ئەو ستەمەی وەک تیغ دڵی دەستەڵات دەبڕێ!

Wednesday, 13/12/2017, 14:55

2332 بینراوە


بە تەواوی شارستانیەتی مێژووی مرۆڤایەتیدا بچینەوە، هیچ دەستەڵات و فەرمان ڕەوایەک بە ئەندازەی ئەم دەستەڵاتەی ئێستای هەرێم خراپ نەبوە، تەواوی فەرمانڕەوایان له مێژووی مرۆڤایەتی جۆرێک لەیاسایان نوسیوەتەوە و کاریانپێکردوە و لەسەری ڕۆیشتون، بەڵام لەم هەرێمە لەسەردەمی پڕ زانیاری و تەکنەلۆجیادا، هیچ یاسایەک نیە، هیچ دەستور و عورفێک کارناکات، بۆیە ناکرێت تەواوی خزمەت گوزاریەکانی ڕۆژگارت لەخزمەتدابێت، بەڵام نەتوانی یاسایە بۆخۆت دابنێیت و لەسەری بڕۆیت، کاریش بەیاسەی جەنگەڵ بکەیت،لەبەرامبەریشدا بتەوێ گەلەکەت والێبکەیت کە باوڕ بەوەبکات کە بگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی پێش مێژوو لەم سەردەمەدا درێژە بەژیان بدات.
دەتانەوێت گەلی کورد تێکەڵی ژیانی گەلانی پێشکەوتونەبێت، تاکو جوانی ژیان نەبینێت و لە پێناوی پاراستنی سەروماڵی ئێوەدا، بەردەوام لەنێو تەبوو تۆز و دوکەڵی جەنگ و بۆنی بارووتدا بژی، هەربۆیەشه هەموو دەرگاکانی خۆشبەختیان لەم گەلە داخست، کاتێک ئێوە دەتانەوێ گەلی کورد بەم شێوەیە بژی، بۆ دەبێت خۆتان لەخۆشترین ژیاندا بژن؟ کاتێکیش هەست بەجوانی پێشکەوتن و ژیانی تەکنەلۆجیا ناکەن بۆ ئەم گەلە، بۆ دەبێ ئێوە خاوەنی فڕۆکەی تایبەت و پاپۆڕ و باشترین ئۆتۆمۆبیلی درع و خۆشترین ڤێلابن لەسەرتاسەری جیهان؟ ئێوە دەتانەوێ ئەم گەلە هەر لە سەردەمی کونەبۆری ئەشکەوتەکاندا بژی و هەر خەون بەدوێنێەوە ببینێ!!
ئەگەر پێتان وایە بەم برسیەتە والەم گەلە دەکەن، خەونی گەورەی لەبار دەبەن، دوری دەخەنەوە لە ژیانی ئاسوودەی ئەمە ئەستەمە، ڕەنگە ئەم برسیەتە قورسبێت بەڵام ماوەکەی کورتە، چونکە هەموو برسیەتێک قارەمانێک درووست دەکات بۆگەلەکەی و سەرەنجام دەیگەێنێت بە شۆڕش و سەرهەڵدانی شۆڕشێکی گەورە، کەئەنجامەکەی سووتانێکی پڕووکێنەی ستەمکاران دەبێت.
ئەگەر ئێوە خەون بە کۆیلەکردنی ئەم گەلەوە ببینن، گەل خەون بەشۆڕش وە دەبینێ، ئەگەر بتانەوێ لەبری ئازادی بەنانەسک کار بەم گەلەبکەن، گەل دەیەوێت لەدادگای خۆیدا دادگایتان بکات، ئەگەر خەونی ئێوە مانەوەیە لەسەر کورسی و درێژەدانە بە کاروانی دزی، لای خەڵک خەونێکی خۆشترە و بیریشی ڕونترە بەوەی ئەوکرسیەی هەرقاچەی بەدەستی داگیرکەرێکەوەیە هەپڕون بە پەهەپڕونیکات، ئەگەر ئێوە خەون بەیەک ڕەنگیەوە دەبینن، لە کانی ڕونی هزری گەلدا ڕەنگ هەڵەدەکات و ڕەنگ هاژەی دێت. ئەوەی ئێوە خەونی پێوە دەبینن بۆ ئەم گەلە، گەل ئەم خەونانەی ئێپەڕاندوە، ئێستا گەل خەون نابینێ و لە زەمینی وەقیعیەتدا دەستی داوەتەکار.
ئێوە ۲٦ ساڵە دەی ڕەقێنەوە و دەی تەقێنەوەو و تاڵان و بڕۆی دەکەن ئەم هەرێمە، وەک ئەوە دیبینن تاکە خاوەن خودی خۆتان و خەڵکی ئەم هەرێمەش پەناهەندە، ۲٦ ساڵە ئاوی تێوەردەکەن، ۲٦ ساڵە ئەم هەرێمە دەشۆنەوە لەمرۆڤ و لەسامانی ئەم وڵاتە، لە دوساتیشدا کەڵەمێردێک هەیە لەداوا نەفەسی بێ هیوایدا، لە تاریکستانی گەندەڵی و ستەم و بێدادیدا دڕ بەم شەوە زەنگەبدات. پەردە لەسەر هەموو فەسادیەک هەڵماڵێ، ئومێد و هیوای ئەم گەلە زیندوو بکاتەوە، وەک چۆن شەهید علی نبی یەکەم گوللەی نا بەسنگی ستەمکارانەوە، هەرلەوێدا جاڕی ئازادیدا.
باشترین کارێک کەپێویستە بیکەن، پێش ئەوەی خۆتان و ماڵ و منداڵتان تێدا بچێت و مێژوو لە لاپەڕە ڕەشەکانیدا تۆماری بکات، لەدادگای گەلدا دادگای بکرێن، ببنە پەندی زۆربەی گەلان و ڕۆژگاری ئایندە، پێش ئەوەی هەمووشتێکتان لەدەست بدەن، موڵک و ماڵی چەندین ساڵەی ئەم میللەتە، ڕادەستی گەلانی تر بکەن، پارەی ئەم گەلەو قەرزەکانی بدەنەوە. تازووە واز لە دەستەڵات بێنن و خۆتان ڕادەستی دادگای گەل بکەن تا دادگایێکی عادیلانەتان بکات، بەڵام ئەگەر خۆشتان نەیکەن، بەزۆر لەدادگای گەل دادگای دەکرێن سزای پڕبەپێستی خۆتان وەردەگرن.
لەهەمووشتێ خەڵک بێدەنگیتان لێبکات، لەسەر برسیەتی بێدەنگیتان لێناکات، برسیەتی و چەوسانەو باجی زۆر، داینەمۆی هەموو شۆڕشێکن، ئێوە لە پێناوی بەرژەوەندیەکانتان، چی پیرۆزی هەیە کردتانە قوربانی خۆتان، ئێوە ئەوەی دەیکەن نەبونی پارەنیە، بەڵکو سزادانی گەلی کوردە لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندیەکانتان، ئێوە ئەگەر لەتیڤیەکانیشەوە تۆزێک خەڵک چاوپۆشیتان لێبکات، ئەگەر ڕۆژێک لەنزیکەوە گوێتان لەم خەڵکە دەبوو ئەوکات بێزتان لەخۆتان دەکردەوە، کەچ مرۆڤێکی ناپەسندن. کردارەکانتان چەندە ناشیرینە!
برسی کردنی میللەت لەوەزیاتر، چیتر کۆمەڵگا تەحەمولی ناکات، چیتریش ئەوە هەڵناگرێ، ئێوە بەوتیغەی لەملی گەلتان نابوو، داتان لە دڵی لەرزۆکی خۆتان، توشی نەزیفی گەورە بونە، ئێوەش باش ئەوڕاستیە دەزانن، کاتێک ئێوە بەهێزی پێشمەرگە شەڕی پاراستنی بەرژەوەندیەکانتان دەکرد و ئازادی خۆتان پێ دەپاراست، کاتێک ئێستا کارتان پێیان نەما مووچەی ئەوانیشتان بڕی، بۆیە ئەوتیغەی داتان لەدڵی خۆتان، توشی نەزیفی گەورەبوون، وەک کورد دەڵێت لێتان دەبێتەوە بە ماخۆ کوتک. ماخۆکوتک بەو کوتکە دەوترێت کە کەسێک بۆلێدانی کەسێکیتر دایدەنێت و دواجاریش لەبری پێی لێبدات، هەربەودارە خۆی کوتەک وەشێن دەکررێت، کاتی هاتوە کوتەک سەری ماخۆی بگرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە