شارە زێڕینە داگیرکراوەکەی کەرکووک

Monday, 30/04/2018, 1:00

1757 بینراوە


2017 _10_16 ئەمە سەرەتای یە سەرەهاتەکە نی یە بەسەرهاتەکە لە ئەمە کۆن ترە ئەگەڕێتەوە بۆ زەمانێک دوروو درێژ کە کورد بناخەی خۆفرۆشتن سیخۆڕی دروست کرد کاتێک خۆی کرد بە پیاوی ژێر دەستەی بێگانە بۆیە یەکێک لەو پیشانەی کە سەرانی کورد بۆ خۆیان کردویانە بە پێناسە لە سەرۆک خێل و سەرۆک پارت سەرۆک چەتەو مەلاو مشکی بەسەرو رۆژنامە نووس و شۆڕشیکێرو پیاو ماقوڵنی ئاغاو دەرەبەگ. ڕاوەستان لە وێستەگەکانی مێژوو زۆر چیرۆکیان ێەخوێنینەوە بۆیە گەڕانەوە بۆ مێژوو نمونەی زۆری تیایە کە هەموشیان لەسەر ئەم میللەتە  بە سزمانە ئەژمێردرێت بەلاَم بە کاریگەرترین نمونە ئەمەیە کە ڕوی دا لە شارەکەی خۆم کەرکووک. چیرۆگکە بەم سەرەتایە دەست پێ ئەکات  دوای ئەوەی کوڕە هەژارەکە نهێنی یەکی دۆزییەوەو کە ئەم شارە بووەتە مامرێکی هێلکەی زێڕینە دەکا هەستان چەتە کوردەکان کوڕە هەژارایان کوشت سەرنوقمیان کرد چەتەکان بوونە خاوەن مامرێە هێلکە زێڕینەی چەتەکان ماوەی چەند ساڵیک لێیان خوارد بەڵام لەبەر بێ نەفامییان  زۆران بازی کەوتە ناوییان کێیان ئازا بوو لە غەدرکردن لە بازارێ مامرڤرۆشان هەرزان بازاڕی کرد هەرچۆن بێت ئەوەی خۆی بە خاوەن ماڵ زانێ بە سەرکردەی چەتەکان زانی ڤرۆشتی بێ ئەوەی رەزامەندی ئەندامانی کۆمەلی چەتەکان وەرگرێ دوای ئەوە لەسەر مەنبەری سەرکردەی شۆرشگیرەکان 
کەوتە هاوار بە  حەماسەتەوە بە لێدانی سروودی من پێشمەرگەی کوردستانم ((برایان خیانەت مان ڵی کرا)) .. بەمەش میلەتی کورد تراجیدیایەکی تری خاک          ڤرۆشتنی بەسەر هات چەتە شۆڕشگێرە بە هەموو ئەقلە بازرکانی یەکەوە شۆڕشگێڕی کەیەوە  ئەو بە سوود مەند بوو بە ڤرۆشتنی نەیزانی کە ئەم مامرە لە چیرۆکە ێەڤسوناییەکە   هاتووە کە تەنیا کوڕە هەژارەکە ئەزانی قیمەتی چەندە وە ئەوەی خاوەنی بێت ێەبێتە پاشای سەر زەمین.... ئەمە مەتەڵ نی یە ئەمە بەسەر هاتی ئەم شارەیە کەرکووک کە دوای ئەوەی لە سەردەمی رووخانی دەولەتی میدیاکانو سوبارتو کاروخی یەکانەوە کەوتە ژێر دەستمان کە هەلێکی زێڕینە بوو بۆ ئەوەی بناخەی دەولەت دروست کەین بەلام ڤرۆشرا  لەم قۆناغ ش دا هەر دۆڕاو بووین ئێستا چی بکەین ئامانجی نابێت سەرکەتوو نابین چونکە نە خاوەنی مامرە کەین بەخاوەنی هێلکەین.. کرکووک ئەوەی تیایی نەژێت بە  ئازارەکانی نازانێ ئێستاکە چی ڕوو ئەدات کە زۆر ڕوون دیارە و پاشەڕۆژی دیارە بەدەست هێزی  عصائب أهل حق بە دەست قوات بدر وەیە ئەوەشی ئەڵیت ێەم وەزعە کاتیی یە ئەوە خۆی و  میللەت ێەخەڵتێنێ لە گەڵ ڕێزمان بۆ مامرە هێلکە زێڕینە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە