ئاوارەکان لەکوردستان

Tuesday, 22/11/2016, 22:36

1624 بینراوە


لەم ساتە وەختەدا کەگەلیکی ستەم دیدەی وەک کوردستان بەقۆناغیکی سەختی ئابوری و سیاسیدا دەڕوات بەجاریک تەواوی ژیان لەم هەریمەدا بەرەو سەختتر دەڕوات و لەسایەی دەسەڵاتیکی گەندەڵ و خۆسەپێندا تەواوی ژیان بەرەو مەرگەسات دەڕوات . کاتێک بەرپرسەگەورەکان یاساشکینی دەکەن کاتیک گەندەڵی و دزی دەگاتە ئاستیک مووچە دەبڕن و دەدزن کاتیک دام و دەزگا شەرعیەکان پەک دەخرێن کاتیک داهاتی ئەم هەریمەلەلایەن چەند کەسیک و مافیایەک دەدزریت لەم کاتانەدا بۆداواکردنی ماف هاوڵاتیان و موچە خۆران دەڕژینە سەرشەقامەکان تا دەسەڵاتە دزەکە بەخەبەر بیتەوە کەچی دەسەڵاتە مافیاکە سوکایەتی بەهەمو خەڵک دەکات و دەڵیت بۆخۆتان هەڵپەڕن خەبەر بخوینن. هەروەها بۆپاساوی دزیەکانیان ئاوەرەکان وەک نمونە دیننەوە کەبارگرانیە بەسەر حکومەتە دزەکەوە با ئیمە زیاتر وردینتر لەم بابەتە بکۆڵینەوە بزانین بارگرانین بۆ حکومەت یان باری سەرشانی حکومەتی سوک کردوە ئاوارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق که ڕویان لەم هەریمە کردوە کین ؟ زوربەی ئاوارەکان موچە خۆری دەوڵەت بون و مانگانە موچەکانیان لەکاتی خۆی وەرگرتوە و لەکوردستان خەرجیان کردوە هەمو خیزانیکی ئاوارە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە موچەی مانگانەیان بۆبڕاوەتەوە . ئەم ئاوارانە زوربەیان لەشارەکانی هەریم دەژین و مانگانە لە 200$ تا 400$ و زیاتریش دەدەن بەکریی خانوو هەندیکیان پزیشکن هەندیکیان سەرمایەدارن و لەکوردستان کار دەکەن . ڕۆژانەش بۆپیداویستی ڕۆژانە روو لەبازاڕەکان دەکەن و دەیکڕن تۆزیک کەبازاڕ هەیە بەهۆی ئەمانەوەیە کەڕۆژانە بڕیک پارە دەخەنە بازاڕاوە... سەبارەت بەکەمپەکان هەموو پیداویستی کەمپەکان لەڕێی ڕیکخراوە خیرخوازی و نەتەوەیەکگرتوەکان دابینکراوە تەنانەت چەندین پلەی وەزیفیان بۆ هاوڵاتیان دابین کردوە نەخۆشخانەکانیشیان لەلایەن ڕێکخراویکی ئیتالیاوە بەڕیوەدەبرێت خەرجی دەرمان و پزیشک و کارمەندان لەئەستۆی ئەواندایە حکومەتە دزەکەی خۆمان یەک دۆلاریان بۆ تەرخان نەکردون و لە لایەن چەند ووڵاتیکیش یارمەتی داراییان بۆنیردراوە دراوەتە دەست ئەم حکومەتە ،،، لەڕاپۆرتی ڕیکخراوە مرۆیەکان بیستمان کە بازرگانی بەئافرەتانی کەمپەکانی ژیر دەستی ئەم سەرۆکە پەڕۆکە دەکریت تەنانەت دەشیان فرۆشن . ئایا ئەم ئاوارانە بارگرانین یان باری شانی حکومەتیان سوک کردوە بۆیە پییان دەڵین ئەم بیانوەشتان وەک ئەوانیتر بەتاڵ و پوچە ئەگەر حکومڕانیتان پئ ناکریت فەرموون بەجێی بیڵن ئەگەرنا چاوەڕیی سزای توندی گەل بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە