فەسادیەکی ئیداری لە ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە فینلەندا

Saturday, 05/05/2018, 19:06

4583 بینراوە


بژار محمد (بژار مەنمی)
لەژێر سایەی (سیروان سابیر) سەرۆکی ئەنجومەن دوور و نزیک زۆرێکتان من ئەناسن و ئەزانن ھەڵسوراوی گۆڕان بووم و ئێستاشی لەسەر بێت، دەنگدەر و پشتیوانی بزوتنەوەکەم، خزمەتکردن بە بزوتنەوەکەم بەئەرکی خۆم زانیوە و ئەزانم، بە دژداچوونەوەی دزی و گەندەڵیش ئەرک و پرەنسیبی بزوتنەوەکەیە جا ئەگەر لەخودی بزوتنەوەکەشدا بێت.
لەم چەند ڕۆژەی پێشوو بڕی ٤٠٠٠٠ چل ھەزار ئێورۆ لەلایەن کۆمسیۆنەوە تەرخان کراوە بۆ ھەڵبژاردنەکان، ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان بە حکومی زۆری ئەندامی کۆمسیۆن ئەرکی سەرپەرشتی پێ سپێردراوە.
لەو بڕە پارەیە ھۆڵێکی دەنگدان حیجز کراوە بۆ دوو ڕۆژ بە بڕی ٢٥٠٠٠ ئیورۆ بەناوی(لوقمان وەیس) لەسەر ناوی بزوتنەوەی گۆڕان، لوقمان وەیس لەلایەن (ئاراس وەلی) بەرپرسی ڕەوەندی کوردی گۆڕان لە ئەوروپا متمانەی تەواوی پێدراوە و دەسەڵاتی لوقمان لە سەرو دەسەڵاتی سیروانی سەرۆکی ئەنجومەنەوەیە.
ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان ١٢ کەسی لەسەر ناوی بزوتنەوەکە داناوە بەناوی چاودێری ھەڵبژاردنەوە ھەر کەسەیان بە بڕی ١٥٠٠ ئێورۆ وشکە بەدەر لە نان خواردن و مەسروفاتی ڕۆژەکە.
ناوەڕۆکی دزیەکە ئەمەیە کە ئاراس وەلی بەسیفاتی بەرپرسی ئەوروپا و پێدانی دەسەلات بەلوقمان بەدەرەجەی یەکەم لێی بەرپرسە و دواتر سیروان بەسیفاتی سەرۆکی ئەنجومەن.
1. ٢٥٠٠٠ بیست و پێنج ھەزار ئێورۆ بۆ ھۆڵ، نرخێکی سێ بەرامبەرە و باشترین ھۆڵی فینلەند ڕۆژی ٥٠٠٠ ئێورۆ تێپەڕ ناکات. واتا لێرە بەنزیکەی ١٠ بۆ ١٥ ھەزار ئێورۆ دزراوە، لەنێوان ئاراس و لوقمان و سیروان دایە.
2. دانانی ١٢ کەس بەچاودێر سەرجەمیان ژن و کچ و خزمی سیروان و لوقمانن ھەتا ئێستاش ناوەکان بوونیان نیە و وەھمین!


3. وەک لە وێنەکان ئەبینرێ وەسڵیان کردوە ئەوەندە پەلەیان بووە بۆ دزیەکە بەرواری ٦.٥.٢٠١٨ ئەمرۆ ٤.٥ ە، وەسڵەکانیش دوو رۆژی پێشوو تەسلیم کراوە!
4. بۆ ھەر نەفەرێک خواردن ١٠ بەرامبەر پارە نوسراوە و خواردنەکەش لە چێشتخانەکەی لوقمانەوە ئامادە دەکرێت!
بەم کەین و بەینەو پارەی ھۆڵەکەوە سەرو ٢٠٠٠٠ بیست ھەزار ئێورۆ دیزە بەدەرخۆنە کراوە و دزراوە چۆتە گیرفانی ئاراس وەلی، لوقمان وەیس، سیروان سابیر.
*سەرجەمی ئەم بەڵگانە و قسانە نێردراوە بۆ چەند بەرپرسی گردەکە و لەناویاندا(زمناکۆ جەلال-بەرپرسی ژووری ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان) بەڵام وەڵامی نەبووە، پەیوەندیم کردووە بەسیروانەوە ڕونکردنەوە بدات، بەڵام زۆر بێمنەتانە وتی بەباوکی گردەکەش بڵێ چیتان لەدەست دێت بیکەن، بۆیە ناچار بووم خۆم ئەوەندەی لەتوانامدایە ئەم دزیە ئاشکرا بکەم بۆ ڕایگشتی.
*ئاگاداری بۆ سەرکردایەتی و جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان ھەتا زووە ئەنجامدەرانی ئەم فەسادیە ئیداریە بخەنە بەر لێپرسیبەوە بۆ پاکردنەوەی سومعەی ئێمەی گۆڕانخوازی فینلەند و بزوتنەوەکەش لەم وڵاتە، لەبەر ئەوەی فەسادیەکە گەشتۆتە دەستی لیستە عەرەبیەکان و لە کورترین ماوە دەگاتە دەست سەرجەم ھێزە کوردی و غیرە کوردیەکانی تر.
*لە سەرجەمی قسەکانم بەرپرسم، ھەر بۆیەش بەناوی خۆم بڵاوم کردۆتەوە.

بژار محمد (بژار مەنمی)
ھەڵسوڕاو وکادری خۆبەخشی بزوتنەوەی گۆڕان
فینلەند - ھێڵسینکی
٤.٥.٢٠١٨
هەڵسوڕاوێکی گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە