ژمارە: شەشسەد

Wednesday, 19/07/2017, 16:06

2159 بینراوە


شەشسەد ملیار دۆلار
لەکوێت هێنا بەدکار؟
کارت عەرەبانچی؟
حەمباڵ یان کرێکار؟
گەل لە قوڕ چەقاوە
ئا دەستێکی بەرێ
تا رۆحی تیا ماوە
بازرگانی بەسە
خوێنمان وا لە کاسە
خۆت ناوناوە (ساسة)
میللەتیش مەساسە!
قەیران لە دوای قەیران
دەمانکوژی بە ژان
یاخوا مۆتەکەی وا
روو نەکا لە ئینسان
گورگە شوانی مەڕ
نەما هیچ پیت و فەڕ
ئەگەر کار وا بروا
دەبینە بزنە گەڕ
ریفراندۆم لۆ چییە
کارم پینەچییە
پرسیار تەواو نابێ
ئەو ژمارە چییە؟
شەشسەد ملیار هاوار
رزگار بکەن هەژار
لە غەما غەرق بووین
ملیۆنە نەك سێ و دووین
قەزافیش هەر دز بوو
نیوەی شەشسەدی بوو
پارەکەی بێ منەت
لە دوای بوو بە لەعنەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە