بەگاڵتەجاری هەڵبژاردن کۆتایی بەمافیاگەری دەسەڵاتی کوردی دێت

Wednesday, 18/04/2018, 23:41

2778 بینراوە


ماوەیەکە کۆی حیزب و ڕێکخراوەکانی سەرانی مافیای کوردی بەدەسەڵات و خۆبەئۆپۆزیسیۆن زانەکانییەوە، کەوتوونەتەهاندانی خەڵکی کوردستان بۆبەشداریکردن، لەگاڵتەجاڕی هەڵبژردن، ئەوەش والیکدەدەنەوەو بەخەڵکی کوردستانی دەفرۆشن، کەبەشداری کردن، لەوگاڵتەجاڕیەی سەرانی مافیای کورد ڕێگای گۆڕانکاریەو بەشداری نەکردن مانەوەی دۆخەکەیە وەک خۆی.
چەندگەمژەییە، لەسایەی دەسەڵاتێکی مافیاگەریدا باوەڕ بەوە بهێنیت دەتوانی، لەڕێگەی گاڵتەجاڕی هەلبژاردنەوە گۆڕانکاری بکەیت.ئەزموونەکانی دنیا ئەوەیان سەلماندووە، هیچ کات لەژێر دەسەڵاتی مافیاو دیکتاتۆرەکاندا، لەڕێگەی گاڵتەجاڕی هەلبژاردنەوە گۆڕانکاری، لەدەسەڵات دا ڕوونادات و هەمووکات سیناریۆی هەڵبژاردن بۆگەوجاندنی خەڵک و مانەوەی دەسەڵاتە.
ماوەی ٢٧ساڵە سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، سەرەتابەناوی شەرعیەتی شۆڕشگێری و دواتر سیناریۆی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن، دەسەڵاتیان بەسەرخەڵکی کوردستاندا سەپاندووەو هەرچی ژیانی ئینسانی و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستانە داگیریان کردووە و بەدڕندانەترین شێوە سەرکوتی هەردەنگێکی ناڕازیان کردووە، هەرکاتێکیش ڕەخنەیان لێگیرابێت، باسی شەرعیەتی خۆیان کردووە، لەڕێگەی هەڵبژاردن و دەنگ پێدانی هاوڵاتیانی کوردستانەوە.
بەمانایەکی تر هەرکاتێک خەڵکی کوردستان ناڕەزایەتیەکانیان بەرەوپێش بردبێت و بیریان، لەڕێگاچارەی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەری کوردی کردبێتەوە، سەرانی مافیا سیناریۆی گاڵتەجاڕی هەلبژاردنیان هێناوەتە پێشەوەو بانگەشەیان بۆ ڕای خەلک کردووە، کە دەتوانیت کێشەکان یەک لایی بکاتەوە و کۆمەڵێک کەسی تریان بەناوی ڕێکخراو و حیزبی نوێی دروست کردووە و هانیان داون، تا خەڵک بەگاڵتەجاڕی هەلبژاردن فریوو بدەن ومانەوەی خۆیان مسۆگەربکەن.
ئەوەی ئێستا لەلایەن هەندک ڕێکخراو و حیزبەوە بانگەشەی بۆدەکرێت و هاوڵاتیان هاندەدەن بۆبەشداری، لەگاڵتەجاڕی هەڵبژراردن، جگە لە فریودانی خەڵکی کوردستان و ئاوکردنە ئاشی سەرانی مافیا هیچ شتێکی تر نییە.
٢٧ ساڵە دیوەخانەکەی سەرانی مافیا چی گۆڕیوە بەقازانجی خەڵکی کوردستان، جگە لەوەی کاریان شەرعیەدان بووە بەدزی و تاڵانی و داوێن پیسیەکانی سەرانی مافیا و، لە بەغدادیش ڕاوپارە و بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەکانیان کردووە، نەک شتێکی دیکە.
هەرکاتێکیش دەنگی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بەرەو تەقینەوەو کۆتایی ‌هێنان بەدەسەلاتی هۆڤیانەی کوردایەتی هەنگاوی نابێت، دیوەخانەکەیان بەکارهێناوە بۆ لەبەین بردنی ناڕەزایەتی و توڕەییەکانی خەڵکی کوردستان، لەنموونەی داخستنی دیوەخانەکە و دروستکردنی کەشێکی نائارام، بەوەی ناکۆکیان هەیە، لەکاتێک دا ئەو داخستنە جگە لەسیناریۆیەکی سەرانی مافیا بۆ مەشغوڵکردنی خەڵکی کوردستان و لەبیربردنەوەی کێشە بنەڕەتیەکانیان و دەرگیرکردنیان، بەکێشەی لاوەکی دیوەخانەکەیان هیچی ترنەبووە.
کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان هۆشیاربن و دەرسێکیان، لەسیناریۆو مانۆڕەکانی سەرانی مافیا وەرگرتبێت و چیتر بەسیناریۆی گاڵتەجاڕیەکانیان بەناوی هەڵبژاردنەوە فریوونەخۆن و خۆیان نەدەنە دەست قەدەری گاڵتەجاڕی هەلبژاردن بۆگۆڕانکاری.ئەوزوڕنایەی ئێستاکەوتوەتەکارو دەیەوێت والەخەڵکی کوردستان بکات، کەبەشداری کردنیان، لەهەڵبژاردنی عێراق چەسپاندنی مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستانە و گێڕانەوەی مافەخوراوەکانیانە لەعێراق، وەک ئەوەی دەسەڵاتی عێراق هۆکاری بڕینی مووچەکانیان بێت و ئەم مافیایانە خۆیان هۆکارەکان نەبووبن.ئەوەی تاکەڕێگاچارەی خەڵکی کوردستان بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیا، تەنها هەڵبژاردنە، جگە لەشەریکی دەسەڵاتی مافیا وهەوڵی مانەوەی مافیاگەری هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و شەریکەکانیان شتێکی ترنی.
٢٧ساڵ لەمێژووی دیوەخانەکەی سەرانی مافیا، لەکوردستان و زیاتر لەدەساڵیش لەعێراق نەیتوانەوە، نانێک بەسفرەی خەڵکی کوردستان ببەخشێ، بەرپرسێکی گەندەڵ و داوێن پیس بداتە دادگاو بکوژی ژنان و رۆژنامەنووسان، لەڕێگەی دادگاوە بەسزابگەیەنێت، ئیتر ئەودیوەخانانانە، جگە لەپاساوهێنانەوە بۆ دزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانی دەسەڵات چی بڕیارێکی بەقازانجی خەڵکی کوردستان دەرکردووە.بۆیە دەبێت خەلکی کوردستان بەشداری هیچ گاڵتەجاڕیەکی هەلبژاردن نەکەن و بەهیچ بەڵێنێکی سەرانی مافیا فریوون نەخۆن، بەڵکو هەوڵبدەن ریزەکانی خۆیان رێک بخەن و هەوڵی کوتایی هێنان بەسەرانی مافیا بدەن، ئەوە تاکەڕێگای ڕزگاریە و کۆتایی هێنانە بە هەموو دەستدرێژی و بێ مافیەکان، نەک سیناریۆی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردن، کەپێش وەخت ئەنجامەکەی دیاری کراوە.
هۆڵەندا
١٢/٤/٢٠١٨
---------------------------

راپرسی

  • بۆ هەلبژاردنەکان دەنگ دەدەیت، یان بایکۆت دەکەیت؟
  •  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە