کرێچی و ڕیفراندۆم

Thursday, 06/07/2017, 22:24

2627 بینراوە


ماوەیەکە هەراو ووریایەک نراوەتەوە گوایە هەندیک حزب و خێڵ دەیانەوێت خزمەت بەگەل و نیشتمانی بریندار بکەن، ئەمە لەکاتێکدا کوردستانیان وێران و تاڵان کردوە میللەتیان کردۆتە بندیوار، ئەوانەی کە دەیان ساڵە لەسەر سکی ئەو میللەتە هەژارە دەخۆن و دەخۆنەوەو خۆیان دەوڵەمەند دەکەن و پێگەی خۆیان قایم دەکەن و لەهەوڵی بەدەست هێنانی پۆست و ئیمتیازی زیاتردان و ئەوەی پێی بڵێیت خەمی میللەتی برسێی و هەژاریان نیە. ئەمانە پێمان دەڵێن ڕیفراندۆم دەکەین بۆ ئەوەی دواتر سەربەخۆیی ڕابگەیەنیین.
من لەگەڵ سەربەخۆیدام و هەمو کوردیش چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکات بەڵام ئەو ڕۆژە پێویستی بە دانانی پایەکانی دەوڵەتدارییە.
ئەم بابەتە قسەی زۆر هەڵدەگرێت جا بە چەند ووشەو ڕستەیەک تەواو ناکرێت، بۆیە من باس لە چەمکێکی بچوکی ئەو بابەتە دەکەم سەرەتا بەنمونەی کرێچی دەست پێ دەکەم.
 ئەگەر کەسیک کرێچی بێت و خانوی خۆی نەبێت پێویست بەوە دەکات بڵێی خانوت دەوێت بێ گومان نەخێر ئەمەش بەڵامێک دەکات و دەڵێ بەمەرجێک دراوسێی خراپم نەبێت، خانوەکە جنۆکە و جانەوەری تێدانەبێت و ڕێمان لێ نەگێرێت کە ئازادانە بچینە دەرەوەو تیایدا لەبرسا نەمرین کە من بزانم خانویەکم دەدەنێ تیایدا لەبرسا بمرم بە تورێک نامەوێت.
 بابێنەوە سەربابەتەکە پایەکانی دەوڵەتداری خۆی لەچەند پایەیەک دەبێنێ کە ئێمە هیچیمان نیە سوپای نیشتمانی کە ئێمە جارێ نەگەیشتوینە بەو ئاواتە ئابوری سەربەخۆ ئێمە بەناو ئابوری سەربەخۆمان هەیە بەڵام میللەت چارەکە موچەی دەدەنێ و بە دوومانگ جارێک هەروەها دەبێت ژێرخانی ئابوری هێندە بەهێز بێت توانای ئەوەی بێت بەلای کەمەوە ۳ ساڵ بتوانی میللەت بەڕێوەبەری بە پارە پاشەکەوتکراوەکان کە لە بانکدا، هەیە کاتێک دەوڵەتانی دراوسێ ئابڵوقەت دەخەنەسەر کە ئەمەمان نەک نیە بەڵکو دەسەڵات پارەی تاک بەتاکی خەڵک قەرزاراوە کەسی واهەیە دوو دەفتەر دۆلار زیاتری لای حکومەتە و حکومەتیش مێشێک میوانی نیە.
سەرچاوەی دارایی و ئابوریمان خۆی لەهەناردەی نەوتدا دەبینێت و هیچ سەرچاوەی تری بەدیلی ترمان نیە تا پشتی پێ ببەستین.
ڕێزگرتنی یاسا ئەمەش لەکوردستاندا بونی نییە، چونکە بینمان بۆ کورسی کەسێک پەرلەمان داخراو حکومەتیش ئیفلیج کرا، گەورەترین دەزگای هەڵبژێردراوی خەڵک سوکایەتی پێ کرا لەلایەن حزبەوەو بەهێزی چەکدار پەرلەمان پەک خرا.
شەفافیە ت لەکوردستاندا شەفافیەت هەر ووجودی نیە و بنەماڵەیەک یاری بە موقەدەراتی میللەتێک دەکەن.
مافی مرۆڤ مافی مرۆڤیش نەماوە بۆ نمونە لە ٨ مارسدا ڕۆژی ژناندا موچەی ژنان و منداڵانیان بڕی لە زیندانەکان ئاماری دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێ کە ئەشکەنجەی زیندانیان لە حاڵەتەو بوە بەدیاردە.
ئازادی ڕۆژنامەگەری ئەمەش بونی نییە چونکە هەر ڕۆژنامەنوسێک باس لەپشتی پەردەی بابەتەکان بکات یان دەستگیر دەکرێت یان تیرۆر دەکرێت، یان خۆیان ووتەنی ئاوودیووی دێگەڵە دەکرێت.
سەرچاوی ئاو ئێمە چەند ساڵە بەناو حکومەتین تەنها بیریان لەگیرفانی خۆیان کردۆتەوە هیچ سەرچاوەیەکی ئاومان نیە پشتی پێ بەستین سەرچاوەی ئاوەکانی کوردستان لە تورکیاو ئێرانن بۆخۆمان باش دەزانین، چەند کەم بۆتەوە بەهۆی بەنداو دروست کردن و گلدانەوەی ئاوەکان لە ووڵاتی خۆیاندا. دژایەتی پێکردنی ئێمە ئەم دەسەڵاتە هێندە باڵەخانەی شەخسی و حزبی دروست کرد هێندە بەنداوی دروست نەکرد تا لەکەم ئاوی کوردستان بپارێزن.
ئازادی بازاڕ ئەویش خۆی لەدوکۆمپانیایی حزبی دەبێنێت کۆمپانیاکانی پارتی و کۆمپانیاکانی یەکێتی تەواوی تەندەری پڕۆژە و کارەکانی حکومەت بۆ ئەم دو کۆمپانیایە دەردەچێت و بەهیچ جۆرێکیش باج نادەن بەحکومەت دو تۆڕی موبایلمان هەیە تۆڕەکانی یەکێتی و تۆڕەکانی پارتی کە بەئاشکرا کارتێکی ٥۰۰۰ دینار دەدەنە ٦۰۰۰ دینارو بە ئاشکرا دزی لەو میللەتە دەکەن و حکومەتیش توانای لێپرسینەوی ئەم کۆمپانیانەی نیە چونکە خۆیان بەجۆرێک لەجۆرەکان کارمەندی حزبن و حزبیش خاوەنی تۆڕەکانە و کۆمپانیاکانە خراپی دۆخەکە لەوەدایە سزای کۆمپانیا نادەن نمونە کوێر کردنی دەیان کەس بەدەرزی خراپ لەهەولێر کەس سزانەدرا هێنانی سوتەمەنی ژەهراوی بە تەنەکەر بۆ سلێمانی و دوای دەستگیرکردنی ڕەوانەکردنەوەی بۆ سنو بێ سزادان و تەلەفکردنی بەنزینەکەو بێگومان هاوردەکردنەوەی بە شێوازێکی تر.
کەرتی تەندروستی ئەوکەرتەش لەبەرچاوی هەموان ڕونە تەواوی بەرپرسان بۆ هەڵامەتیش نایەنە ناو نەخۆشخانەکانی خۆمان بۆیە ئەوان خۆین پێش هەمو کەسێک فەشەلی ئەوکەرتە بەگویمان دەدەن.
کەرتی پەروەردەلەدنیادا زۆرترین گرنگی بەم کەرتە دەدرێت بۆئەوەی نەوەیەکی لێهاتو نیشتمان پەروەر متمانە بەخۆ دروست بکەن و حکومەت بەردەوام لەخەمی ئەم کەرتەدایە چونکە تەواوی حکومڕانان دەبێت بەم کەرتەدا تێ پەڕن جگە لەحکومی قەرەقوشی کوردی سەرەڕای بڕین موچە و کەمکردنەوەی بۆ چارەکە موچە حکومەت دەوامی ئەم کەرتەی کەم کردۆتەوە بە پێچەوانەی جیهان هەروەها زۆر جارئەو وەزیرەی کە ئەم کەرتە بەڕێوە دەبات لەهوڵی بە کۆیلەکردنی نەوەی نوێیە و ڕەسمی سەرۆکە بەزۆر سەپاوەکە بەسەر خویندکاران دابەش دەکات و وینەیان لەگەڵ دەگرێت تا بیکاتە چالاکیەک بۆ سەرۆکی حزبەکەی و خۆی پێ بەرێتە پێشێ.
 کەرتی خوێندنی باڵا ئەم کەرتەش هیچی لەوانێ تر کەمتر نەبێت زیاتر نیە دیاردەی قبوڵ خاس و دواتر واستە و واستەکاری بۆ ئەوەی فڵان دەرچێت و مامۆستا با پرسیارەکانت سوک بێت تا خوێندکار گلەیی نەکەن لای بەرپرسانی سەرو خۆمان یان دەڵێن فڵان خوێندکار نەخۆشە و بەڵکو لەم تاقیکردنەوە بەشداری نەکات زۆر قورسە بەمەرجێک هەمو مامۆستایان زانکۆ و پەیمانگاکان شەهادی بەرزی خۆێنیان هەیە و ئەگەر خوێندکارێک نەخۆش بێت پێویست بەوەناکات واستەی بۆ بکرێت خۆیان دکتۆرن و ئیجازەی دەەن بەسەرهاتێک باوە لەکوردستان دەڵێن کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ کۆبونەوەیەکی جیهانیان هەبوو دەبو بە فڕۆکە بڕۆن کاتێک هەمو سواری فڕۆکەکە بون کاپتنی فڕۆکە کە پێی ووتن مامۆستایان ئەم فڕۆکەیە یەکێک لەخوێندکارەکانی ئێوە درویستی کردوە مامۆستاکان دادەبەزن یەک مامۆستا نەبێت دەڵێن مامۆستا چۆن تۆ دانەبەزیت دەڵێت پاخر من دڵنیام خوێندکاری ئێمە دروستی کردبێت نافڕێت من ڕێزم بۆ مامۆستاو دکتۆرە بەڕێزە نیشتمان پەروەرەکە هەیە ئەوان بەردەوام لەهەوڵی چاک کردنی ئەو کەرتەدان بەڵام دەسەڵات ڕێگرەو نایەوێت خەڵک لە خۆیان زیرەکربێت.
دادوەری و دادگاکان بەداخەوە ئەمیش حزب کۆنتڕۆڵی کردوە نمونەیەکی سادە ئەنجومەنی دادوەری پارتی بەتەعینات دایناون واتە بە ئیمزای سەرۆکی پارتی داندراون تەواو وەلائیان بۆ پارتی و بارزانی هەیە، کەچی دێن تەداخول لەکاری یاسای پەرلەمان دەکەن و وادە بۆ ئەو کەس درێژ دەکەنەوە کە ئەوانی داناوە بەکورتی سەربەخۆ نین و ژێر دەستەی حزبن، هیچ کات سەرکەوتو نەبوە و تاوانباران دەست گیر نەکراون نمونەش زۆرە بکوژی فول لایتەکەی هەولێر.
کەرتی پیشەسازی هەر گرنکی بەو کەرتە نەدراوە بەڵکو زۆر جار ڕێگریشی لێکراوە بە پاساوی جۆراو جۆر بەڵام لەڕاستیدا بەرپرسان داوای بەش و سەهمیان کردوە.
کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری ئەویش هیچ کارگەو سایلۆیەکی ئەوتۆمان نیە تا بەرهەمی جوتیاڕان بکڕدرێتەوە لەبازارەکاندا و بەکار بهێنێت بۆ ناوخۆ. پەیوەندیەکانی دەرەوە کە ئەمە بابەتێکی گرنگی ئەم پڕۆسەیەیە، بەڵام بەداخەوە ئەویش حزبیە و وەک دەزگای نیشتمانی کارناکات.
کاتک پارتی لەگەڵ ووڵاتێک باش بێت ئەوە پەیوەندیەکان باشن کاتێکیش خراپ بو پەیوەندیەکان خراپن تەواوی پەیوەندیەکان لەسەر بنەمای بازرگانی هەڕاج کردنی سامانی نیشتمان بنیادنراوە نەک نەتەوە بۆیە هێزیکی ئەو تۆی نیە لەگەڵ هەر سێ پارچەکەی تری کوردستاندا کۆک و تەبانین بۆ نمونە پارتی بەسەرۆکایەتی بارزانی لەسەر داوای تورکیا حزبێکی تری لە ڕۆژ ئاوا دروست کرد و هێزیکی جەکداریشی بۆ دروست کرد تا دژایەتی کانتۆنەکانی پێ بکات.
کاتێک تورکیا ویستی بۆنمونەش شەڕەکانی ئەم دواییەی شەنگال کە ئەوهێزەی پارتی دروستی کرد شەڕی شەڕڤانی پێ دەکرد پارتی ئابڵوقەی خستە سەر ڕۆژئاواو خەندەقی لێدا دژی کوردانی ئەوێ لەسەرداوای تورکیا چونکە تاکە ڕێگای کوردستانی گەورە بۆ سەر دەریای ناوەڕاست لە کوردستانی ڕۆژئاوایە بۆیە تورکیا بەردەوام هێرش دەکات تا کوردانی ڕۆژئاوا نەگەنە سەر دەریا پارتیش بێگومان لەخزمەتی تورکدایە و هەمو کارێک دەکات بۆڕازی کردنیان.
کوردستانی باکور دیسان پارتی لەسەرداوای تورک پارتێکی بۆ کوردستانی باکور دامەزراندوە لەسەر بودجە و قوتی خەڵک تەنها بۆ مەرامی حیزبی و ڕازی کردنی دوژمنانی کورد و دەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم پارتی سود لە داهاتی کوردستان وەردەگرێت بۆ چەکدارکردنی نەیارەکانی کوردستانی باکور و ڕۆژ ئاوا بەکورتی جاشەکان .
بەکورتی و پوختی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و فاشیلترین کەسی ناو حزب دەستیان بەدەسەڵاتی کوردیەوە گڕرتە و دوای برسی کردنی خەڵک و دروست کردنی دەیان قەیران دەیانەوێت بە ڕیفراندومێک خۆیان لەو گوناح و تاوانانە پاک بکەنەوە کە بەسەر میللەتدا هێناویانە بەوشیوەیە کە تەنها بۆ گیرفان و مانەوەی خۆیان بەکاربێنن بەمەر جێک بۆ سەربەخۆیی نیە بۆ مانەوەیان لەدەسەڵات و برسی کردنی زیاتری خەڵک بۆیە ئەگەر نێتان پاک بوایە دەبو دوساڵ پێش ئیستا ئامادەسازیتان بۆ بکردایە نەک دوساڵ پێش ئێستا دۆخەکەتان تێک بدایە و میللەتان بێ ئومێد بکردایە.
ئەگەر بەکرێچیەک بڵێی بچۆرە خانویەک بۆ خۆت بەڵام ئاوی نیە کارەبای نیە پارە نیە کار نیە یاسا نیە ئازاد نیت دەبێت برسی بیت و ببیتە کۆیلە دراوسێکانت خراپن دژایەتیت دەکەن کۆڵانەکانی پشتەوەش هەر دژی تۆن خانوەکەش پڕە لەجانەوەرو جنۆکە و دەعبا بێگومان دەڵێی نەخێر با هەر کرێچی بم.
منیش دەڵێم نەخێر بۆ ریفراندۆم و بۆ گەوجاندۆم هەرکات پارە دزراوەکانی موچە خۆرانتان گەڕاندەوە دەست بەرداری کورسیە ناشەرعیەکە بون یاسا سەروەر بوو، داهات شەف بوو قەیرانە دروست کراوەکان نەمابو، کەرتەکان چاک ببون ئەوکاتە قسەمان نامێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە