داعش منداڵێکی دیکەی بوو!

Sunday, 26/11/2017, 2:23

4014 بینراوە


تاقە ڕۆژێک لە سەر نووسینی بابەتێکم تێپەڕیوە کە لە سەر ناوی (دەڵێن داعش کۆتایی پێهاتووە). رۆژی ٢٣/١١/٢٠١٧ وتاڕێکم بۆ ستافی کوردستانپۆست نارد. کە گووتراوە داعش تەواوبووە. من لەو بابەتەمدا ئاماژەم بە سەرهەڵدانێکی دیکەی تووندئاژۆکردوە لە ١تا ٥ ساڵی داهاتوودا.کە چی لەو ٥ ساڵەی کە دامنابوو تەنیا ڕۆژێک تێپەڕیەوە!
ئەوڕۆ هەینی ڕیککەوتی ٢٤/١١/٢٠١٧ لە شاری / عریش / لە باکوری سەحرای سینا لە وولاتی میسر لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمنییەتی میسری وبنەماڵەکانیان خەریکی نوێژی هەینی بوون، کەوتنە بەر شاڵاوی هێڕشی نارەنجۆکی وتفەنگ لە کاتی نوێژدا. لەو کارەستاتەدا ١١٥ کەس دەستبەجێ کوژراون ودەیان کەس بریندار بون.! ئەو کەسانەی کە ئەو هێرشەیان کردوە خۆیان بە لقێک لە / داعش / پێناسە کردوە! دەوڵەتی میسریش ٣ رۆژی ماتەمینی ڕاگەیاندووە.
لە چەند ڕۆژی رابوردوودا باس، باسی، تەواو بونی داعش کراوە کە گۆیا ئیدی ئەو هێزە جێگای مەترسی نەماون.لێکدانەوەی ئاوا ساویلکانە لە ئاست ئایین وڕیکخراوە تووندئاژۆکان وەک قسەی منداڵێکی ٧ ساڵانەم دێتە بەر چآو. چون تا بەرەی دژە ئایینی مابن ، بەرەی شەڕ دەگەڵ زلهیزەکان ووڵاتانی چووک ومەزن وازوو کۆتایی پێنایە. هاوکاتیش بەرەی فرۆشتنی چەکوچۆڵی پێشکەوتووش رۆژ لە رۆژ زیاتر بەرە دەستێنێ.
جەعفەرکەریمی
سەرچاوە: بی،بی،سی.
سندوقی : کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە