ئەوانەی دەچنە رێزی پارتەکەی حسێنی یەزدانپەنا، ناوەکانیان بۆ ئیتیلاعات ئاشکرا دەکەن

Saturday, 15/07/2017, 13:43

5860 بینراوە


کەسێکی نزیک لە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (حسێنی یەزدانپەنا)، کە ئیستا لە وڵاتێکی ئەوروپا داوای مافی پەنابەری کردووە، لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک بەڵگە و دۆکۆمێنتی لەسەر ئەم پارتە و حسێنی یەزدانپەنا، داوە بە پۆلیسی ئەو وڵاتە، وەکو خۆی دوایی بۆ پەیامنیری کوردستانپۆستی ئاشکراکرد، دەڵێت: کاتی خۆی من لەگەڵ حسێن یەزدان پەنا بووم، چارەم نەبوو دەترسام، بۆیە دەبوو هەر لەگەڵی بمێنمەوە، چونکە ئەگەر کارێکی پێچەوانەم بکردایە لەناو دەبرام و دەکوژرام. کاتی لێکۆڵینەوە کە لەگەڵ پۆلیسی ئەم وڵاتە کە لەگەڵم کرا چەند نهێنییەکم درکاندووە، پێم خۆشە لێرەدا هەندێکی بۆ ئێوەش بگێڕمەوە، کەوا تا سەدام مابوو، حسێنی شەیتانپەنا (لە زمانی خۆیەوە)، دەبوو ئێمە بچین سیخوڕی بەسەر بارەگاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بکەین، بەتایبەتی لە سلێمانی، هەموویمان بە وێنە و ڤیدیۆ دەگرت، دەمان فرۆشتەوە بە حکومەتی عێراق. من یەکێک بووم لەوانەی فەرمانم پێدەدرابوو وێنە بگرم و دوایی بیدەم بە حسێنی شەیتانپەنا.
حسێنی یەزدانپەنا، کاری زۆر ناشرینتری کۆمەڵایەتی کردووە، کاتی خۆی چەند جارێک ئاگاداربووم، ئافرەتی بردووە بۆ کاربەدەستە عەرەبە بەعسییەکان لە بەغدا، پارە و دەستکەوتی پێوەرگرتووە، ئەم کارە ناشرینەش تا ئیستا بەردەوامە، هەموو بەرپرسەکانی پارتیی و یەکێتی ئەمڕۆ ئەو راستییە دەزانن و حسێنی یەزدانپەنا بۆ ئەوانیشی کردووە..
ئێمە گومانی ئەوەشمان هەبوو حسێنی یەزدانپەنا جۆرێک لە پەیوەندیی و هاریکاریی لەگەڵ حکومەتی تاران و ئیتیلاعاتدا هەبێت، کاتێک حکومەتی بەعس لە عێراق روخا، ئەوسا  گومانەکان رەوینەوە و زیاتر ئاشکرا بوو.
حسێنی یەزدانپەنا، خۆی وا پیشان دەدا، شەڕ دژی داعش دەکات، قوربانی و شەهیدی داوە، ئەمەش راست نییە، ئاخر چۆن دەکرێت لە ژێر دەستی پارتیی دیموکراتی کوردستاندا بێت، رێگات بدات دژی داعش بچێتە شەڕی دەستە و ئێخە؟
پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان، کە دەکوژرێن و شەهید دەبن، هەموویان لەو کوڕە گەنجانەن، نازانن حسێن شەیتانپەنا خائینە و ئەم حیزبەی بۆ بازرگانی و سیخوڕی دروست کردووە! پێیان وایە ئەم پارتە پارتێکی کوردستانییە، خەبات بۆ ئازادی رۆژهەڵات دەکات.
حسێنی یەزدانپەنا پەیوەندیی بە ئیتیلاعاتەوە هەیە، ئیتیلاعات هەر پێشمەرگەیەکی بوێت حسێنی شەیتانپەنا لە سیناریۆیەکدا بە فڕ و فێڵ تەسلیمی ئێرانی دەکاتەوە، یان بە ناوی شەڕی داعشەوە دەینێرێ و لەوێ لەناوی دەبەن، تا ئیستا هیچ پێشمەرگەیەکی ئەم حیزبە لە شەڕی داعشدا نەکوژراوە.
لە یەکێک لەو دەنگە تۆمارکراوانە کە ئەو کەسە تەسلیمی پۆلیسی ئەو وڵاتەی کردووە، دەنگێکی تۆمارکراوی حسێنی یەزدانپەنایە، لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئیتیلاعات قسە دەکات، لە دەنگە تۆمارکراوەکەدا ناوی چەند پێشمەرگەیەک بە ئیتیلاعات دەدات و ئاگاداری دەکاتەوە، کە ئەو کەسە ئیستا گەیشتۆنەتە لایان، ئیتر هەرچی زانیارییە لە سەریان بە تەلەفون پێیان دەدات.
ئەو کۆنە پێشمەرگەیەی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت: دوای ئەوەی زانیارییەکانی بە ئیتیلاعات دا، هەفتەیەکی پێنەچوو، خانەوادە و برا و باوک و کەسەکانی ئەو پێشمەرگانە لە ئێران لەلایەن ئیتیلاعاتەوە بانگ دەکران و دەگیران، هەندێکیان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دوور دەخرانەوە.
ئەم کۆنە پێشمەرگەییە ئەوەشی باس کرد، کە لەم دوایەدا حسێنی شەیتانپەنا، ناوی چەند کوژراوێکی لە شەڕی داعش ئاشکرا کرد، کوژراوەکان هەموو لە دواوە لە لایەن حسێن و تاقمەکەی خۆیەوە تەقەیان لێکرابوو. بەم شێوەیە حوسێنی شەیتانپەنای سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان، پارە لە پارتیش وەردەگرێت، دەڵێت شەهیدمان هەیە.
حسێنی شەیتانپەنا پەیوەندیی بە دەزگای هەواڵگری تورک، (میت)یشەوە هەیە، زانیاری و نهێنی هەمەلایەنە لە سەر چالاکیی پێشمەرگە و پارتەکانی باشوور، تەنانەت لەسەر ئیتیلاعات بە تورکیا دەدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە