بومەلەرزەکەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهۆى تاقیکردنەوەى ئەتۆمى بوو

Wednesday, 15/11/2017, 13:59

6765 بینراوە


بومەلەرزەکەى شەوى 12ى مانگ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەتایبەت لە باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان و لە عیراق و ئیران و باکورى ڕۆژئاواى کوردستانى گرتەوە بومەلەرزەیەکى تاڕادەیەک گوماناویە کە سروشتى بوبێت، ڕەنگە تاقیکردنەوەى چەکى ئەتۆمى ئێران بووبێت .
تاقیکردنەوەى چەکى ئەتۆمى بە دوو ڕێگا ئەنجام دەدرێت بە ڕێگەى دەریا و ڕێگەى وشکانى لە قوڵایى زەوى ئێران ناتوانێت بە ڕێگەى ئاوى تاقی بکاتەوە چونکە فراوانى ئاوى لە کەنداو نیە بۆ تاقیکردنەوەى ئەتۆمى .
بەڕێگاى وشکانى کە لە قوڵایی زەوى تاقیکردەوە کە لە کوردستانى ڕۆژهەڵات 35 کیلۆمەتر لە پارێزگاى هەڵەبجەوە دووربووە بە تایبەت لە ناوچە کوردنیشینەکان زەرەرو زیانى مادی و گیانى لێکەوتەوە . بەرهەمێنانى چەکى ئەتۆمى لە ئێران ئەمریکاى نیگەران کردووە و ئەمریکاش فشارى زیاترى ئابوورى و سەربازى بە سەر ئیران دەسەپێنیت .
ئەم فشارانەش ئەبێتە هۆى زیاتر بەرهەم هێنانى چەکى ئەتۆمى لە لایەن دەسەڵاتى ئیران، وە لەم کاتەدا کە مەترسى لێدانى لێدەکرێت لە لایەن ئیسرائیل و وڵاتە سوننە عەرەبیەکان لەم کاتەدا کاتى تاقیکردنەوەى ئەتۆمى بوو.
بەڵام ئەم گومانەى کە لە تاقیکردنەوەى ئەتۆمى لەو ناوچەیە کراوە ئەگەڕیتەوە بۆ نیشتەجێ بوونى کوردانى سوننە مەزهەب و یارسانەکان کە لەو ناوچەیەدا کە پاڵپشتو یاریدەدەرێکى بەهێزن بۆ بزووتنەوەى ڕزگارى خوازى کورد کە بتوانێت ئەتۆمییەکەى تاقى بکاتەوە وە بشتوانێت هەژموونى شیعە گەرایەتى لەو ناوچەیەدا بسەپێنێت و دەستى بزوتنەوەى ڕزگارى خوازى کوردستان لەم ناوچەیە لاوازو سست بکات .
لەدوای روودانى ئەو بوومەلەرزە گوماناویەى کە ڕوویدا تا ئیستا لە ناوچەى سوننە و یارسانەکان کۆمەکو هاوکارى لەلایەن دەسەڵاتى فارسى شیعە نەبووە .
هاوڵاتیانى کارەساتەکە دەڵێن حکومەت بەهانامانەوە نەهاتوون . بەڵام خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ماکۆ تا ئیلام هاوکارى و پێویستیەکانیان کۆکردەوە بۆ لێ قەوماوانى
بومەلەرزەکە و حکومەتیش ڕێگە نادات ڕاستەوخۆ هاوکارییەکان بە دەستیان بگات گوایە حکومەت خۆى بە سەریاندا دابەشى دەکات 
ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە گومانى دروستکردووە لام کە بومەلەرزەیەکى سەد لە سەد سروشتى بێت .
لەلایەن خەڵکى ناوچەکانى کامیاران و رەوانسر هێزێکى زۆرى سەربازى بینراوە و تیمێکى فریاگوزارى تەندروستى و ئۆتۆمبیلى فریاکەوتن (ئەمبوڵانس) لەگەڵ بووە کە دیارە بۆکاتى نەخوازراو بووەو پاش چەند کاتژمێرێک رووداوەکە رووى داوە .
بومەلەرزەکە بە پلەى جیاواز لە شارەکانى کوردستانى داوە جیاوازى لێدانەکانیش چەندین خولەک بووە کە شەپۆلەکە وەک شەپۆلى زەوى لەرزەى سروشتى نەبووە و دواى ئەوەى لە پارێزگاى هەڵەبجە بە چەند خولەکێک گەیشتووەتە شارەکانى کەى کوردستانى گەورە زیاتر زەرەرو زیانى ماددى و گیانى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووە .
هەندێک لە( شارەزایانى زەویناسى) بە بومەلەرزەێکى سروشتى نازانن بەڵکو بە تاقیکردنەوەى ئەتۆمى دەزانن لە قوڵای زەوى .
بومەلەرزەکەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست گوماناوییە چونکە ئەم ناوچەیە باشترین و گونجاوترین شوێنە بۆ تاقى کردنەوە کە هەژموونى شیعە لەو ناوچەیە زاڵکات بەسەر سوننە و یارسانە کوردەکان . وە تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکەى کە ساڵانێکە هەوڵدەدات بۆ بەرهەم هێنانى ئەبێت هەر تاقى بکاتەوە بۆ دڵنیایى خۆیان .
ئەم ڕوانینانەى کە باسم کرد لەسەر ئیران سەد لە سەد بە سروشتى نازانم!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە