نوێنەری حکومەتی هەرێم جنێوی بازاڕی دەدات

Wednesday, 12/07/2017, 1:44

10045 بینراوە


ئەو ڤیدیۆیەی کە لێرەدا دەیبینن، بەشێکە لە کۆبوونەوە و ناڕەزاییەتیی چالاکەوانانی ئەوروپا، بەتایبەتی رێکخراوی (Kurdistanforum) لە بەلجیکا کە ئەو کۆبوونەوەیەی رێکیخستبوو، ئەویش بەرامبەر بە هاتنی سەرۆکی پارتیی و سەرۆکی عەشرەتی بارزان مەسعود بارزانی بۆ برۆکسل, هەروەها دواجار ویستی سەردانی پەرلەمانی ئەوروپا بکات.
بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە چوونی مەسعود بۆ بەلجیکا، ئەو نووسینەی خوارەوە بخوێنەرەوە.
سەرچاوەیەک لە برۆکسل بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە مەسعود بارزانی لە ترساندا بۆ گواستنەوە و هاتووچۆ پاسەوانی تایبەتی بەلجیکی لە کۆمپانییایەکی تایبەتی گرتبوو، کە کرێی تێچوونەکەی بە نرخێکی خەیاڵییە، بۆ تەنیا چەند کاتژمێرێک لە رۆژێکدا لە سەرو سەد هەزار دۆلارە، کە بە ماشێنی تایبەتیی و لە ژێر چاودێرییەکی زۆردا بەرەو شوێنی دیارییکراو گواستیانەوە، بۆیە ئەوانەی ڤیدیۆی رۆیشتن و دابەزنیەکەی دەبینن، ئەوە نیشانەی پێشوازییکردنی فەرمی نییە، بەڵکو بەکرێگرتنی ئەو پاسەوانانەیە، کە بەو پارە زۆرە بەو کارە هەڵدەستن. سەرچاوەکە دەڵێت، پێدەچێت سەفارەتی تورکیا رێنمایی بەکرێگرتنی ئەو پاسەوانانەی بۆ کردبێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە لە سەرەوە دەیبینن، پێش هاتنی مەسعود بارزانییە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل واتە رۆژی ١١ / ٧ / ٢٠١٧ بڕوانە چۆن (زانا ئەحمەد کوردە)ی نوێنەری حکومەتی هەرێم بە قات و بۆیمباخ و چانتایەکەوە، فریای ئەوە دەکەوێت، کە بەسەر خۆپیشاندەرانەوە سیخوڕی بکات و بە کامێرا وێنەیان بگرێت.
- زانا ئەحمەد کوردە، لە بنەماڵەی چەرمەگاییە، بنەماڵەکەیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان، چونەتە پاڵ هەردوو حیزبی دەسەڵات (پارتیی و یەکێتیی) و خۆیان بەسەریاندا دابەشکردووە.
- زانا ئەحمەد کوردە (زانا چەرمەگایی)، کاری نایاسایی زۆری لە بەلجیکا کردووە، وەکو سەرچاوەکە پێی راگەیاندنین، کەوا نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی وەکو کۆمپانیایەک لە بەلجیکا تۆماری کردووە، فەرمانبەرەکانیان لە دوو شوێن موچە وەردەگرن،
یەکەم: لە شوێنی کارە فەرمییەکانی خۆیان،
دووەم: لە ناو ئەو کۆمپانیایەدا کە کار بۆ حکومەتی هەرێم دەکەن.
- زانای ئەحمەد کوردە، کە پەلاماری چالاکەوانی مەدەنی کاک پێشڕەو ئیسماعیل دەدات و پێی دەڵێت قۆندەرە. بۆ ناسینی پێشڕەو، دەڵێین پێشڕەو کوڕی ئیسماعیل عارفی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بووە.
- باوکی پێشڕەو (ئیسماعیل عارف) پورزای دایکی نێچیرەڤان بارزانییە، بەڵام پێشڕەو وەک هەموو خەمخۆر و دڵسۆزێکی ئەم گەلە، هاتۆتە بەرەی گەل و دژی پارتیی و دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی لە شەڕدایە و هەڵوێستی مەردانەی وەرگرتووە،. لێرەوە سەرنج لەسەر ئەو دوو کەسە بدەن، یەکەم زانا ئەحمەد کوردەیەک کە دژی کوردە، چەرمی رووی هێندە قایمە وەکو چەرمی گا، کاری بارزگان و سیخوڕی دەکات. دووەم پێشڕەو ئیسماعیل کە بنەمالەکەی پارتیی و خزمی نێچیرە، لە هەموو ناشرینییەکانی پارتی و بارزانی یاخی بووە و هاتۆتە بەرەی گەل.
لەو ڤیدیۆیەدا ببینن، چۆن زانا ئەحمەد کوردە جنێو بە کەسە چالاکەوانەکانەکان دەدات و وەک سیخوڕێک بۆ پۆلیسیان دەست نیشان دەکات، تا لە کاتی هاتنی مەسعود بارزانی نزیک نەبنەوە و دووریان بخەنەوە، هەروەها جنێو دەدات و دەڵێت (قۆندەرە).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە