کۆشکی سپی، دەقی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان ترامپ و ئەردوغان

Friday, 26/01/2018, 11:38

6677 بینراوە


لە دنیای بەرژەوەندیی نەتەوەیی، نووسەر و رۆژنامەنووس ئەرکی سەرشانێتی، کە بە پلەی یەکەم، ڕاستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بگوازێتەوە هەتا ئەگەر گوتنی ئەو ڕاستیانە لە بەرژەوەندی خۆی نەبێت، تاڵ و ناخۆشیش بێت و لەگەڵ خواست و ئارەزووی سیاسی میللەتەکەمان نەیەتەوە.
بە داخەوە وەک تێبینی دەکرێت، هەندێک نووسەر هەوڵدەدەن، هەواڵەکان، لێداوان و هەڵوێستەکانی زلهێزەکانی دنیا، بەرامبەر بە رۆژئاوا، بە تایبەتی دەربارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، کە لە زمانەکانی دیکە وەردەگێڕنە سەر زمانی کوردی، بە مافی خۆیانی دەزانن، کە دەستکاری ناوەرۆکەکەی بکەن، یان بە زەوقی خۆیان و دڵی خۆیان بۆی زیاند بکەن، ئەمەش تەنیا بۆ ڕاکێشانی هەستی خەڵک و لایکی زیاتر بۆ بابەتەکانیان بە تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبوک"، یەکێک لەو نموونانە، نووسراوی فەرمیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە لە 24 / 01 / 2018 کۆشکی سپی، بڵاوی کردۆتەوە، ئەویش گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان ترامپ و ئەردوغانە، دەربارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر سوریا.
-----------------------------------
کۆشکی سپی، دەقی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان ترامپ و ئەردوغان 
گوتەکانی ئەمڕۆی، سەڕۆک دۆناڵد ترامپ لەگەڵ سەڕۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردوغان. سەڕۆک ترامپ، نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند، کە گەشە کردنی توند و تیژی لە عەفرین و سوریا، کاردانەوەی لەسەر ئامانجی هاوبەشی هەردوو لامان دەبێت. تکای لە تورکیا کرد کە هێرشە سەربازیەکانی سنووردار بکات، نەهێڵێت خەڵکی مەدەنی زەرەرمەند و ئاوارە و دەربەدەر بن. هەروها تکای لە تورکیا کرد کە هۆشیار بێت و کارێکی وا نەکات، بگاتە ئاستی ئەوەی کە سوپای ئەمریکا و تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە. هەروەها گوتی، هەردوو نەتەوە و هەموو لایەنەکان یەک ئامانجی هاوبەشمان هەیە، کە ئەویش لەناوبردنی داعشە. هەردوو سەڕۆک هاوڕابوون، لە گەڕانەوەی زیاتر لە 100،000 هەزار ئاوارە بۆ وڵاتی خۆیان، هاوکات بێت لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی داعش، هەروها هەردووکیان هاوڕا بوون، لەهاوکاری کردنی خەڵک بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان.
سەڕۆک ترامپ، دووپاتی کردەوە کە دەبێت هاوکاری پتەوی یەکتر بکەن بۆ چارەسەری نیگەرانیە مەشروعەکانی تورکیا، کە دابین کردنی ئاسایشی تورکیایە. هەر دوو سەڕۆک، گفتوگۆیان دەربارەی ئەو پێویستیانە کرد کە یارمەتی سەقامگیر کردن و یەکگرتووی سوریا دەدەن و پارێزگاری لە ئاسایشی هاوسێکانی دەکەن، کە یەکێک لەوانە تورکیایە.
سەڕۆک ترامپ، نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی وتارە هەڵە، ناڕاست و روخێنەرەکانی تورکیا دژ بە ئەمریکا و هەروها دژایەتی تورکیا بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیانی ئەمریکی لە ناو تورکیا و دەستگیرکردنیان و هێشتنەوەیان ژێر ڕەوشی "فریاکەوتنی بە پەلە".
هەردوو سەڕۆک، کۆک بوون لەسەر گەشە پێدانی پەیوەندییە ستراتیژیکانی ئەمریکا و تورکیا، بە تایبەتی بۆ سەقامگیر کردنی دۆخی ناوچەکە، دەبێت دژایەتی و ڕووبەڕووی تیرۆرستان ببنەوە لەوانە داعش، پارتی کرێکارانی کورد "پەکەکە"، ئەلقاعیدە و ئەو گروپە تیڕۆڕستانەی کە ئیران پشتیوانیان دەکات.
لەمە زیاتر لە نووسراوەکەی کۆشکی سپی هیچی دیکە تیا نەهاتووە، کە هەندێک لە خاوەن پەیجەکانی فەیسبوک زیاتریان پێوەناوە.
-------------------------------------

ئەمەش دەقی نووسراوەکەیە کە بە زمانی ئینگلیزی لە سایتی کۆشکی سپی ئەمەریکی بڵاوکراوەتەوە

Readout of President Donald J. Trump’s Call with President Recep Tayyip Erdogan of Turkey

Issued on: January 24, 2018


President Donald J. Trump spoke today with President Recep Tayyip Erdogan of Turkey.  President Trump relayed concerns that escalating violence in Afrin, Syria, risks undercutting our shared goals in Syria.  He urged Turkey to deescalate, limit its military actions, and avoid civilian casualties and increases to displaced persons and refugees.  He urged Turkey to exercise caution and to avoid any actions that might risk conflict between Turkish and American forces. He reiterated that both nations must focus all parties on the shared goal of achieving the lasting defeat of ISIS.  And both Presidents welcomed the return of more than 100,000 Syrian refugees back to their country in the wake of the ongoing defeat of ISIS and pledged to continue to cooperate to help people return home.

President Trump invited closer bilateral cooperation to address Turkey’s legitimate security concerns.  The leaders discussed the need to stabilize a unified Syria that poses no threats to its neighbors, including Turkey.  President Trump also expressed concern about destructive and false rhetoric coming from Turkey, and about United States citizens and local employees detained under the prolonged State of Emergency in Turkey.  The two leaders pledged to improve the strategic partnership between the United States and Turkey, particularly in fostering regional stability and combating terrorism in all its forms, including ISIS, the Kurdistan Workers’ Party (PKK), al-Qa’ida, and Iranian-sponsored terrorism.

https://www.whitehouse.gov/briefings-statements/readout-president-donald-j-trumps-call-president-recep-tayyip-erdogan-turkey-4/ 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە