نهێنی ڕاستەقینەی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی کوردستان

Friday, 08/09/2017, 22:21

8225 بینراوە


پێش نزیکەی 5 ساڵ لەسەر ڕۆشنایی ڕاپۆرتێکی ئابوریناسێکی ئەڵمانی گەیشتمە ئەنجامێک، و بڵێم ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە بەرژەوەندی ئیمپریالیزم و گەلەکەمان یەک بگرێت، چونکە قۆناغی ئارامیی ئەو دۆستانەی رابردوو بۆ خودی ئیمپریالیزم لە ناوچەکە دەست نادات، بەڵکو ئەم قۆناغە قۆناغی ئاشووبنانەوە و بەگژیەکدادانی سەرجەم پێکهاتەکانی ناوچەکانی ژێر ڕکێڤ و دۆستی خۆیان دەبن، چونکە یەکێتی سۆڤیەت کۆتایی هات، بە کۆتایی سۆڤیەت، ئیتر ئیمپریالیزم پێویستی بە شای ئێران نەما، تەنانەت بە تورکیا و سعودیەش نەمێنێت، کە ئەم چوار پێنج ووڵاتە بڕبڕەی پشتی ئابووری جیهانن، بە لیبیا و قەتەریشەوە.
ڕەوانشاد "محمەد باقر سەدر" کورتە باسێکی لەم بوارەدا هەیە، هەروەها فەرەحی هاوسەری شای ئێرانیش تیشک دەخاتە سەر سووچە تاریکەکانی ئەم باسە. وەک وتم من کاتی خۆی بابەتێکم نزیکەی 5 ساڵ لەمەوبەر، لەسەر ئەمە نووسی: (کلیک لەسەر ئەمەی خوارەوە بکە)
لەو ساتەوە تا ئەمڕۆ گۆڕانکاری گەورە ڕوویانداوە، جگە لەوەی کە ناوەڕۆکی بابەتەکە زیاتر ئاشکرا دەبێت و راستییەکان دەردەکەون، کە لە خۆیدا پێداگیری لە هەمان دیاردەی سەربەخۆیی کوردستانی گەورە دەکات، بەڵام دواجار بە هاتنی "دۆنالد ترامپ" بۆ سعودیەوە و دروێنەی بەرهەمی نەوتی سعودییە، کە ٣٨٠ملیارد دۆلار بوو، خۆی واتەنی مەزنترین کات و رۆژاگارەکانی ژیانی ئەوو بووە، ئەوەبوو نێوان سعودیە و قەتەری تێکدرا، ئیتر ئەمەیان تاکتیک و پلانێکی دروست کراوە، یان هەر مەبەستیانە کە قەتەر دەرپەڕێنن، ئەوەش قسەی دیکە هەڵدەگرێت، بەڵام دوێنێ 7 / 9 / 2017 ئەمیری کوەیت ڕایگەیاند کە قەتەر ئامادەی گفتوگۆیە، پێدەچیت کە دووبارە بگەڕێتەوە باوەشی ئەمەریکا و دەست لە ئێران بەربدات.بەمەش هێشتا کێشەکان بەتایبەتی کێشەی چاڵە غازە گەورەکەی نێوان قەتەر و ئێران وەک سەردەمی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا لێدێتەوە.واتا ڕیگریکردن لەوەی کە هەموو باسی لێدەکەن کە هیلالی شیعەی ئێرانی واتا ئێران دەبێتە درواسێی ئیسرائیل، هەروەها ئابڵوقەی سعودیە و سەرکەوتنی "حوسییەکان" ی یەمەن مسۆگەر دەکات، ئەمەش هەرگیز قابیل قبوڵ نابێت، بەتایبەتی لای خێزانی "ڕۆتشێڵد"، کە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم جیهانەن کلیک لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە: 
وەک ئاشکرایە، ئەگەر جیهان وەک ئاش بەدەستی ئەوانەوە نەبێت ناچەرخێت، هێشتا ئێران نەبۆتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و هایدرۆجینی، تەنانەت ئێرانی شا سەردەمێکی دوور ودرێژ بوو کە هەوڵی بەدەستهێنانی ووزەی ناوکی دا، بەڵام ڕۆژئاواییەکان ڕێگەیان پێنەدا، چونکە دڵنیابوون کە ئێرانی شیعە بۆ هەتا هاتەیە بەدەستی شاوە نامێنێت و یەکێکیش لە خاڵە سەرەکییەکانی هێنانی خومەینی چەشتنی ئەو ئەزمونەیە کە سەرمایەداری جیهانی چاوەڕییان لێیدەکرد یان پلانیان بۆ دانابوو، ئەوەش ئێستا لە گۆڕپانەکاندا دەبینن، سیستێمی شیعە هاتە مەیدان بە خێرایی تیشک، هەنگاو بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی دەڤەرەکان دەدات، تەنانەت گەلێک ناوچەی سونینیشینی ئەفەریقا و هندستان و پاکستانی کردە شیعە، ئێرانی شیعە لەهەمو بوارەکاندا سەرکەوتوو بووە.
بۆ پشتڕاستکردنەوەی بۆچوونەکانمان هەر دوێنێ 7 / 9 / 2017 کەناڵی "المیادین" چاوپێکەووتنی لەگەڵ سەناتۆرێکی ئەمەریکی کرد، کە سەناتۆرەکە ووتی: هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبوون کە ڕوسیا بتوانێت بەهێزەوە بێتە سوریا و پارێزگاری لە حکموەتی بەشار ئەسەد بکات، چونکە ڕوسیاش بەباشی ڕەوشەکەی هەڵسەنگاندبوو، بۆیە بە لەشکرەوە خۆی گەیاندە سوریا و بەشداری شەڕی کرد، چونکە وەک گووتمان پلانە داڕێژراوەکەی ڕۆژئاوای خوێندەوە و لێی تێگەیشتبوو.
تورکیاش هەمان خوێندنەوەی ڕوسیایی بۆ ناوچەکە خوێندۆتەوە و ئاگاداری هەمان پلان و نەخشەیە، کە ئیتر کۆتایی ئارامی هاوسۆزەکانی ئەمەریکایە، واتا وەک دیتمان چۆن گەلانی ئێران شایان دەرپەڕاند.
هەروەک چۆن ووڵاتانی سەرمایەداری بە شێنەیی عبدوکەریم قاسمیان شەهید کرد و سەدامیان هێنا، شا و سەدام، تەنانەت تورکیا و سعودیە و کەنداو، پاڵییان لێدابوویەوە، ئێستا وا پێویست دەکات کە شەڕ بخەنە ناوماڵی دۆستەکانی خۆشیان، ئەوەش لەمەیدانەکاندا دەیبینن، لەئەنجامی ئەمەشدا تورکیا ئەو وێنەیە دەبینێت کە لە کۆتاییدا کوردستانی گەورە دەردەکەوێت، ئەمەش لە بەر خارتری چاوی کاڵی کورد نییە، بەڵکو بەرژەوەندی ئابووری هەروەها ڕیگریی لەوەی، کە ئێران نەبێتە دراوسێی ئیسرائیل و دەست بگرێت بەسەر هێز و ئابووری ناوچەکەدا، پاشان ملاملانێی هێزی ئەتۆمی و پەلەقاژێ بۆ گەیشتن بە ناوەڕاستی دەسەڵات.کەواتە تورکیا دڵنیایە لەوەی کوردستانی گەورە لەدایک دەبێت، چونکە تەنها چارە کە ڕیگربێت لە خەونی ئێران و گەیشتن بە سنووری ئیسرائیل تەنها کوردستانی گەورەیە بە دابڕانی سنوورەکان نێوان ئەمانە.تورکیاش ئاوات و خەونی ئەوەیە ئەویش ئەو ئاواتەی وخەونەی کوردە لە بارببات، بۆیە هەموو هەوڵ و توانای خۆی بەکار دەهینێت، ئەگەر هەر بۆشی تێک نەدرا ئەوا کوردستانێکی ژێر سێبەری خۆی بە پشتیوانی مەسعود بارزانی دروست بکات.بۆ ئەوەش، هەرچەند تورکیای ئەردۆغان بڕ و بەهانەی زۆری پێویست نییە بۆ ڕامکردنی مەسعود، چونکە مەسعود و بنەماڵەکەی سەراپا نەخوێندەوار و بێ پرنسیپن، هەموو دیتمان کە چۆن ئەردۆغان دژ بە گەلی کورد لە باکوری کوردستان مەسعودی وەک ئامێرێک بۆ پڕوپاگەندەی خۆی لە هەڵبژرانەکانی2013 بەکار هێنا، دوایش لەپێش چاوی ملێۆنان مرۆڤ سووکایەتی بە جامەنەکەی کرد، هەروەها دیتمان کە چۆن پاشای سعودیە دەستی گرتبوو، وەک منداڵ بەریت بۆ سەرئاو، خۆ بیریشمان ماوە مەسعود سوێندی خوارد کە هەرگیز دەستنەخاتە دەستی جەلال تاڵەبانیەوە، بەڵام کاتێک "مادلین ئۆڵبڕایت" وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا چاوی لێزیت کردەوە، بەپەلە دەستی خستە ناو دەستی جەلال، سەرۆک کەسانێکە کە دەبێت ئاگاداری هەلسوکەوتو زمانیانی خۆیان بن بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت گۆڵیان لێبکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان وێنەیەک پێشانی موسعود دەدات کە ئازادی دەکات لە بەر دەم دوو ڕێیاندا، کە سێهەم ڕێگای لێدەکات بە ئەستەم ئەویش ئەوەیە، کە لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا بێت.

یەکەم بەرەو کۆتایی داعش دەڕۆین
دووەم کوردستانی گەورە دروست دەبێت.
مەسعود دەزانی کە ئیتر کۆتایی داعشە و ئیتر دادگایی خۆشی دەست پێدەکات، چونکە بەرپرسی یەکەم بوو لە هێنانی داعش بۆ موسڵ و کۆمەڵکوژی کوردەکانی شەنگال، خۆ لەبیر ناچێت، کە خۆی هەڕەشەی لە مالکی دەکرد و دەیگوت کارێک دەکەم لە خەون خەیاڵیشیاندا چاوەڕوانی نەکەن، هەروەها باسی دەوڵەتێکی نوێی دراوسێی دەکرد.ئێستا ڕۆژنامەکانی بەغداد بۆ ترساندنی مەسعود تەنها باسی ئەو وتانەی مەسعود دەکەن، کە پێش هاتنی داعش، بە هەڕەشەوە دەیکرد، خۆ لەبیرمان ماوە پێش هاتنی داعش ڕاپۆرتێک بڵاوکرایەوە کە باس لە کۆبوونەوەی ئوردون دەکات کە چۆن مەسعود رازیی بووە بە هێنانی داعش بۆ ئەو ناوچانە!
ئیستا مەسعود بارزانی دڵنییایە و دەزانیت کە ئەمەریکا پلانی هەیە و بەنیازە کوردستانی گەورە دروست بکات، بۆ پارێزگاری لە ئیسرائیل، چونکە سنوری کوردستانی گەورە بۆ ئەو کارەیە، هەروەها ئاگاداریشە کە ئەمەریکا و هاوپەیمانان حسابی چڵە پوشێکیش بۆ ئەمان ناکەن، هەموو دەبینن کە ئەمەریکا 6 بنکەی سەربازیی گەورەی لە رۆژئاوای کوردستان کردۆتەوە، هەروەها هەرچی تورکیا و پارتیی کردیان دژ بە رۆژئاوای کوردستان هیچیان بۆ نەکرا و ڕۆژانەش دەیان بارهەڵگری گەورە گەورە بەرەو باکووری سوریا بەڕێدەکەوێت، کە سەراپای چەک و تەقەمەنییە.مەسعود پلانەکان بە ئاشکرا دەبینێت.
لە کۆتاییدا ئێمەی کورد نامەوێت گەردنی مەسعود بە پەتی سێدارەی بەغدادەوە ببینین، بەڵکو دەمانەوێت خەڵکی کوردستان بگەنە ئەو ئاستەی خۆیان دادگایی مەسعود و بنەمالەکەی بکەن، مەسعود هیچ چارەیەکی تری نیە کە خۆی و خێزانەکەی ڕزگار بکات،  دەبێت ریفراندۆمێک بە پاڵپشتی تورکیا نەکات، کە ڕێگربێت لەبەردەم دروستبوونی کوردستانی گەورە.
با لە لایەکی ترەوە مسعود خەمی نەبێت، کە خێڵی دەهۆڵ زۆڕنا بە سانایی دەخەڵەتێن، بە جەلالیەکانیشەوە، ئیسلامییەکان دەمێکە نۆکەری دەکەن.لەگەڵ ئەوەشدا مەسعودی کوڕی مەلا مستەفا هیچ چارەیەکی دیکەی نییە، کە نیشتیمان بکاتە قوربانی ئاواتە بۆگەنەکانی خۆی و ئەردۆغان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە