نهێنیەکانی پەلامارەکەی ئەمەریکا!

Saturday, 04.14.2018, 19:40

2527 بینراوە


ئەو پەلامارەی کە چاوەڕوان دەکرا، ئەمشەوی رابردوو کاتژمێر3 ئەنجامدرا، بە ئاشکرا ئەمەریکا، فەڕانسا، بەریتانیا بەشدارایان تێدا کرد، بەڵام لە ڕاستیدا سەرجەم ووڵاتان بەشدارن تێدا کرد، بەتایبەت ووڵاتانی سەربە بە بلۆکی سەرمایەداریی. نەرویج کەخۆی وەک ووڵاتی بێلایەن پیشان دەدات، بەڵام ئاشکرا نەکراوە کە بەشداری کردووە، لەوێشەوە تا دەگاتە کەنداو ژاپۆن و سعودیە کە ناویان نەهاتووە لەپەلامارەکەدا.
ئەوەی لە هەموو هەواڵەکان گرنگترە، چۆنێتی ڕێکەووتنەکەی نێوان دوو زلهێزەکەیە، ئەمەریکاو ڕوسیا، کە ئیستا پاڵەوانی مەیدانەکەن، لە هەر هەمووشی گرنگتر پیشاندانی هێزی بازوو و چەواشەکارییەکانیانە لە ڕووی سەربازی و ئابورییەوە، بۆ نموونە  تا ئێستاش ئەمەریکا ماتۆڕی ڕاکێتەکانی لە ڕوسیا دەکڕێت، کە ئاشکرایە ئەمەریکا هەمیشە پەلەقاژە دەکات تا چەکەکنی خۆی زیاتر و زیاتر بفرۆشێت، واتا ئەگەر ئەمەریکا باوەڕی بەخۆی هەبێت کە ماتۆڕی ڕاکێتەکانی بەتایبەت کە بەکاری دەهێنێت بۆ گەشتی ئاسمانی هەرگیز ماتۆڕی ئەو جۆرە ڕاکێتە لە ڕوسیا ناکڕێت، ئینتەر نێتیش لە شەستەکانەوە هەیە، بەڵام لە نەوەدەکاندا خەڵک زانی کە نێت هەیە، هەروەها هێزی تەکەنەلۆجیای ڕوسی هەر لەسەردەمی سۆڤێتیشەوە بەهێزتر بووە تەنانەت فڕۆکەکانی سۆڤێت دووبەرانبەر لە فڕۆکەی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بەهیز و خێراتربوو، ڕۆژئاوا هەموو هێزی خۆی بەکار هێنا کە پەی بەنهێنی مێکی 21 بەرێت، بەڵام  سەرکەوتوو نەبوو، ئەوەبوو کە "منیر روفا" مێکی21ی سۆڤێتی لە عێراق فڕاند بۆ ئیسراائیل، قسە لەو بارەوە زۆرە کە تەواویی زاناکانی ڕۆژئاوا لەهەوڵی شکاندنی کۆدی مێک 21دا بوون کە لەئاسمان بە100 فڕۆکە دەوری بگرن و بیهێننە خوارەوە، پاشان ووتیان کاتێک کە فڕۆکە سۆڤێتیەکە خێراییەکەی دوو بەرامبەرە، ئیتر چۆن دەتوانن دەوری بگرین؟ هەروەها لە هەوڵی خستنە خوارەوەشدا ووتیان ئەیلکترۆنەکانی تێک دەچیت کەڵکی نامینێت.
کەواتە دەبینن  تا ئێستاش تەنکەنەلۆجیای ڕوسی بەهێزترە لەتەنکەنەلۆجیای ئەمەریکی، بەڵام بودجەی سەربازی ئەمەریکا نزیکەی ٨ جار گەورەترە لە بودجەی سەربازی ڕوسیا، چونکە ئەمەریکا ساڵانە ٥٧٧،١ ملیارد دۆلار خەرج دەکات بۆ سوپاکەی، بەڵام ڕوسیا تەنها ٦٠ ملیارد دۆلار خەرج دەکات لەبەرانبەریشدا "چین" ١٤٦ ملیارد دۆلار خەرج دەکات بۆ سوپا،
هەموو نهێنیەکەش لێرەدایە،  کە هەرچەندە هێج کام لە ئەمەریکا و ڕوسیا چارەی تورکیایان ناوێت، بەڵام دیتمان چۆن  ڕوسیا چاوی خۆی نوقاند لەئاست پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر "عەفرین"، ئەمەش لەلاوازی ڕوسیا نییە بەرانبەر بە تورکیا،
لە ڕاستیدا ئەوە ڕوسیایە، کە تورکیا بەکار دەهێنێت، نەک بە پێچەوانەوە، بەداخەوە لەو ناوەدا کورد بۆتە قوربانی، بەڵام ئەوەی ڕوسیا  لەناو خاکی سوریا لە رووی دیبلۆماسیەیەوە بە دەستی تورکەکان ئەنجامی دا، ئەگەر بە سەربازی بیکردایە زۆر  گران لەسەری دەکەووت چ لە رووی سەربازیی و چ لە رووی ئابووری  لە ڕووی، بۆ نموونە چۆڵکردنی "حەڵەب، غۆتە" دوو نموونەی زیندون، کە تانەنەت دڵۆپێل خوێنی تیدا نەڕژا، دۆلارێکیشی تێدا خەرج نەکرد، سەرجەم بەناو لەشکری ئیسلام و جڕوجانەوەرەکانی دیکەیان بەسەر شۆڕی سوار کردوو و ناوچەکانیان لێ پاککردنەوە.
ئەگەر سەرنج بدەین لە ناوچەکانی دیکەی وەک  "لێبیا و جەزائیر" کە دەیان جار سەدان هەزار تۆن چەکی نایاسایی و بەنیازی تێکدان گەیەندرایە لیبیا و جەزائیر، لەوانە یۆنان دەستیگرت  بەسەرکەشتیەکی بارهەڵگری تورکی کە بە سەدان تۆن تەقەمەنی لە تورکیا بەڕێکرا بۆ لیبیا، کەچی چرکە لەبەردەوە هات، چرکە لە راگەیاندنی جیهانەوە نەهات، ئەگەر ئەو چەکانە لە نێوان ئێران و سعودیەدا دەستی بەسەردا  بگیرایە، ئەوا ئێستا قیامەتیان بەرپا کردبوو!


کەواتە ئەوەی دەیبینن تەنها فلیمە ڕووکەشەیە، ئەگینا تورکیا ئەوە نییە بتوانێت هەڕەشە لە ڕوسیا، فەڕەنسا، ئەمەریکا بکات، تورکیا پێش دوو ڕۆژ ‌هەڕەشەی لە ئەمەریکا و فەڕانسا کرد، هەر دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسیەکەیەکەش پێش دوو ساڵ، تورکیا ووتی ئەگەر پێویست بکات، فڕۆکەی تری ڕووسی دەخەینە خوارەوە، کەچی پاشتر دەست و پێی پۆتینی ماچکرد.
ئەوەی کە ئێستاش دەیبینن شەڕی هێز نییە، بەڵکوو شەڕی ڕێکەووتنی ئابوریە، هەروەها (S400)ەکەی ڕوسیاش داهۆڵ نیە، چونکە ئیسرائیل لەخاکی لوبنانەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەلاماری سورییایدا، بە بەهێزترین فرۆکەی ئەمەریکی لە ترسی (S400)ی ڕووسەکان نەیوێرا بکەوێتە ناوخاکی سووریا، بەکورتی بە کۆمەڵێک پرسیار و وەڵام دەمەوێت بڵێم ڕوسەکان لەگەڵ ناتۆ ڕێکەووتون کە یەکەم (S400) بکوژێننەوە و جگە لە بنکە سەربازییە ڕوسیەکان پارێزگاری لەهیچ جێگایەکی دیکەی سوریا نەکات.
هەروەها ئاشکرایە، کە ئەمەریکا نقەی لێوەنەهات کاتێک تورکیا پەلاماری عەفرینی دا و ڕوسەکانیش سەربازەکانی خۆیان لە عەفرین کێشایەوە، سەراپای فلیمەکە ئاشکرایە، بەڵام ئێستا وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا بە سەخترین شێوە پەلاماری تورکیا دەدا، چوونکەکاتی هاتووە.
ڕاستیەکیش هەیە، کە تورکیا بە ئاشکرا لە عەفرین چەکی کیمیاوی بەکار هێنا، لەکاتێکیشدا کورد هاوپەیمانی ئەمریکایە، بەڵام ئەمریکا چرکەی لەدەمەوە نەهات، هەروەها لەم کاتەدا کە داشی سەربازیی سوریا زاڵە بەتایبەتی لە غۆتەدا، هەموو بینیمان کە لەشکری ئیسلامی چەک جل جامانەیان داکەند و سواری پاسیان کردن، عەقڵانی نییە ئەمڕۆ سوریا چەکی کیمیاوی بەکار بهێنێت، بەڵام ئەگەرەکان هەر ئەوە دەڵین کە بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی تەنیا بەهانە و دروستکراوە و لەوە زیاتر شتێکی دیکە نیە، بەتایبەتی  ڕوسیا سەرپەرشتی کارە سەرەکییەکان دەکات، وەک ئەڵێن بۆ ئێمەی کورد لە عەفریندا هەردوولایان چ ڕوسیاو چ ئەمەریکا دوو تەماشاکەری بێئەخلاق بوون، بەڵام ڕاستییەکان کارێکی دیکەیە، کە پەلاماری چەکی کیمیاوی کاری خودی تورکیا و ئیسلامیەکانە، چونکە جاری پێشووتریش کە ئەسەدا توانبار کرا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، ئەوە بوو "ئۆباما" سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ویستی پەلاماری سوریا بدات، بەڵام لە دوا چرکەکاندا 'CIA" ئۆبامای ئاگادار کردەوە، کە سوریا گازی سیانیدی نییە، بەڵکوو ئەو جۆرە چەکە کە گازی سیانیدە تەنها تورکیا هەیەتی و تورکەکان داویانە بە ئیسلامیەکان، ئەبوو ئۆباما پەشیمان بوویەوە.




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 4/5)