ئەڵمانییەکان، نابێت حکومەتەکەمان ریز لە تورکیا بگرێت!

Friday, 16/02/2018, 2:47

2919 بینراوە


دی. دەبڵیوو، ١٥/٢/٢٠١٨ دەنووسێت،
تورکیا، لە ئەڵمانیا دەپاڕێتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوانیان ئاسایی بێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە، رۆژی پێنجشەمە، یەڵدرم سەردانی ئەڵمانیای کرد، لە لایەن ئەنجیلا میرکلی، بە گەرمی پێشوازی لێ کرا. لە ئەنجامی ئەوەدا، ئەنجیلا میرکلی، تووشی ڕەخنەی توند هات لە لایەن ئەڵمانییەکان و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی وەک پارتی چەپ و پارتی سەوز.
 سیم ۆزدەمیر، ئەندامی پارتی سەوز، لە تویتر بڵاوی کردۆتەوە، کە رەخنەی توندی لە ئەنجیلا گرتوە، لە پێشوازی گەرمی بۆ تورکیا لە ئەڵمانیا، ئەوەشی نووسیووە, ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ تورکیا، دەبێت پاش ئەوە بێت ،کە ئازادی و سیستەمی دیموکراتی پێشێل نەکرێت و تورکیا ئامادە بێت پەیڕە و ریز لە یاسا بگرێت.
ساهرە ویجەنکنەجت، سەڕۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ، لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، لە تویتر نووسیویەتی، هەڵەیەکی مەزن بوو، ئەنجیلا مرکلی بە گەرمی پێشوازی لە تورکیا کرد، لە کاتێکدا ئەردوغان و حکومەتەکەی، کارەساتی گەورەیان بەرامبەر بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و چوونەتە جەنگەوە دژ  بە کورد لە سوریا، لە ئەنجامی ئەوەدا نابێت ئەورپا، لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ بکات و چەکی پێ بفرۆشێت!

نابێت ئەوروپا، لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ بکات و چەکی پێ بفرۆشێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە