جاشە زیبارییەکان ناوێکە هەمیشە بە قیزەونی لە مێژوودا دەمێننەوە!

Saturday, 26/08/2017, 20:42

4084 بینراوە


خانەی راپەراندنی گۆران..... و کۆمەڵێک پیر و پەککەوتەو خۆسەپین
خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆران ، کۆمەڵێک هەلپەرست و تازە دەم سپی ، پییان خۆش بوو لەسەر شاشەی تیڤیەکانەوە دەربکەون و خەڵک بیانبینی کە وەفدی مفاوەزاتن لەگەڵ پارتی بۆ دانیشن ، دیارە واهەست دەکەن ئیتر بەمە ناویان لە میژوودا دەهینرێت و بە نەمری و گەورە یی دەمیننەوە ، کە لەگەڵ فازیل میرانی میتی تورکی دانیشتن دەکەن بۆ چارەسەر ی کێشەکان .
ئاخر کاکە هیندە گەوج بیت وابزانیت بەدەرکەوتنت لە شاشەی تیڤیەوە ئیتر تۆ موهیم دەبیت ، دەیان کەس هەیە لە ناو بزووتنەوەی گۆراندا ئەندامی جڤات و ئەندامی بازنەو زایەڵەیە ، بەلام لای خەڵک جگە لە چوارپی هیج حسابیکی تری بۆ ناکرێت ، جگە لەوانەی بەرژەوەندی حزبی و شەخسیان لەگەڵە ، لەوانە یە رێز و ئیحترامی بگرن وەکی تر لای خەلکانی تر وەک ووتم لە چوارپێ زیاتر هیچی تر نین .
دەبوایە ئەو کاتە هوشیار زیباری کە کوڕی سەرۆک جاشێکە و ، چونکە سەرۆک جاشەکە دەکاتە خەزووری مەلا مستەفا و هوشیار خۆشی دەبێتە خاڵ ی مەسعود بارزانی ، ئەمرٶ ئامادەن لەبەر ئەوەی موحاسەبە کرا لەسەر دزی و خوێڕیەتی لە بەغداد سنووداشیان کردەوە بۆ ماڵە باوان و تەڵاق درا ...
ماڵی بارزانی ئامادەن لەسەر ئەو ڕقە هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بە لەناوچوونی نەتەوەی کوردیشەوە ، ئەم بەزمی ڕیفراندۆمە یەکێکە لەو تۆڵانی کە ماڵی بارزانی بەرامبەر بەغداد دەیڕژن نەک بۆ لەبەر خاتری کوردایەتی و دەستکەوتی نەتەوەییە .
کاتێ هوشیار زیباری لەسەر شاشەی تیڤی زۆر بە ناشیرینی ناوی نەوشیروان مستەفای هێنا دوای مردنی ، دەبوایە ئەم بزووتنەوەیە و ئەم ئەندام خانانەی خانەی راپەڕاندن هێندە شەهامەت و کەرامەتیان تیدا بوایە ، تاکو ئەو گووانەی هوشیاری کوڕی کۆنە جاشێک بەرامبەر کەسیک کردی کە بەقەدەر بارستایی هەموو عەشیرەتی جاشە زێباریەکان پەرتووکی بۆ نەتەوەک و دوارۆژی ئەم نەتەوەیە نووسیە ....
دەکرا بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە مەسعودی خوشکەزای بکردایە کە تاکو ئەو کەرپیاوە ئیعیزار نەهێنێتەوە ئێمە دانیشتن ناکەین لەگەڵتان ، بەس لەبەر خۆدەرخستنی رۆژنامەو تیڤی بیری هیچیان بیر نەمابوو خواپێم نەگرێت ئەم سەقەتو سوقووت وخڵافاوانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە