ئەوجار ساڵی ١٩٧٥نیە

Thursday, 19/10/2017, 12:06

3901 بینراوە


نوێنەری ئامریکا، بریت مەکگۆرت، لە باشوووری کوردستان دەلێ: شتێک بە ناوی حکومەتی کوردستان نەماوە!
تەنیا کەسێک کە لەو رستەیە تێناگا جەللادەکانی بنەماڵەی بارزانین!
ساڵی ١٩٧٥ لە ئەلجەزایرسەرهەڵدانێک بە ٢ ماچی شای ئێڕان وسەددام تێک قرما. مەلامستەفای / مەلای خەتێ / بە شەو سنوری بڕی وهەڵاتە ئامریکاولەوێ دوایین هەناسەکانی هەڵکێشا. تەرمەکەشی بۆ خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان مایەی بێ بەختی بوو. لە سەر دەرهێنانەوەی جەستەی لە قەبرستانی شاری شنۆ وکوشتنی سەیید رەسوڵی بابی گەورە/ ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان / لە شآری سلێمانی کە گۆیا ئەو بووە مەلای لە قەبرەکەی دەرهێناوەتەوە. هەروەها دروستکردنی هێزێکی وەک قیادەمووەقەت بە یارمەتی کۆماری ئیسلامی لە ژێڕ ناو پێشمەرگەکانی وەفادار بە دەسەڵاتی تاران، بۆ خەساندنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان . کە تا ئەوڕۆش مێژووی ئەو بنەماڵەیە جگە لە بە کوشتدانی کورد هیچی لێ شین نەبووە!
سەرهەڵدانی١٠٠،٠٠٠هێزیی چەکداریی مەلای باوکت لە سەردەمی دونیای دووجەمسەریدا هەرەسی هێنا.بەڵام ئەوڕۆ دونیایەکی دیکە دروستبووە.بابت رێگای پێدرا روولە ئامریکا بکا ولەوێ بمرێ. بەڵام تۆ لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی خۆتدا یەکەم پردێک کە پشت سەری خۆت رووخاندت دژایەتی بوودەگەڵ کوردی باکورورۆژئاواو رۆژهەڵات ورێکخراوەکانی ئەو بەشآنە لە وڵات. وات دەزانێ دەوڵەتی تورکیە لە بەر خاتری چاوی جوانی بنەماڵەکەتە کە رێگادەدا نەفت بدزی ولە وێڕا بۆ دونیای دەرەوەی بنێری!
قۆناغی ئەوجاری شکستی سیاسەتەکانی بنە ماڵەکەت / ئەگەر ناوی بنێن سیاسەت/ هەروا هاسان بەرۆکتان بەرنادا. لە حاڵی حازردا تاقە دۆستێکت بۆ نەماوەتەوە.ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە هەڵەکانت ڕێگایان خۆشکرد بۆ بن بڕ کردنی کارو باری سیاسی وهەر جووڵەیەکی نیزامی وسیاسی دژ بە داگیرکاران!بەو واتایە سەردەمی ژیانی دەسەڵاتت ریشەکێش دەکرێ. چون پەتەت وەسەرئاو کەوتووە وهیچ متمانەی سیاسی وکۆمەڵایەتیت بە دەست نەماوە. تەنیا دوو وڵاتی ئێڕان وتورکیە رێگاد دەدەن کە ماوەی ژیانتان لە وێ بە زەلیلی وسواڵ وسەدەقە بە سەر بەرن. دەنا لە سەری ڕەشت / سەری نەوی / هەڵتووتەکەی وفززەت نەیە.
هەر چێ دزیوشتانە سەرجەم لێتان دەستێننەوە. ئێستێ باشترین کار ئەوەیە کە بۆخۆتان بە بێ ئەوی خوێنی کەس بڕیژن بە خڕووپتوونی لە سەری رەش دابەزن وئیزن لە خەڵكی هەژار وەرگرن تا بتانبەخشێ بڕٶن دوعا بکەن کە رێگاتان بدەن گڵکۆی باوکتان هەر لە سەر خاکی کوردستان بونی هەبێ. قۆناغێ دووهەم لاوازکردن ولە ناوبردنی بنەماڵەی گەندەڵی تاڵەبانییە.جارێ هەتیوەکانی گەنج وکاڵفامن. کۆماری ئیسلامیش کاری پێیانە تا چۆلەکەیان بۆ بگرێ. هەروەک جەلالی باوکیان چۆلەکەی بۆ دەگرتن تا قاسم سلێمانی پێی بڵێ: وشەی ،، مامە ،، بۆ موسڵمانێکی وەک مام جەلال پڕ بە پێستە!
ساڵی ١٩٧٥ کۆبونەوەی گوادولۆپ لە سەر خاکی فەرانسە بە بەشداریی ئامریکاو ئینگلیزوفەرآنسە وئاڵمان وئیتالیا بوو کە بڕیاریان دا / شاێ / ئێڕان برووخێنن وپشتێندەی دژە کومونیزم لە ناوچەکە ببەستن. لەو کەشوو هەوایەدا بووهەناسەیەکی نوێ خزایە ناو شکستی ١٩٧٥تان، کە وەک قیادەمووەقەت راستیان کردنەوە و وەک چوارپێی یانیگر دەگژ خەڵکی رۆژهەڵاتیان بەردان. ئەوڕۆ ئەو سەردەم نییە. ئەوەی دزیوتانە دەبێ بیدەنەوە بە خەڵك. باشترە بۆ خۆتان ئەو کارە بکەن. با ئامریکایی وئورووپایی بە شەق پێتان نەکەن.
قەت ناوی ئەو دوکتورورووناکبیرو لێکۆلەرو زاناوتوێژەری ناهێنم کە بە بەژن وباڵای بارزانییان هەڵادوگووت. با ئەوانیش چیدی خۆفرۆشی نەکەن.جارێکی کەسێکی کۆنە توودەیی لە مهاباد بە منی گووت: مەسعود بارزانی با بمێنێ، چون جێغای ڕێزە. تۆش / من / بڕۆ بمرە چوون جێگای ڕێزنی./ ئەو قسانەی لە سەر فەیسبوکدا بۆ نووسیم/ . ئێستێ لە شاری / م / دانیشتووە وقڕوقپ زاری گۆ ناکا! یەکێک لەو نەهامەتیانەی کە بە ڕادەی دژایەتی دوژمن مەترسیدارە، لایەنگری چین وتوێژێکی قەڵەمفرۆشە کە بوونەتە لغآوکێشی بنەماڵەی خەیانەتکاری بارزانی.هیوادارم بە خۆیاندا بچنەوە وئیدی لە خزمەت نەتەوەو نیشتمانی کورد دا بن.
جەعفەرکەریمی
سندوقی، کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە