پاش رۆژێک مەسعود بارزانی لە ئەوروپا مایەوە و بەسەرشۆڕی بڕیاڕە بگەڕێتەوە

Wednesday, 12/07/2017, 12:14

9710 بینراوە


سەرچاوەیەک لە برۆکسل بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا سەردانی مەسعود بارزانی بۆ ئەوروپا، بەو نیازە بوو، کە پێنج رۆژ بخایەنێت و سەردانی چەند وڵاتێک بکات، بەڵام ئەمڕۆ نوێنەری یەکگرتوو کە وەزیری حکومەتی نێچیرڤانە، رایگەیاند کەوا بڕیاڕیان داوە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە بۆ هەولێر.
شایانی باسە پێرێ 10 /07 / 2017 مەسعود بارزانی، هەرێمی جێهێشت و دوێنێ گەیشتە بەلجیکا و دوای رۆژێک بڕێاڕی دا بگەڕێتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە سەردانی مەسعود بارزانیی و شاندەکەی سەرکەوتوو نەبوو. دیسان سەرچاوەکە هۆکاری ئەمەی گەڕانەوە بۆ چەند خاڵێک، یەکەم: لە ترسی خۆپیشاندان و ئابڕووچوون. دووەم: لەبەر ئەوەی لەلایەن هیچ بەرپرسێکی بەلجیکیییەوە پێشوازی گەرمی لێنەکرا و بەرپرسە باڵاکان ئامادەنەبوون بیبینن، ئەمانە وای کردووە کە بڕێاری گەڕانەوە بدات.
یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ئەم سەردانەش ئەوە بووە، کە مەسعود بارزانی توانی تەنیا سێ بەرپرسی بەلجیکی ببینێت ئەویش (وەزیری ناوخۆ) و (کۆچ و کۆچبەران)، هەروەها یەکێک لە (جێگرانی سەرۆکوەزیرانی بەلجیکی)، کە هەموویان سەر بە تەنیا پارتێکی بەلجیکین، ئەمە وەکو راگەیاندنەکانی دەسەڵات باسیان لێوەکرد، گوایە بارزانی بۆ مەسەلەی ریفراندۆم سەردانی ئەوروپا دەکات، بەڵام وەک بینرا، ئەو بەرپرسانەی مەسعودیان بینی لە ئاستی پرۆپاگەندەی سەردانەکەیدا نەبوون، بۆ نمونە وەزیری کۆچ و کۆچبەران و وەزیری ناوخۆی وڵاتێکی دیکە هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی ریفراندۆمی کوردستانەوە نییە، بەڵکو دەبوو سەرۆک وەزیران و سەرۆکی دەرەوەی بەلجیکای ببینایە، تەنانەت ئەوانیش رەتیان کردۆتەوە، کە لەو بارەیەوە گوێی لێبگرن و لەگەڵ پێشنیارەکەی مەسعوددا بن. ئەمەش بەشێکە لەو گاڵتەجاڕییەی ریفراندۆم کە بۆ بەرپەرچدانەوە وەزیری ناوخۆی و کۆچبەران پێشوازیان لێکرد.
ئەو وێنەیەی سەرەوە وەک دەبینرێت مەسعود بارزانی بە فڕۆکەیەکی تایبەت هاتووە و کەس پێشوازی لێنەکردووە، تەنیا زانا چەرمەگای نوێنەری کۆمپانیای حکومەتی هەرێم نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە