوومه‌ سه‌ر سندوقه‌كان" به‌ڵێ"م ده‌دا به‌ كوردستان , (به‌ڵێ‌ ) بۆ پێشمه‌رگه‌ ,(به‌ڵێ‌ ) بۆ شه‌هیدان  ,به‌سه‌ر شانی منه‌وه‌ حوكمه‌ت پێ ی گرت ,كه‌چی ئێستا ته‌نها (قات) ه‌كه‌ی حوكه‌مه‌ت ده‌توانێ‌(50) كورته‌باڵا بژێنێ‌ ,پێڵاوه‌كانی حوكمه‌تی ده‌ هێنده‌ی ژیانی كورته‌باڵاكانی تێچووه‌ , هه‌ناسه‌م ته‌نگ بووه‌ ,زۆر بێ‌ هیوام , له‌ و نیشتیمانه‌ی خوێن بنیاتی ناو گه‌ل دروستی كرد ....كه‌چی ئێستا منی كورته‌باڵا ,پاشه‌كه‌وت له‌ (75,000) هه‌زار دیناره‌كه‌م ده‌كه‌ن ,گه‌رمام ده‌كه‌ن و بێ‌ ئاو و نان , له‌سه‌رو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌رامه‌تیان ڕوشاندوم  ....پێم بڵێن ....
ژیان ئاوایه‌ .....قه‌ومینه‌ .....
كه‌واته‌ مردن تۆ له‌ كوێی ژیان كوشتمی